بەشداری كومیتەی سوییدی سازمان


ڕۆژی شەممە ٩ی رەزبەر، هاوكات لەگەڵ مانگرتنە بەرفراوانەکان لە شارەکانی کوردستان و ئێران، له سەر بانگهێشتی سازمانی موجاهیدینی خەلقی ئێران ژمارەیەك لە بەرپرسان و ئەندامانی كومیتەی سوییدی سازمانی خەبات بەشداریان لە كۆبوونەوەیەكی بەرینی جەماوەری لە شاری ستهۆكۆڵم كرد. ئەو كۆبوونەوە کە بە مەبەستی پشتیوانی لە ناڕەزایەتیە جەماوەریەكانی كوردستان و ئێران، له‌ مه‌یدانی مینتۆریه‌ت و به‌رامبه‌ر به‌ پارله‌مان بەرێوەچوو. به‌شداربوان به‌ پەیام و دروشەکانیان دژی ڕژیم، هاوسۆزی و پشتیوانی خۆیان بۆ خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوی کوردستان و ئێران دەربڕی.
پەیامی کومیته‌ی سویدی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران له‌لایه‌ن جه‌لال خۆشکه‌لام ئه‌ندامی کومیته‌ی ناوه‌ندی سازمانی خەبات پێشکه‌ش به‌ ئاماده‌بوان کرا. له‌و په‌یامه‌دا وێڕای ده‌سخۆشی له‌ خه‌ڵکی قاره‌مان و تێکۆشه‌ری ئێران و کوردستان داوای له‌ ڕاپه‌ڕیوان کرد که‌ به‌رده‌وام بن له‌ راپه‌ڕینه‌کان، تا به‌ته‌واوی نیزامی دیکتاتۆری ئاخوندان له‌ناوده‌به‌ن.
له‌ په‌یامی کومیته‌ی سویدی سازمانی خه‌بات دا، وێڕای ده‌ربڕینی پشتیوانی له‌ خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوی شاره‌کانی کوردستان و ئێران، ڕای گه‌یاند که‌ سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران داوا له‌ حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدارانی وەڵاتی سویید و ده‌وڵه‌تانی ئوروپایی ده‌کا که‌ چی دیکه‌ بێده‌نگ نه‌بن له‌ به‌رامبه‌ر جینایه‌ت و خوێنڕشتی خه‌ڵکی ئێران له‌لایه‌ن ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندان و دژی زوڵم وچه‌وسانه‌وه‌ی به‌رده‌وامی ئافره‌تان له‌ لایه‌ن ئه‌و ڕژیمه‌ دیکتاتۆره‌ بوه‌ستنه‌وه‌ و به‌ڕه‌سمی پشتیوانی له‌ خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوی ئێران بکه‌ن.
له‌به‌شێکی تری په‌یامه‌که‌ی کومیته‌ی سویدی سازمانی خه‌بات دا، پێداگری له‌سه‌ر خه‌بات و کاری هاوبه‌شی هه‌موو لایه‌نه‌کان کرایه‌وه‌ و داوا له‌ به‌ره‌ی ئازادیخوازان کرا که‌ له‌ پێناو ڕوخاندنی ڕژیمی ئاخوندی و ئازادی خه‌ڵکی کوردستان و ئێران تێبکۆشن.

ڕێکه‌وت: 2022-10-02 11:56:46
به‌شی: ( کاروتێکۆشان )



TAGS/ بەشداری,كومیتەی,سوییدی,سازمان
TITLE/بەشداری كومیتەی سوییدی سازمان


خوێنه‌ران له کاتی گه‌ران بۆ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ توانیویانه‌ ئه‌و نووسینه بدۆزنه‌وه‌

بەشداری ** كومیتەی ** بەشداری كومیتەی ** سوییدی ** بەشداری سوییدی ** كومیتەی سوییدی ** بەشداری كومیتەی سوییدی ** سازمان ** بەشداری سازمان ** كومیتەی سازمان ** بەشداری كومیتەی سازمان ** سوییدی سازمان ** بەشداری سوییدی سازمان ** كومیتەی سوییدی سازمان ** بەشداری كومیتەی سوییدی سازمان **