وەلیعەهدمان قبوڵ نییە


ئەفسانە ڕەحیمی

گەورەترین پرسیار ئەوەیە، ڕەزا پەهلەوی کێیە؟ بۆ ئەوەی بزانین کێیە، چاوێک بە مێژوودا بگێڕن و بخۆێنینەوە،دەردەكەوێ‌، شازادە ڕەزا پەهلەوی کوڕی محەمەد ڕەزا شا پەهلەوییە هیچی تایبەتی دیكەی نییە. ئایا دەکرێ کەسێک تەمەنی زیاتر لە شەست ساڵ بێت، بەڵام گرنگترین تایبەتمەندیەكانی تەنیا ئەوە بێ‌ كە منداڵی شای ڕابردوو بوبێ‌؟ لەم ٤٣ ساڵەی لە ئەمریكا دەژیی دەكرا خۆ بۆ خەڵكی ئێران ماندوو بكات، ئازار بچێژێت، ئەزموون پەیدا بکات و بۆ هەمووان بسەلمێنێت کە تەنیا ناوی باوکی بە میرات نەگرتووە و لە پێناو ئەم ناوەدا ئازاری چێشتووە، وە ئەگەر بارگرانییەک بخرێتە سەر شانەکانی ، دەتوانێ‌ شایەنی ئەو متمانەیە بێ‌.
لەو هەلومەرجەی گەلانی ئێرانی پێدا تێ‌ دەپەڕێ‌ ئەوە بەسەر چووە کەسێک كە هیچی بۆ خەڵك نەكردوە خەوی دەسەڵاتدار بوون بە ووڵاتەوە ببینێ‌.بە زمانێکی ڕوون دەڵێم ئەگەر ، دۆخی ئێستا چاڵ بێت ، چوونە ناوچاڵی ڕەزا پەهلەوی، بیرێکی قووڵ و تاریکە.
پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە ٤٣ ساڵ بەسەر ڕووخانی ڕژیمی پەهلەوی، بیروڕای گشتی گەلانی ئێران گەندەڵی و تاوان و خیانەتەکانی ئەو دەسەڵاتەیان لەبیر نەکردووە. جگە لەمانە، تاڵانکردنی سەرمایەی ئێران یەکێک لەو بابەتانەی کە ڕەزا پەهلەوی دەبێت پێش هەر چالاکیەک ڕوونکردنەوەیەکی سەلمیندراو باوەڕ پێكراو بدات بە گەلانی ئێران. بردن و تاڵان کردنی بەرچاو لە سەرمایە و موڵک و ماڵی گەلانی ئێران لە سەروبەندی شۆڕشی ٥۷دا، کە ٣٥ ملیاد دۆلار پوڵی خەڵک و زیاتر لە ٣٨٠ چەمەدان زێر و هتد بوو، لەو خیانەتانەن کە هەرگیز گەلانی ئێران لەبیری ناکات.
لە ئێستادا شۆڕشی گەلانی ئێران پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێ و پێویستی بە چارەسەری نوێ هەیە. گەلانی ئێران سەرکردەی ڕاستەقینەی بزووتنەوەی ئازادیخوازین. ئۆپۆزیسیۆنی ڕاستەقینەوە شۆڕشگێڕ لە دەرەوەی وڵات بە پشتیوانی خۆیان دەزانن. ئوپۆزیسیۆنی شۆڕشگێڕ دەبێ بە ڕاستگۆیانە بە فراوانکردنی داخوازییەکانی گەلانی ئێران لەسەر حاستی نێودەوڵەت بەهێزتر بکات و حاکمیەتی ڕژیمی ئاخوندی لاواز بکات.
هەموو نەیارانی ڕژیمی ئاخونووندی سەرەڕای جیاوازییە ئایدۆلۆژییەکانیان لە نا بۆ ڕژیمی ئاخوندی و ژن، ژیانی ئازادی، یەک بۆچوون و دەنگیان هەیە، ئەم خاڵە هاوبەشانە دەبێ ببنە هەوێنی هاودەنگی لەسەر حاستێکی گەورەتر، چونکە پشتیوانی لە خەڵکی ئێران و لە ئاكامدا تێپەڕاندنی ڕژیمی دەسەڵاتدار لە ئێراندا پێویستی بە یەکدەنگی هەموومان لە سەرووی هەموو شتێکەوە هەیە. كە ئەویش دەسەڵاتی دیموكڕاتیك و ئازاد كە مافی گەلانی ئیران و بە تایبەت مافی گەلی كورد و هەروەها مافی ژن و تێكڕای چین و توێژەكانی كۆمەڵگە دابین بكات.

ڕێکه‌وت: 2023-02-01 10:53:46
به‌شی: ( ڕامیاری )



TAGS/ وەلیعەهدمان,قبوڵ,نییە
TITLE/وەلیعەهدمان قبوڵ نییە


خوێنه‌ران له کاتی گه‌ران بۆ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ توانیویانه‌ ئه‌و نووسینه بدۆزنه‌وه‌

وەلیعەهدمان ** قبوڵ ** وەلیعەهدمان قبوڵ ** نییە ** وەلیعەهدمان نییە ** قبوڵ نییە ** وەلیعەهدمان قبوڵ نییە **