یک‌شنبه 

13 مارس 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بیرەوەرى 5ى خەرمانان 28مین ساڵرۆژى دامەزرانى سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران

بیرەوەرى 5ى خەرمانان 28مین ساڵرۆژى دامەزرانى سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران
عەلى بەهرامى

لە رۆژى 5ى خەرمانانى ئەو ساڵ دا سازمانى خەبات 28 مین ساڵیادى دامەزرانى خۆى جێژن دەگرێ و پێ دەنێتە 29مین ساڵى خەبات و تێکۆشان بۆ رزگارى کورد و کوردستان.دیارە ئەوەى تا ئەورۆ لە سەر 5ى خەرمانان نووسراوە، بەگشتى باس لە فیداکارى و خەباتى بێ پەڵەى خەباتیەکان لە ماوەى چەندین ساڵ خەباتى بێ ووچان لە مەیدانەکانى نەبەرددا و ئەو دڵسۆزیانەى کە ئەندامانى سازمانى خەبات لە حاست خەڵک و هاورێ یانى خۆیان دا ئەنجامیان داوە، کراوە. بۆیە بە پێویستى نازانم کە

ئەوانە بڵێمەوە بەڵکوو ئەوەى ئێستا مەبەستى منە لێکدانەوەى کار و هەڵسووڕانى سازمانى خەباتە لە دواى کونگرەى سێهەم و بە گشتى ئەو کارانەى پێویستە لە داهاتوودا ئەنجام بدرێن.
وەک بۆ هەموو لایێک ئاشکرایە سازمانى خەبات بە گرتنى کونگرەى سێهەم لە ساڵى 1384ى کۆچى خۆریدا بە گشتى لە شێوەى کار و بەرنامەدا ئاڵووگۆڕێکى زۆرى لە خۆیدا پێک هێنا پێش هەموو شتێک دەرى خست کە هێزێکى چەق بەستوو و ڕاکد نیە و توانى بە کار و هەڵوێستەکانى دا بچێتەوە و رێى تازە بە دی بکا، لەم کۆنگرەدا سازمانى خەبات گۆڕانى نەک هەر لە بەرنامە و کارەکانى دا هێنا بەڵکوو بە لە بەرچاوگرتنى هەل و مەرجى رۆژ لاوان و ژنان بە کردەوە و هاتنە پلەى رێبەرى و لە بڕیاردان و بەرێوەبەرى دا خاوەن بەش بن و لە سەرکردایەتى نوێی سازماندا جێگەیان گرت.
ئەو گۆڕانانەى کە باس کران بەشێوەیێکى بەرچاو کاردانەوەى هەبوو لە سەر ئەندامانى سازمانى خەبات لە ئوروپا، و ئەوان بە جیددیەتى تەواوەوە هاتنە پێش و بە لێبڕاوى تاویان دایە کارکردن و ئاکامەکەشى دیارە و هەمووان هەستى پێ دەکەین کە سازمانى خەبات ئێستا چەندین کۆمیتەى هەیە لە ئوروپا، کە لە بارى دیپلۆماسیەوە سازمانى خەباتیان بە شێوەیێکى باش بردۆتە پێش و نوێنەرایەتى سازمان دەکەن بۆ پێوەندى گرتن بە وەڵاتانى رۆژئاواوە و هەروەها پێوەندى بە رێکخراوە نێونەتەوەیی و کۆمیتەى حیزبە کوردستانیەکان لەو وەڵاتانە. ئەوەى باس کراون لە چاو ڕابردوو هەنگاوى باشن، دەتواندرێ لەوەى کە هەیە ئەکتیڤتر بۆ سازمانى خەبات و جووڵانەوەى مافخوازى گەلەکەمان بە دى کرێ و ئەنجام درێ.
لە ناوخۆى وەڵاتیش تەشکیلاتى نهێنى بە شێوەیێکى باش پەلى هاویشتووە بۆ زۆربەى ناوچەکانى کوردستان و ئێستا سازمانى خەبات لە زۆربەى شار و ناوچەکانى کوردستان ژمارەى ئەندامەکانى پەرەى زیادى کردوە و تەشکیلاتى نوێى دامەزراندوە و هەوڵى داوە تەشیلاتەکانى پێشوو وەگەڕ خاتەوە و هانى داون بێنەوە ناو کار و بارى سازمانی و لێبڕاوانەتر لە ڕابردوو تاوبدەنە کار و تێکۆشان. لەگەڵ ئەو سەرکەوتنە بەرچاوانە دەبێ هەنگاوى زیاتر هەڵگیرێن و پێویستە سازمانى خەبات و کۆمیسیونى سیاسی نیزامى بەتایبەت لەم هەل و مەرجەدا لەو بارەوە کارى زیاتر بکا.
ئاشکرایە لە دوو ساڵى ڕابردوودا لێکترازان و جیابوونەوە لە نێوان هێزە سیاسیەکانى کوردستانى ئێران دا بەو پەڕى خۆى گەیشت، لەم نێوەدا رێبەرایەتى سازمانى خەبات هەڵوێستێکى شیاو و باشى گرتۆتەبەر و کە لەلایێک سەربەخۆیی تەشکیلاتى خۆى و لەلایێکى دیکەوە تەوازونى دۆستایەتى لە نێوان تێکڕاى هێزە سیاسیەکان بە بێ جیاوازى ڕاگرتووە و لەگەڵ زۆربەى لایەنە سیاسیەکانى کوردستان بە تایبەت ئەو لایەنانەى دەورى بەرچاویان لە جووڵانەوەى کورد دا هەیە و مێژوویێکى چەندین ساڵەیان لە کار و هەڵسووڕانى نیشتمانیدا هەیە، پێوەندى باش و سەلیمى هەبووە.
لەلایێکى دیکەوە بە خۆشیەوە لە سەرکردایەتى سازمانى خەباتدا یەکڕیزى و برایەتى و تەبایێکى زۆر باش هەیە و ئەندامانى سەرکردایەتى بە بێ گوێدان بە هەل و مەرجە ناڵەبار و حەستەمەکان زۆر بە ژیرى هەنگاو هەڵ دەگرن و خەریکى بەرێوەبەرى و بەروپێش بردنى کار و ئەرکەکانى خۆیانن و بوونە ئولگوو بۆ بەدەنەى تەشکیلاتى سازمان.
لەگەڵ ئەو خاڵە باشانەدا، دوو خاڵى هەرە لاواز هەیە لە سازمانى خەبات دا کە کارى جیددى دەوێ بۆ چارە سەر کردنى و سەرکردایەتى سازمانى خەبات پێویستە بە شێوەیێکى باش بیرى لێ بکاتەوە و هەوڵى چارەسەرکردنى بدا. خاڵى یەکەم خراپى بارى ئابووریە کە سازمانى خەبات هەر لە سەرەتاى پێک هاتنیەوە تا ئێستا بەو دەردەوە دەناڵێنێ. دووهەم: سازمانى خەبات لە بارى راگەیاندنەوە لاوازە و ئەوەى هەیەتى بۆ ئەم هەل و مەرجە وەڵام دەرەوە نیە و چاوەڕوانى زیاتر دەکرێ لەو بارەوە کە ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کەم و کوڕیەى کە لە خاڵى یەکەم دا باس کرا.
لە کۆتایی دا پێویستە تێکڕاى ئەندامانى سازمانى خەبات، لێبڕاوانەتر لە جاران هەنگاو بنێین بۆ ئەوەى لە 5ى خەرمانانى داهاتوودا شاهیدى سەرکەوتنى زیاترى سازمانى خەبات بین و ئەو کەم و کوڕیانەش کە هەن چارە سەر بکرێن.



15 سال و 9 ماه و 8 روز و 2 ساعت و 46 دقیقه پیش از این

بیرەوەرى 5ى خەرمانان 28مین ساڵرۆژى دامەزرانى سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران

بیرەوەرى 5ى خەرمانان 28مین ساڵرۆژى دامەزرانى سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن