خهباتمیدیا: کاک بابهشێخ حسینی سکرتێری گشتی سازمانی خهبات له ههمبهر هێڕشی بهکرێگیراوانی ڕژیم بۆ سهر سهفارهتی ئهمریکا له بهغدا پهیامێکی بڵاوکردوه، که وێڕای مهحکومکردنی ئهو هێرشه داوا دهکا که كۆمەڵگەی جیهانی و رێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان لە بەرانبەر سیاسەتی گێرەشێوێنانەو تێكدەرانەكانی ڕژیمی ئێران هەڵوێستی جیددی بگرن.
دهقی پهیامهکهی کاک باباشێخ حسینی :
پهیامی سکرتێری گشتی له ههمبهر پەلاماردانی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا
بە وەڵامدانەوە بە هێرشی مووشەكی بۆ سەر بنكەی ئەمریكا لەسەربازخانەی كەیوەن لە كەركوك، و كوژرانی كەسێكی ئەمریكایی، هێزەسەربازیەكانی ئەمریكا چەندین بنكەی چەكدارانی بەكرێگیراو، وە لایەنگری رژیمی ئێرانیان لە پارێزگاری ئەنبار لە عێراق و سوریە بۆمباران كردو لە ئاكامدا چەندین چەكداری حیزبوڵای عێراق كە ڕاستەوخۆ فەرمان لە رژیمی ئێران وەردەگرن كوژران.
بە دوای بۆمبارانی چەكدارانی سەر بە ڕژیمی ئێران لە لایەن ئەمریكاوه، دەسەلاتدارانی ئەو رژیمە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ دەستیان داوەتە هاندانی بەكرێگیراوانیان لە عێراق بۆ هێرش كردنە سەر باڵێۆێزخانەی ئەمریكا. هەر لەو چوارچێوەدا سەر لە بەیانی رۆژی سێ شەممە ٣١ی دیسامبری ٢٠١٩ بهرامبهر به ١٠ی بەفرانباری ١٣٩٨ی هەتاوی باڵوێزخانەی ئەمریكا لە شاری بەغداد بە توندترین شێوە كەوتۆتە بەر پەلامارو هێرش و و زیان و زەرەریان بە باڵەخانەکە گەیاند. ئاشكرایە هێرش بۆ سەر باڵوێزخانەو ناوەندی سیاسی پێچەوانەی بنەماو قانونە نێودەوڵەتیەكانەو دەسەلاتدارانی ڕژیمی ئێران هەوڵ دەدەن لە ئاوی لێڵ ماسی بگرن و هەروەها سەفارەتی ئەمریكا لە عێراق داگیربكەن هەر وەك چۆن لە ساڵی ١٩٧٩ ی زایینی سەفارەتی ئەمریكایان لە شاری تاران داگیركردو جارێكی دیكە بە داگیر كردنی سەفارەتی ئەمریكا، قانونە نێودەوڵەتیەكان پێ شێل بكەن وسیاسەتی ئاژاوەو گێرەشێوێنی لە ناوچەكەدا پەرەپێ بدەن و بە ئاژاوەو شێواوی ڕای گشتی ناوخۆ لە ئێراندا و جیهان بەگشتی بە لاڕێدا بەرن و بەردەوامی بدەن بە حكومەتی ملهوڕانەیان.
ئاشكرایە دەسەلاتدارانی ڕژیمی ئێران بە كەڵك وەرگرتن لە نەبوونی یەكدەنگی و یەك هەڵوێستی كۆمەڵگەی جیهانی و بە تایبەت نەبوونی هەڵوێستی جیددی ئەمریكا لە ئێستاو لە ڕابردودا،بەردەوامە لە ئاژاوە نانەوەو دەستێوەردان لە کاروباری وولاتانی ناوچەكەی خۆرهەلاتی ناوەڕاست. بێگومان هێرش بۆ سەر سەفارەتی ئەمریكا لە بەغداد كردەوێكی ناڕەوایەو زیان بە قازانجە درێژماوەكانی خەڵكی عێراق و گەلی كورد لەو وولاتە دەگەێنێ. جێگەی خۆیەتی كۆمەڵگەی جیهانی و رێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان لە بەرانبەر سیاسەتی گێرەشێوێنانەو تێكدەرانەكانی ڕژیمی ئێران هەڵوێستی جیددی بگرن.
بابهشێخ حسینی
سکرتێری گشتی سازمانی خهباتی کوردستانی ئێران