کۆچی دوایی ئه‌ندامێکى دڵسۆز و تێکۆشه‌رى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران
به‌داخه‌وه شه‌وى شه‌ممه ١٢ی رێبه‌ندانى ١٣٨٧ى کۆچی خۆری, ٣١/١/٢٠ ٠ ٩ کاک خالید عبدالل٠‘ه زاده (عبدى) ئه‌ندامى چالاک و دڵسۆزى سازمانى خه‌بات به هۆی نه‌خۆشى سه‌خت و چاره‌سه‌ر نه‌کراو کۆچی دوایی کرد.
کاک خالید عبدالله زاده له ساڵی ١٣٧٢ پێوه‌ندى به ریزه‌کانى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێرانه‌وه گرت و زیاتر له ١٠ ساڵ پێشمه‌رگه و کادرى دڵسۆزى سازمان بوو و له کونفرانسى پێداچوونه‌وه به قه‌واره‌ى رێبه‌رایه‌تى سازمان که له بنکه‌ى به‌کره‌جۆ له نزیک شارى سلێمانى له ساڵی ١٣٧٧ به‌سترا، به ئه‌ندامى رێبه‌رایه‌تى سازمان دیارى کراو به‌و پهر٠ى لێهاتوویی ئه‌رک و کاره تهشکیلاتیهکانى سازمانى خه‌باتى به‌رێوه ده‌برد. وه‌ک به‌رێوه‌به‌رى رادوێ ده‌نگى خه‌بات ى کوردستان، نووسینى بابه‌ت بۆ تێکۆشان ئورگانى کۆمیته‌ى ناوه‌ندى سازمان، و کارى پێوه‌ندیه گشتیه‌کان له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه سیاسیه‌کان، که له تێکر٠اى ئه‌رک و کاره‌کانى دا سه‌رکه‌وتوو بوو.
له ساڵى ١٣٨٣به هۆی کهمئکور٠ی بارى ژیان کاک خالید له کارى ره‌سمى پێشمه‌رگه‌یی دوورکه‌وته‌وه, به‌لام به‌و جۆره‌ش وه‌ک کادر و ئه‌ندامێکى دڵسۆز و چالاک, ئه‌رک و کاره سازمانیهکانى به‌رێوه‌ده‌برد و وه‌ک به‌رپرسێکى ته‌شکیلاتى له شارى سه‌قزدا له پێک هێنان و دامه‌زراندنى هه‌سته ته‌شکیلاتیه‌کان و به‌رێوه‌بردنى چالاکیه‌کانى سازمان له ناو شارى سه‌قز و شارى سلێمانى کوردستانى عێراق ده‌ورى به‌رچاوى هه‌بوو.
به‌رێز و تێکۆشه‌ر کاک بابه شێخى حسێنى سکرتێرى گشتى سازمان و رێبه‌رایه‌تى سازمان سه‌ره‌خۆشی گه‌رم به خانه‌واده‌ى به‌رێز کاک خالید عبدالله زاده‌ى تێکۆشه‌ر و دۆستان و ناسیاوانى پێشکه‌ش ده‌که‌ن و له په‌ژاره‌یاندا خۆیان به شه‌ریک ده‌زانن.
بێ گومان کۆچی دوایی کاک خالید عبدالله زاده, خه‌ساره‌تێکى گه‌وره بوو, بۆ سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران و که‌س و کارى.
یاد و بیره‌وه‌رى کاک خالید عبدى له لاى رێبوارانى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران ده‌مێنێ و چالاکیه که‌م وێنه‌کانى چ له مه‌یدانى کارى سیاسی و دیپلۆماسیدا و چ له مه‌یدانى ته‌شکیلاتى و نیزامی‌دا سه‌رمه‌شق و نمونه‌ن و هه‌موو کات یادى به‌خێر ده‌کرێته‌وه و رێز له کار و ههڵسور٠انه که‌م وێنه‌کانى ده‌گیرێ.
کومیته‌ى ناوه‌ندى
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران
یه‌کشه‌ممه ١٣ى رێبه‌ندانى ١٣٨٧ کۆچى خۆری