یه‌کێک له چالاکانى ژنان ره‌وانه‌ى زیندان کرا
مه‌درسه‌ى فمینیستى، علیه ئه‌قده‌م دوست که به سێ ساڵ زیندان مه‌حکوم ببوو، رۆژى یه‌کشه‌ممه ١٣ى رێبه‌ندانى ١٣٨٧، به‌شێوه‌ی پارێزگارى کراو بۆ لقى به‌رێوه‌بردنى حوکمه‌کان برا.
ئه‌قده‌م دوست له‌و ژنانه بوو که رۆژى ٢٢ى جۆزه‌ردانى ١٣٨٥ له کۆبوونه‌وه‌ى نار٠هزایهتى ژنان به‌شدارى کردوه و له مه‌یدانى ٧ى تیر سوار ماشینى هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کان کراوه و به‌ره‌و زیندانى ئه‌وین براوه و له ئاکامدا له دادگاى رژیمدا حوکمى سێ ساڵ و ٤ مانگ زیندان و ٢٠ قه‌مچى به سه‌ردا بر٠ابوو، و دادگاى پێداچوونه‌وه حوکمه‌که‌ى ته‌ئید کردبوو.
به پێى ووته‌ى نه‌سیم غه‌نه‌وى که یه‌کێکه له پارێزه‌رانى ئه‌قده‌م دوست، دوێنێ شه‌ممه ١٢ى رێبه‌ندان له‌لایه‌ن ئه‌قده‌م دوسته‌وه پێوه‌ندى پێوه کراوه و پێى ووتووه که هێزه‌کانى به‌رێوه‌به‌رى حوکم چوونه‌ته ماڵه‌که‌ی و به ئیسکۆرته‌وه بردویانه بۆ دادگاى رژیم له تاران بۆ ئه‌وه‌ى حوکمه‌که‌ى به‌رێوه بچێ.