بەرێوەچوونی كۆڕێك بەبۆنەی ٢٨ی گەلاوێژ


رۆژی شەممە ٢٩ی گەلاوێژ ١٤٠١ی هەتاوی بەبۆنەی 43 هەمین ساڵڕۆژی فتوای جیهادی خومەینی لە ٢٨ی گەلاوێژی ١٣٥٨ دژ بە خەڵكی كوردستان، كۆڕێكی سیاسی بەوبۆنەوە بەشێوەی ئونلاین بەرێوەچوو.

سەرەتای بەرنامەكە بە سرودی كوردم ئەمن و دەقەیەك بێ دەنگی بۆ گیانی پاكی شەهیدان دەستی پێ كرد.

پاشان راگەیەندراوی كومیتەی ناوەندی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران بەبۆنەی فتوای جیهادی خومەینی بۆ سەر كوردستان لەلایەن كاك عەلی بەهرامی خوێندرایەوە. لە دوای پەیامی كومیتەی ناوەندی كورتە فیلمێك لە سەر روداوەكانی كوردستان لە دوای سەركەوتنی شۆرشی گەلانی ئێران و هێرشی پاسدارانی رژیم بۆ سەر كوردستان و كوشتاری كوردستانیان كە لەلایەن كومیسیۆنی راگەیاندنی سازمانی خەباتەوە ئامادە كرابوو، پێشكەش كرا.

دواتر کاک بابەشێخ حوسەینی باسێكی لەژێر ناوی "فتوای خومەینی دژ بە خەڵكی كوردستان و بریاری خۆراگری" پێشكەش كرد. 

كاك بابەشێخ لە باسەكەیدا سەرەتا فتواكەی خومەینی خستەژێر پرسیار و وتی: بەپێی دەقە دینیەكان خومەینی لەو ئاست پله‌ ئایینیەدا نه‌بوو كە فتوای جیهاد بدات و هەروەها فتوای جیهاد دژ بە خەڵكی كوردستان جیاواز لەوەی كەناڕەوایە،  لە هەمانكاتیشدا زۆربەی خەڵكی كوردستان موسڵمان و خاوەن باوەڕی ئیسلامین.

کاک بابەشێخ لە درێژەدا وته‌کانی دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ ئیسلام بیانوویەك بوو بە دەست خومەینیەوە، ناوبراو ئەگەر پێشتر وای نیشان دەدا حەقی كورد و نەتەوەكان دەدا بەڵام دواتر نیشانی دا لە بنەرەت دا باوەری بە مافی نەتەوەكان و ئازادی و دیموكراسی نەبوو. به‌ڕێزیان لە درێژەی باسەكەیدا ئیشارەی بەوە كرد كە خومەینی نەك هەر باوەری بە مافی نەتەوەی كورد و نەتەوەكانی دیكە نەبوو بەڵكوو بە كردەوە نیشانی دا باوەڕی بە دینی ئیسان و ئینسانیەتیش نەبوو.

لە بەشێكی دیكەدا كاك رێبوار حوسەینی باسێكی لەژێر ناوی "٢٨ی گەلاوێژ و دەوری سیاسی كۆمەڵایەتی مامۆستا سەید جەلالی حوسەینی" پێشكەش كرد.

كاك رێبوار لە باسەكەیدا ئیشارەی بەوە كرد دوای هاتنە سەر كاری رژیمی ئاخوندی گەلی كورد  لە سەرەتاوە كونترۆڵ و بەرێوەبەری بەشێكی زۆری شار و ناوچەكانی كوردستانی بە دەستەوە بوو، كاروباری ژیان و بەرێوەبەری لە دەست لایەنەكانی كوردی لە رێگەی شۆرای شار و لادێكانەوە بەرێوەدەچوون كە مامۆستا شێخ جەلال وەك ئەندازیار كارەكتەرێكی سەر دەرچوو لە دامەزراندنی ئەركدار كردنی ئەم شورایانە دەوری سەرەكی گێڕا. هەروەها بەرێزیان وتی: رژیم نەك هەر ئەو خۆبەرێوەبەریەی لە كوردستان پێ تەحەمول نەدەكرا و كۆسپ تەگەرەی دەخستە سەر رێی جیاكردنەوەی كوردستان لە بەرێوەبەری ناوەندی ئێران پێ قەبووڵ نەدەكرا و باوەریشی بە چەمكی نەتەوەیی نەبوو بگرە  باوەری بە چەمكی  ئۆمەت هەبوو. 

     دیارە لە لای ئەوان ئۆمەت لە نەتەوە گەورەتر و گشتگیرترە. مادام نیزام و سیستەمەكە دەسەلاتێكی بە ناو ئیسلامیە و لە سەر یاسای بنەرەتی ویلایەتی فەقیه، نەتەوە و مافی نەتەوایەتی مانا و ئیعتیباری نیە. گەلی كورد وەك نەتەوەیەكی خاوەن مافی نیشتمانی ملی بۆ ئەو بڕیار و یاسایانە نەدا كە بۆ چارەسەری ئەم كێشانە و بە رەسمی ناسینی داوا رەواكانی لەلایەن خومەینی نیزامەكەیەوە بابەتی دانوستان و وتووێژ هاتنە ئاراوە.

كاك كەریمی فەیزیان باسێکی لە سەر "دەوری  مامۆستا شێخ جەلال لە خۆراگری نەتەوەی كورد و دەوری پێشمەرگە لە دیفاع لە نیشتمان"ی پێشكەش كرد.

كاك كەریم سەرەتا وەڵامی كەسانێكی دایەوە كە پێشتر لە راست مامۆستا و مێژووی شاری بانە چەواشەكاری زۆریان كرد بوو.

به‌ڕێزیان لە باسەكەی دا تیشكی خستە سەر دەوری رێبەرایەتی مامۆستا شێخ جەلال لە خۆراگری نەتەوەیی كورد و وتی: دەست پێكی خەباتی ئاشكرای مامۆستا لە سەردەمی رژیمی شا لە دوای مردنی دوو لاو بە روداوی تەراكتۆر هات كە ژاندارمری دەوری هەبوو لە مردنیان، مامۆستا شێخ جەلال لە تەڵقین كردنەكەیان دا هێرشی كردە سەر رژیمی شا و ژاندارمری و ئەوە وتارەی مامۆستا چەخماخەی راپەرین لە شاری بانەی لێیدا و درێژەی كێشا و رۆژانە گردبوونەوە و نارەزایەتی بەرێوەێ‌وە دەبرا.

لە پێوەند بە رووداوەكانی ساڵی ٥٨ لە كوردستان و فتواكەی خومەینی كاك كەریم وتی: دوابەدوای فتوای خومەینی هێرشی هەمە لایەنە لە سەرتاسەری كوردستان دەستی پێ كرد، گوردانێكی ئەرتەش لەگەڵ سپای پاسداران بە سەرپەرستی چمران لە دوو ئاو و قەرەج دابانەوە هێرشیان هێنا بۆ سەر شاری بانە و دیفاعێکی که‌م کرا.  

پاشان کاک که‌ریم باسی خۆڕاگری و ده‌وری پێشمه‌رگه‌کانی ده‌فته‌ری مامۆستای کرد له‌ شاری بانه‌و ڕای گه‌یاند، که‌ دوای ئه‌و شه‌ڕه‌ پێشمه‌رگه‌ی ده‌فته‌ری مامۆستا له‌ سه‌نگه‌ردابوون و هه‌ر له‌ پشتی 

قروچاوه‌وه‌ تا دڕۆڵه‌ سه‌نگه‌ریان گرت، به‌ڵام هێزی دژمن له‌لایه‌کی تره‌وه‌ هێرشی هێناو هاتنه‌ ناو شاره‌وه‌. بۆیه‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ سپای دژمنی ناچارکرد که‌ پاشه‌کشه‌ بکات و له‌ناو پادگانی شاری بانه‌ جێگیر ببن.  له‌و کاته‌دا شوڕای شاری بانە جه‌نابی مامۆستا شێخ جه‌لال  سەرۆكی بوو، وه شاری بانه‌ی به‌ڕێوه‌ ده‌برد. خه‌ڵکی شاری بانه‌ زۆر رازی بوون و هاوکاری مامۆستایان کرد. ڕژیم که‌ زانی ده‌سه‌ڵاتی نیه‌ و ئه‌و له‌شکره‌شی که‌ له‌ پادگانه‌کاندان هیچیان پێ ناکرێ، گاردی جاویدانی نارد بۆ چاوترسێنکردنی خه‌ڵکی کوردستان. 

له‌ سنه‌و دیوانده‌ره‌ و سه‌قزه‌وه‌ ئه‌و هێزه‌ ده‌ستی به‌ جوڵه‌ کرد و هاتنه‌ بانه‌ و سه‌رده‌شت. له‌ هیچ کام له‌شاره‌کان ئه‌م گارده‌ توشی ده‌رگیری نه‌بوون. حیزبی دیموکرات و کۆمه‌ڵه‌ نیرویه‌کی وایان نه‌بوو، خه‌ریکی خۆ ڕێکخستنه‌وه‌ بوون و هێزێکی پارتیزانی مونه‌زه‌م هێزی ده‌فته‌ر بوو. ئه‌و هێزه‌ له‌سه‌رده‌شته‌وه‌ ده‌یویست بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بانه‌ تا به‌ته‌واوی کۆنتڕۆڵی بکه‌ن، له‌و کاته‌یا جه‌نابی مامۆستا شێخ جه‌لال حسینی هه‌موو هێزی پێشمەرگەی کۆکرده‌وه‌ و بریاری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دا و جه‌نابی مامۆستا فه‌رمووی که‌ نابێ ئه‌و هێزه‌ بگاته‌ ناو شار به‌ڵکو له‌ده‌ره‌وه‌ی شار ڕێگه‌ له‌م گارده‌ بگیردرێ. 

یه‌که‌م ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و هیزه‌ له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌کانی ده‌فته‌ره‌وه‌ له‌ نزیک که‌وپێچ، له‌ به‌رامبه‌ر زه‌رواو بوو، به‌داخه‌وه‌ له‌و رووبه‌ڕووبونه‌وه‌دا ٧ پێشمه‌رگه‌ له‌و شه‌ڕه‌دا شه‌هید بوون. 

له‌ ستوونی دووه‌می هێزه‌که‌ی  ده‌فته‌ری مامۆستا به‌ فه‌رمانده‌یی شه‌هید عه‌بدولکه‌ریم حسینی، له‌ کاتێکا که‌ هێزه‌که‌‌ به‌ڕێگه‌وه‌ بوون، له‌ نزیک  ١٨ دۆڵان و نزیک شاری بانه‌ ڕێگه‌یان لێ گیرا. هه‌موو ئه‌و هێزه‌ی که‌ له‌وێ بوون هێزی ده‌فته‌ری مامۆستا بوون.

شه‌هید عه‌بدولکه‌ریم ڕایگه‌یاند که‌ ده‌بێ لێگه‌ڕێین تا به‌ره‌و تاریکی بچێ و سه‌ره‌تایی ستونه‌که‌ تێپه‌ڕێ و پاشان له‌ کۆتایی ستونه‌که‌ ده‌ده‌ین. هه‌ر به‌و شێوه‌ زیاتر له‌ ٨ ماشێنی ڕژیم ته‌فرو تونا بوون و زۆرێک له‌ سپای دژمن به‌دیل گیران و هێزی پێشمه‌رگه‌ش شه‌هیدێکیان دا به‌ ناوی شێخ حوسەین حوسەینی. پاشان ئه‌و هێزه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ شاری بانه‌ بۆ پشتیوانی له‌ هێزه‌کانی تری ده‌فته‌ری مامۆستا.

له‌وێ شه‌رێکی سه‌خت له‌گه‌ڵ باقی ئه‌و ستوونه‌ ده‌ستی پێکردبوو. باقی ئه‌و زیل و ئه‌و تانک و ماشێنانه‌ی که‌ به‌به‌ر ده‌می هێزی شه‌هید عه‌بدولکه‌ریم دا تێپه‌ڕیبوون به‌ ده‌ستی پێشمه‌رگه‌ ته‌فرو تونا ببوون. مامۆستا خه‌لیل شه‌ریفیان که‌ مه‌سئولی  هێزی ده‌فته‌ری مامۆستابوو زۆر که‌سێکی لێزان بوو، هه‌روه‌ها ڕۆڵی ئازایه‌تی و قاره‌مانی شه‌هیدی فه‌رمانده‌ شه‌هید عه‌بدولکه‌ریم له‌ شه‌ڕی نزیکی ناو شار و ته‌فرو تونا کردنی ئه‌و هێزه‌ هه‌رگیز له‌بیر ناکرێ. 

نزیک به‌ ٦ بۆ حه‌وت ماشین که‌زیل بوون و که‌وتنه‌ ده‌ست هێزی ده‌فته‌ری مامۆستا، باقی ماشێنه‌کانی تر هه‌مووی سوتان و دژمن دیل و کوژراوێکی زۆری هه‌بوو. به‌و شێوه‌ ئه‌و گارده‌ به‌ته‌واوی ته‌فرو تونا بوو و هیچی نه‌ما. 

کاک که‌ریمی فه‌یزیان له‌ درێژه‌ی باسه‌که‌ی دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا که‌ تێک شکانی ئه‌و هێزه‌، ڕژیمی وادار به‌وه‌ کرد که‌ داوای گفتوگۆ بکات و له‌ ڕێگه‌وه‌، هه‌وڵی دا  که‌ کات بۆ خۆی مسۆگه‌ر بکات تا سپاکه‌ی ڕێک بخاته‌وه‌. پاشان ته‌نها ئه‌وه‌ی که‌ مابونه‌وه‌ ئه‌و هێزه‌ی دژمن بوون که‌ له‌ پادگان دا بوون.   

کاک که‌ریمی فه‌یزیان له‌ درێژه‌ی باسه‌که‌ی دا، ئاماژه‌ی به‌ شه‌ڕ و به‌ربه‌ره‌کانی چه‌ند ڕۆژه‌ی هێزی پیشمه‌رگه‌و خه‌ڵکی شاری بانه‌ کرد و ڕایگه‌یاند که‌ مامۆستا شێخ جه‌لال سه‌ردانی هه‌موو سه‌نگه‌ره‌کانی ده‌کرد و له‌ نزیکه‌وه‌ بۆ ڕه‌هایی کردن و ڕینوێنی کردنی شۆڕای شار توانی به‌باشترین شێوه‌ شاری بانه‌ به‌ڕێوه‌ به‌رێ.

له‌ کۆتایی دا کاک عه‌لی به‌هرامی سوپاسی به‌شداربوانی کردو  ئاماژه‌یه‌کی کورتی به‌ ڕۆڵی لێهاتوی مامۆستای ڕێبه‌ر و زانا مامۆستا شێخ  جه‌لالی حسینی کرد و باسی له‌ قۆناغه‌ جۆربه‌جۆره‌کانی مێژوو خه‌باتی جه‌نابی مامۆستا کرد.

ڕێکه‌وت: 2022-08-22 10:37:20
به‌شی: ( کاروتێکۆشان )



TAGS/ بەرێوەچوونی,كۆڕێك,بەبۆنەی,٢٨ی,گەلاوێژ
TITLE/بەرێوەچوونی كۆڕێك بەبۆنەی ٢٨ی گەلاوێژ


خوێنه‌ران له کاتی گه‌ران بۆ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ توانیویانه‌ ئه‌و نووسینه بدۆزنه‌وه‌

بەرێوەچوونی ** كۆڕێك ** بەرێوەچوونی كۆڕێك ** بەبۆنەی ** بەرێوەچوونی بەبۆنەی ** كۆڕێك بەبۆنەی ** بەرێوەچوونی كۆڕێك بەبۆنەی ** ٢٨ی ** بەرێوەچوونی ٢٨ی ** كۆڕێك ٢٨ی ** بەرێوەچوونی كۆڕێك ٢٨ی ** بەبۆنەی ٢٨ی ** بەرێوەچوونی بەبۆنەی ٢٨ی ** كۆڕێك بەبۆنەی ٢٨ی ** بەرێوەچوونی كۆڕێك بەبۆنەی ٢٨ی ** گەلاوێژ ** بەرێوەچوونی گەلاوێژ ** كۆڕێك گەلاوێژ ** بەرێوەچوونی كۆڕێك گەلاوێژ ** بەبۆنەی گەلاوێژ ** بەرێوەچوونی بەبۆنەی گەلاوێژ ** كۆڕێك بەبۆنەی گەلاوێژ ** بەرێوەچوونی كۆڕێك بەبۆنەی گەلاوێژ ** ٢٨ی گەلاوێژ ** بەرێوەچوونی ٢٨ی گەلاوێژ ** كۆڕێك ٢٨ی گەلاوێژ ** بەرێوەچوونی كۆڕێك ٢٨ی گەلاوێژ ** بەبۆنەی ٢٨ی گەلاوێژ ** بەرێوەچوونی بەبۆنەی ٢٨ی گەلاوێژ ** كۆڕێك بەبۆنەی ٢٨ی گەلاوێژ ** بەرێوەچوونی كۆڕێك بەبۆنەی ٢٨ی گەلاوێژ **