خەباتمێدیا: کۆڵبەریکی خەڵکی مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامیەكانی ئێران کوژرا.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی خەزەڵوەر، هێزە ئینتزامیەكانی ئێران لە سنووری ”ئاسنوێ“ی مەریوان دەستەیەک لە کۆڵبەرانیان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و لەئاکامدا کۆڵبەرێک بەناوی غالب كویك، دانیشتوی گوندی دزەوەن، كوژراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار غالب خێزاندار و باوکی منداڵێک بووە.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری هەنگاو: جەنازەی ئەو کۆڵبەرە کوردە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی بوعەلی شاری مەریوان.