کورد و داربەڕوو لە نیشتمانێکدا!

عەلی بەهرامی

كورد وەكوو نەتەوەیەكی دیار و كاریگەری خۆرهەڵاتی ناوەراست، مێژووی شارستانیەتی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە 3000 سێ هەزار ساڵ لەوە پێش، وەكوو مێژوو ناسان ئیشارەی پێ دەكەن مەنزڵگەی نەتەوەی كورد زنجیرە شاخەكانی زاگرۆس بووە و زۆرجار بە زاگرۆس نشینەكان نێوی هاتووە. نەتەوەی كورد خاوەن یەكەم ئەزموونی دەوڵەتدارییە بە ناوی "ماد" و لە دوای مادەكانیش خاوەن خۆبەرێوەبەری بووە لە ناوچەكانی خۆی و هیچ كات ئامادە نەبووە نیشتمانەكەی تەسلیمی هێزی داگیركەر بكات، بەڵکوو نیشتمان، كەلتوور و شارستانیەتی خۆی پاراستووە.
لەگەڵ ئەم نەتەوە دێرینەدا، جۆرە دارێكی جوان و بەسوود لەسەر خاكی پیرۆزی کوردستان بەدرێژایی ئەم مێژووە ماوەتەوە كە لە كاتی هێرشی داگیركەراندا پشتی كوردی بەرنەداوەو سەركەش و بەسام و هەیبەت لە لوتكەی شاخ و دۆڵەكانی ئەم نیشتمانەدا ماوەتەوەو سینگی بە دڵی خاكەوە ناوەو نە بە سوتان و نە بە بڕین، نەیانتوانیوە لەناوی ببەن، و لە دوای هەر كارەساتێكی كە بەسەریدا هێنرابێ سەر لە نوێ قورس و قائیمتر لەپێشوو ژیاوەتەوە، باڵای كردووەو هەڵكشاوە.
لەسەر داربەڕوو دەگوترێ لەوەتی شاخ و كێوەكانی كوردستان هەیە داربەڕووی لێ دەڕوێ، هەر بۆیە زۆر جار كورد بە داربەڕوو دەشوبهێندرێ یان دەوترێ كۆچی كورد لەگەڵ كۆچی داربەڕووەكانە! لەگەڵ ئەو ڕستە جوانانەدا گیاناسانیش شاهیدی بۆ دەدەن و دەڵێن تەمەنی ئەم دارە لە 500 بۆ 2000 ساڵە.
داربەڕو و لێڕەوارەكان بوونە جێگەی حەوانەوەی تێكۆشەران و پارتیزانانی كورد لە كۆن تا ئێستاو هاونیشتمانانی كوردستان كەڵكی جیاجیایان لە دار بەڕوو وەرگرتووە، هەم لە دار و گەڵاكەی و هەم لە بەرەكەی، واتە بەڕوەكە.
زانایانی ژینگە لەوە زیاتر دەرۆن و باس لەسەر لایەنە بەسوودە ژینگەییەكانی داربەڕوو دەكەن و دەڵێن:
داربەڕو كاریگەری زۆری لەسەر هەوا و خاك هەیە. ئەویش لە رێگەی هەڵمژینی كانزا و پێكهاتە زیانبارەكانی ناو خاك و كەڵكیان لێوەردەگرێ بۆ پێویستیە ئۆرگانیەكانی خۆی، هەروەها رێگە دەگرێ لە ڕاماڵینی خاك، بەتایبەت لە شاخ و كێوەكان و بە هۆی ریشەی زۆر و بەربڵاو، هاوكات بە گەڵا پان و زۆرەكەی رێگە لە لێزمە باران دەگرێ خاك بشواتەوە و ڕای ماڵێ.
دار بەڕوو بە سەرچاوەی خۆراك بۆ گیانلەبەران و باڵندەكان دادەنرێ، ئەوەش بەو مانایە كە لەو ناوچانەی داربەڕووی لێ بێ كۆمەڵێكی زۆری گیانلەبەر و باڵندە دەحەوێنەوە.
داربەڕوو یەكێكە لەو دارانەی لە دوای بڕینەوەو سوتان زۆر بەخێرایی دەژیێتەوە و هەڵدەداتەوە. هەروەها یەكێكە لەو دارە كەم وێنانەی لەگەڵ گۆڕانی كەش و هەوادا زوو خۆی دەگونجێنێ بەتایبەت لە وشكە ساڵی و گەرمادا.
بە لە بەرچاو گرتنی ئەو تایبەتمەندیانە دەکرێ بوترێ "بەروو " هێما و سەرچاوەی خێر وبێر، پتەوی و قایمی، ئاوەدانی و زیندوویەتی، پارێزگاری و پشتیوانی دێتە ئەژمار و لە شوناسەکانی جوڵانەوەی رزگاریخوازی نەتەوەکەمان نزیکە و ئیلهام بەخشی بەردەوامی لەسەر تێکۆشانێکی بێ وچانی پۆڵایینە لە بیرو هزری هەر تاکێکی کوردستان.
بەم پێیە پێویستە ئێمەی كورد بۆ پاراستنی ژینگەی وەڵاتەكەمان لە هەر كاتێكی دیكە زیاتر خەم لە هاوڕێی دێرینی نەتەوەو نیشتمانەکەمان بخۆین و هەڵمەتەكانی چاندن و پەرەپێدانی داربەڕو لە کوردستاندا زیاتر و بەرفراوانتر بكەین. بەتایبەت لە ئێستادا كە رژیمی ئاخوندان لە هەر سەردەمێكی دیكە زیاتر هەوڵ بۆ فەوتاندنی دارستانەكان و تێكدانی ژینگەی كوردستان دەدا.
با لە ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، چاندن و پاراستنی داربەڕووەكان بکەینە ئەركێكی نەتەوەیی و نیشتمانی خۆمان و بە چاندن و پەرەپێدانی ئەم دارە بە پیت و بەرەکەتە، ژینگە و نیشتمان بپارێزین!

ڕێکه‌وت: 2021-03-17 07:05:58
به‌شی: ( ڕامیاری )



TAGS/ کورد,و,داربەڕوو,لە,نیشتمانێکدا
TITLE/کورد و داربەڕوو لە نیشتمانێکدا


خوێنه‌ران له کاتی گه‌ران بۆ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ توانیویانه‌ ئه‌و نووسینه بدۆزنه‌وه‌

کورد ** و ** کورد و ** داربەڕوو ** کورد داربەڕوو ** و داربەڕوو ** کورد و داربەڕوو ** لە ** کورد لە ** و لە ** کورد و لە ** داربەڕوو لە ** کورد داربەڕوو لە ** و داربەڕوو لە ** کورد و داربەڕوو لە ** نیشتمانێکدا ** کورد نیشتمانێکدا ** و نیشتمانێکدا ** کورد و نیشتمانێکدا ** داربەڕوو نیشتمانێکدا ** کورد داربەڕوو نیشتمانێکدا ** و داربەڕوو نیشتمانێکدا ** کورد و داربەڕوو نیشتمانێکدا ** لە نیشتمانێکدا ** کورد لە نیشتمانێکدا ** و لە نیشتمانێکدا ** کورد و لە نیشتمانێکدا ** داربەڕوو لە نیشتمانێکدا ** کورد داربەڕوو لە نیشتمانێکدا ** و داربەڕوو لە نیشتمانێکدا ** کورد و داربەڕوو لە نیشتمانێکدا **