به‌رفراوانی زیاتری ناڕەزایەتیەکان لە ئێران و کوردستان


هاوکات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تیه‌کان له‌ سه‌رتاسه‌ری ئێران و کوردستان، هه‌ر له ‌به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی سێشەممە ۵ی ڕەزبەری ۱۴۰۱ی هەتاوی, سەرەڕای بەردەوامبوونی وەستانی ئینتەرنێت لەسەر ئاستی وڵات و ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی توندی هێزه‌ سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕژیم، ناڕه‌زایه‌تیه‌کان له‌ زۆرێک له‌ شاره‌کانی کوردستان و ئێران درێژه‌ی هه‌یه‌. 

به‌پێێ هه‌واڵی ته‌شکیلاتی سازمانی خه‌بات، به‌هه‌مان شێوه‌ی دوێنێ خۆپیشاندان له‌ زۆربه‌ی شاره‌کانی ئێران و کوردستان به‌رده‌وامیان هه‌یه‌.

 له‌ هه‌ریه‌ک له‌ شاره‌کانی سنه‌، کرماشان، مه‌ریوان، پیرانشار، سه‌رده‌شت، ورمێ‌، سه‌قز، قوروە، تاران، هه‌مه‌دان، ئه‌راک، گیشا، بابۆلسەر، یه‌زد و زۆر شار و ناوچه‌وی تر خۆپیشاندان تێیاندا به‌رده‌وامه‌. رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران بڵاویکردووەتەوە، تاوەکو ڕێکەوتی ٤ی ڕەزبەری ١٤٠١ لانیکەم ٧٦ خۆپێشاندەر گیانیان لەدەستداوە، لەوانەش شەش کەسیان ژن و چوار کەسیشیان منداڵ بوون.

له‌ شاری مهاباد، زۆرێک له‌ په‌یکه‌ری جاشه‌کانی ئه‌وشارا ڕوخان و سوتێندران.

لە تاران، له‌ چه‌ندین گه‌ڕه‌ک و ناوچه‌ی جیا جیا خۆپیشاندان به‌رده‌وامی هه‌یه‌ و خۆپیشاندەران دروشمی مەرگ بۆ دیکتاتۆران ده‌ڵێنه‌وه‌

له‌ زۆربه‌ی گه‌ڕه‌که‌کانی شاری مه‌ریوان، خه‌ڵک درێژه‌ به‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌کان ده‌ده‌ن و ڕێژه‌ی زۆری خۆپیشانده‌ران له‌و شاره‌ بۆته‌ جێگه‌ی سه‌رنجی میدیا جیهانیه‌کان. 

هەروەها خۆپیشاندەرانی هەمەدانی بە دروشمی مەرگ بۆ دیکتاتۆر و مەرگ بۆ خامنەیی له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان درێژه‌ به‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌کان ده‌ده‌ن

لە کرماشان، لە کاتێکدا کە ئەفسەر وهێزه‌ سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕژیم ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌ خۆپیشاندەران دە‌که‌ن، جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیوو له‌ زۆر شوێن به‌ره‌وڕووی هێزی سه‌رکوتکه‌ری دژمن بۆته‌وه‌‌ و خۆپیشاندان تا دێت له‌و شاره‌ فراوانتر ده‌بێ

به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ شاری سنه‌ی قاره‌مان، لاوانی ئه‌و شاره‌  زۆربه‌ی گه‌ڕه‌ک و ناوچه‌کانیان له‌ ده‌ستی هێزه‌ سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕژیم پاک کردۆته‌وه‌ و خه‌ڵک به‌رده‌وامن له‌ گردبونه‌وه‌. 

هه‌روه‌ها هه‌واڵێكی زۆر سه‌باره‌ت به‌ مانگرتنی گشتی له‌ چینه‌ جیاوازه‌كان به‌ تایبه‌ت ئه‌كادیمی و په‌روه‌رده‌كاران بڵاو بووه‌ته‌وه‌. له‌ زۆربه‌ی زانکۆکانی ئێران خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی به‌رده‌وامی هه‌یه‌. 

لە درێژەی ناڕەزایەتییە بەربڵاوەکانی ئێران و کوردستان، دەستڕاگەیشتن بە ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان زۆر سنووردار کراوه‌. هاوکات ناڕەزایەتییە نێودەوڵەتییەکان لە زیادبووندان،

 ئەڵمانیا باڵیۆزی ئێرانی بانگهێشت کردووە و یەکێتی ئەوروپا سەرکوتکردنی توندوتیژانەی خۆپیشاندەرانی بە "ناڕەوا" ناوبردووە.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا داوایكرد بڕیاری سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ئێراندا بدرێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌پێناو سه‌ركوتكردنی خۆپیشاندانه‌كانی ناڕه‌زایه‌تی دژی مه‌رگی ژینا ئه‌مینی له‌ ئێران، توندوتیژیی به‌كارهێناوه‌

ئانالێنا بایه‌ربۆك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، له‌ لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی(دی پی ئەیی) ئه‌ڵمانی، رایگەیاند: "پێویستە هه‌وڵی سه‌ركوتكردنی خۆپیشاندانه‌ ئاشتییانه‌كانی ئێران له ‌رێگه‌ی توندوتیژیی كوشنده‌وه‌، به‌بێ وه‌ڵام نه‌مێنێته‌وه‌"

داواشی کرد، ئه‌م بابه‌ته‌ له‌چوارچێوه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا به‌شێوه‌یه‌كی خێرا تاوتوێ بكرێت و ئه‌نجامه‌كانی په‌یوه‌ست به ‌رووداوه‌كان، ئاشكرا بكرێن.

 هاوكات گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، كریستیان واگنه‌ر له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا له‌ به‌رلین، زانیاریی ئه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه‌، باڵیۆزی ئێران له‌ به‌رلین بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی بانگ كراوه‌.

هاوکات وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕەفتارەکانی هێزی پۆلیسی دژ بە خۆپیشاندەران بە دڕندانە وەسف کرد و وتی: ئەمریکا لە نزیکەوە چاودێری پێشهاتەکانی ئێران دەکات. نێد پرایس لە لێدوانێکدا بۆ پەیامنێران ڕایگه‌یاند که‌: توندوتیژی و دڕندەیی هێزه‌کانی ڕژیم و بەردەوامی سەرکوتکردنی خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانەی خەڵک شەرمەزار دەکەین.

 سەرۆک وەزیرانی کەنەدا رایگەیاند، سزایان بەسەر "پۆلیسی رەوشت"ی ئێران سەپاندووە.

جەستن ترودۆ سەرۆک وەزیرانی کەنەدا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "سزامان بەسەر ژمارەیەک بەرپرس و دامەزراوەی ئەو دەزگایە سەپاندووە، کە پێی دەگوترێت پۆلیسی رەوشتی ئێران، لە بەرامبەر ئەو توندوتیژی و پێشێلکاریانەی بەرامبەر خۆپیشاندەران دەکرێن". سەرۆک وەزیرانی کەنەدا، دەشڵێت: "دەنگمان دەخەینە پاڵ دەنگی ئەوانەی داوا دەکەن حکومەتی ئێران گوێ بۆ داواکارییەکانی خەڵکی بگرێت، کە دژی زەوتکردنی ئازادییەکانیان رژاونەتە سەر شەقامەکان".

 




 

ڕێکه‌وت: 2022-09-27 16:05:09
به‌شی: ( هه‌وال )



TAGS/ به‌رفراوانی,زیاتری,ناڕەزایەتیەکان,لە,ئێران,و,کوردستان
TITLE/به‌رفراوانی زیاتری ناڕەزایەتیەکان لە ئێران و کوردستان


خوێنه‌ران له کاتی گه‌ران بۆ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ توانیویانه‌ ئه‌و نووسینه بدۆزنه‌وه‌

به‌رفراوانی ** زیاتری ** به‌رفراوانی زیاتری ** ناڕەزایەتیەکان ** به‌رفراوانی ناڕەزایەتیەکان ** زیاتری ناڕەزایەتیەکان ** به‌رفراوانی زیاتری ناڕەزایەتیەکان ** لە ** به‌رفراوانی لە ** زیاتری لە ** به‌رفراوانی زیاتری لە ** ناڕەزایەتیەکان لە ** به‌رفراوانی ناڕەزایەتیەکان لە ** زیاتری ناڕەزایەتیەکان لە ** به‌رفراوانی زیاتری ناڕەزایەتیەکان لە ** ئێران ** به‌رفراوانی ئێران ** زیاتری ئێران ** به‌رفراوانی زیاتری ئێران ** ناڕەزایەتیەکان ئێران ** به‌رفراوانی ناڕەزایەتیەکان ئێران ** زیاتری ناڕەزایەتیەکان ئێران ** به‌رفراوانی زیاتری ناڕەزایەتیەکان ئێران ** لە ئێران ** به‌رفراوانی لە ئێران ** زیاتری لە ئێران ** به‌رفراوانی زیاتری لە ئێران ** ناڕەزایەتیەکان لە ئێران ** به‌رفراوانی ناڕەزایەتیەکان لە ئێران ** زیاتری ناڕەزایەتیەکان لە ئێران ** به‌رفراوانی زیاتری ناڕەزایەتیەکان لە ئێران ** و ** به‌رفراوانی و ** زیاتری و ** به‌رفراوانی زیاتری و ** ناڕەزایەتیەکان و ** به‌رفراوانی ناڕەزایەتیەکان و ** زیاتری ناڕەزایەتیەکان و ** به‌رفراوانی زیاتری ناڕەزایەتیەکان و ** لە و ** به‌رفراوانی لە و ** زیاتری لە و ** به‌رفراوانی زیاتری لە و ** ناڕەزایەتیەکان لە و ** به‌رفراوانی ناڕەزایەتیەکان لە و ** زیاتری ناڕەزایەتیەکان لە و ** به‌رفراوانی زیاتری ناڕەزایەتیەکان لە و ** ئێران و ** به‌رفراوانی ئێران و ** زیاتری ئێران و ** به‌رفراوانی زیاتری ئێران و ** ناڕەزایەتیەکان ئێران و ** به‌رفراوانی ناڕەزایەتیەکان ئێران و ** زیاتری ناڕەزایەتیەکان ئێران و ** به‌رفراوانی زیاتری ناڕەزایەتیەکان ئێران و ** لە ئێران و ** به‌رفراوانی لە ئێران و ** زیاتری لە ئێران و ** به‌رفراوانی زیاتری لە ئێران و ** ناڕەزایەتیەکان لە ئێران و ** به‌رفراوانی ناڕەزایەتیەکان لە ئێران و ** زیاتری ناڕەزایەتیەکان لە ئێران و ** به‌رفراوانی زیاتری ناڕەزایەتیەکان لە ئێران و ** کوردستان ** به‌رفراوانی کوردستان ** زیاتری کوردستان ** به‌رفراوانی زیاتری کوردستان ** ناڕەزایەتیەکان کوردستان ** به‌رفراوانی ناڕەزایەتیەکان کوردستان ** زیاتری ناڕەزایەتیەکان کوردستان ** به‌رفراوانی زیاتری ناڕەزایەتیەکان کوردستان ** لە کوردستان ** به‌رفراوانی لە کوردستان ** زیاتری لە کوردستان ** به‌رفراوانی زیاتری لە کوردستان ** ناڕەزایەتیەکان لە کوردستان ** به‌رفراوانی ناڕەزایەتیەکان لە کوردستان ** زیاتری ناڕەزایەتیەکان لە کوردستان ** به‌رفراوانی زیاتری ناڕەزایەتیەکان لە کوردستان ** ئێران کوردستان ** به‌رفراوانی ئێران کوردستان ** زیاتری ئێران کوردستان ** به‌رفراوانی زیاتری ئێران کوردستان ** ناڕەزایەتیەکان ئێران کوردستان ** به‌رفراوانی ناڕەزایەتیەکان ئێران کوردستان ** زیاتری ناڕەزایەتیەکان ئێران کوردستان ** به‌رفراوانی زیاتری ناڕەزایەتیەکان ئێران کوردستان ** لە ئێران کوردستان ** به‌رفراوانی لە ئێران کوردستان ** زیاتری لە ئێران کوردستان ** به‌رفراوانی زیاتری لە ئێران کوردستان ** ناڕەزایەتیەکان لە ئێران کوردستان ** به‌رفراوانی ناڕەزایەتیەکان لە ئێران کوردستان ** زیاتری ناڕەزایەتیەکان لە ئێران کوردستان ** به‌رفراوانی زیاتری ناڕەزایەتیەکان لە ئێران کوردستان ** و کوردستان ** به‌رفراوانی و کوردستان ** زیاتری و کوردستان ** به‌رفراوانی زیاتری و کوردستان ** ناڕەزایەتیەکان و کوردستان ** به‌رفراوانی ناڕەزایەتیەکان و کوردستان ** زیاتری ناڕەزایەتیەکان و کوردستان ** به‌رفراوانی زیاتری ناڕەزایەتیەکان و کوردستان ** لە و کوردستان ** به‌رفراوانی لە و کوردستان ** زیاتری لە و کوردستان ** به‌رفراوانی زیاتری لە و کوردستان ** ناڕەزایەتیەکان لە و کوردستان ** به‌رفراوانی ناڕەزایەتیەکان لە و کوردستان ** زیاتری ناڕەزایەتیەکان لە و کوردستان ** به‌رفراوانی زیاتری ناڕەزایەتیەکان لە و کوردستان ** ئێران و کوردستان ** به‌رفراوانی ئێران و کوردستان ** زیاتری ئێران و کوردستان ** به‌رفراوانی زیاتری ئێران و کوردستان ** ناڕەزایەتیەکان ئێران و کوردستان ** به‌رفراوانی ناڕەزایەتیەکان ئێران و کوردستان ** زیاتری ناڕەزایەتیەکان ئێران و کوردستان ** به‌رفراوانی زیاتری ناڕەزایەتیەکان ئێران و کوردستان ** لە ئێران و کوردستان ** به‌رفراوانی لە ئێران و کوردستان ** زیاتری لە ئێران و کوردستان ** به‌رفراوانی زیاتری لە ئێران و کوردستان ** ناڕەزایەتیەکان لە ئێران و کوردستان ** به‌رفراوانی ناڕەزایەتیەکان لە ئێران و کوردستان ** زیاتری ناڕەزایەتیەکان لە ئێران و کوردستان ** به‌رفراوانی زیاتری ناڕەزایەتیەکان لە ئێران و کوردستان **