نه‌فسیه‌ى ئازاد ئه‌ندامى که‌مپه‌ینى ١ ملوێن ئیمزا گیرا
به‌رپرسانى ئه‌منیه‌تى رژیم رۆژى شه‌ممه ١٢ى رێبه‌ندانى ١٣٨٧، نه‌فیسه‌ى ئازادیان له (ده‌ره‌که) له باکوورى تاران، کاتێ خه‌ریکى کۆ کردنه‌وه‌ى ئیمزا بۆ که‌مپه‌ین بوو گیراوه.
ماڵپهر٠ى گۆر٠ان بۆ به‌رابه‌رى، که ماڵپهر٠ى که‌مپه‌ینى ١ ملوێن ئیمزایه، پێشتر رایگه‌یاند بوو که نه‌فیسه‌ى ئازاد و بیگرد ئیبراهیمى و یه‌کێکى دیکه له ئه‌ندامانى ئه‌و که‌مپه‌ینه، رۆژى هه‌ینى له کاتى کۆکردنه‌وه‌ى ئیمزا و قسه‌کردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵک له‌لایه‌ن هێزه‌کانى رژیمه‌وه گیران و له دواى چه‌ند سه‌عات دران به زیندانى وزرا.
له‌و ماڵپهر٠هدا هه‌روه‌ها هاتووه که نه‌فیسه‌ى ئازاد و بیگردى ئیبراهیمى و یه‌کێکى دیکه له گیراوان سه‌رله‌به‌یانى رۆژى شه‌ممه له دواى لێکۆڵینه‌وه له زیندانى وزرا دران به دادگاى به ناو ئینقلابی رژیم.