ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان و سیاسه‌تى یه‌ک بان و دوو هه‌وا
سیامه‌ند
له کۆبوونه‌وه‌ى داووسی وولاتى سویس, ژه‌ماره‌یێک له سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆک وه‌زیرانى وولاتانى جیهان تیایدا به‌شدار بوون, له نێوان شیمون پرێز سه‌رۆک کۆمارى ئیسرائیل و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان شهر٠ه قسه هاته ئاراوه و سه‌رۆک وه‌زیرى تورکیه به ره‌خنه له شیمون پرێز کۆبوونه‌وه‌که‌ى به جێ هێشت و گه‌رایه‌وه تورکیه.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان له قسه‌کانیدا به‌رانبه‌ر سه‌رۆکى ئیسرائیل, ده‌وڵه‌تى ئه‌و وولاته‌ى تاوانبار کرد که خه‌ڵکى شارى غه‌ززه‌ى له فه‌له‌ستین کوشتووه و بێ ره‌حمى به‌رانبه‌ر خه‌ڵک نواندوه.
شکى تێدا نیه, ئه‌وه‌ى ئیسرائیل له جه‌نگى ٢٢ رۆژه له به‌رانبه‌ر خه‌ڵکى بێ تاوان له غه‌ززه نواندى ره‌فتار و کرده‌وه‌یه‌کى بێ ره‌حمانه بوو, ته‌نانه‌ت ناتوانرێ له خانه‌ى دیفاع و پارێزگارى بژمێردرێ که ئیسرائیل زۆر جار به‌وه پاساوى بۆ دێنێته‌وه. هه‌ر له‌و پێوه‌ندیه‌دا, ده‌بێ ئه‌و راستیه‌ش بڵه‌ین که رێکخراوى حه‌ماس له سه‌رهه‌ڵدان و دروست کردنى ئه‌و جه‌نگه به‌رپرسه و به‌شێکى زۆرى ئه‌و ماڵ وێرانى و کوژراو و نوقستانانه‌ى له‌و جه‌نگه‌وه که‌وتنه‌وه له ئه‌ستۆی رێکخراوى حه‌ماس و هاندان و ده‌ستێوه‌ردانى رژیمى ئێران و رژیمى سوریه‌وه بوو. له گه‌ڵ ئه‌و راستیانه‌ش, وه‌ک گوتمان کوشتنى خه‌ڵکى بێ تاوان و ژن و منداڵ هیچ پاساوێکى بۆ نیه و کرده‌وه‌یێکى ناره‌وایه.
به‌لام ئایا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان و ده‌وڵه‌تى تورکیه به راستى غه‌م خۆری گیانى مرۆڤه بێ تاوانه‌کانن؟ ئایا ته‌نیا کوژرانى ژن و منداڵى بێ تاوانى فلسگینیهکان جینایه‌ته؟ ده‌وڵه‌تى تورکیه له کاتى دامه‌زرانیه‌وه تا ئێستا تا چه‌ند توانیویه و ویستوویه‌تى به‌و پهر٠ی بێ ره‌حمى ژن و منداڵى کوردى کوشتووه و خه‌ڵکى بێ تاوانى کوردى له سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان ده‌رکردووه. ده‌یان هه‌زار ئه‌رمه‌نى له سه‌رده‌مى عوسمانیه‌کاندا قه‌تڵ و عام کران و ماڵیان به تالان برا و ژنه‌کانیان کویله کران. ده‌یان هه‌زار هاوولاتى کورد به هۆی سته‌م و در٠ندهیی ده‌سه‌لاته‌کان له تورکیه نیشتمانیان به جێ هێشتوه و ئاواره‌ى وولاتانى ئوروپایی و ده‌ورووبه‌ر بوون, که به‌شێکى به‌رچاو له‌و کورد ئاوارانه ئێستا له که‌مپێک له نزیک شارى مه‌خمور له کوردستانى عێراق له هه‌لئمه‌رجێکى ناله‌بار دا ژیان ده‌به‌نه سه‌ر.
سته‌م و ههر٠هشهى ده‌وڵه‌تى تورک, ته‌نیا تایبه‌ت نیه به‌و٢٠ ملیۆن هاوولاتیه کورده‌ى که له کوردستانى تورکیه دان, به‌ڵکو ئه‌و سته‌مانه‌ى ده‌وڵه‌تى تورکیه له سنوره‌کانى دیارى کراوى ئه‌و وولاته‌ش تێده‌په‌رێن و هاوولاتیانى کورد له کوردستانى عێراق و شار و دێ ئه‌و به‌شه له کوردستانیش که‌وتوونه به‌ر ههر٠هشه و مه‌ترسى هێزه سه‌ربازیه‌کانى تورکیه.
دیاره ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان و باقی ده‌سه‌لاتدارانى تورک خوێنى کوردیان پێ سوور نیه و گیانى کوردانیان به لاوه مه‌به‌ست نیه, هه‌ر بۆیه بوون به کاسه‌ى له ئاش گه‌رمتر و خۆیان کردۆته کراس سوورى پێش له‌شکر ئه‌ویش ته‌نیا به قسه کردن و هه‌راو و هوریا بۆ دیفاع له حه‌ماس له ژێرناوى نیگه‌رانى ناوى نیگرانى له کوژرانى هاوولاتیانى بێ تاوان له غه‌ززه.
به راستى ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان مه‌به‌ستى سیاسی تێدایه و هیچ کات ناتوانێ ببێته به‌ڵگه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌سه‌لاتدارانى تورک خوێنى مرۆڤه‌کانیان به لاوه گرینگه و به غه‌م خه‌ڵکى بێ تاوانه‌وه‌ن, ئه‌گه‌ر ئه‌وه مه‌به‌ستى ده‌سه‌لاتدارانى تورکیه بوایه, ده‌بوو هیچ کات خه‌ڵکى کوردیان ئازار نه‌دایه و ده‌ربه‌ده‌ر ئاواره‌یان نه‌کردنایه و لاوان و پیر و منداڵى کوردیان نه‌کوشتایه.
دیاره ناکرێ چاوهر٠وانى له ده‌سه‌لاتدارانى تورکیه بکرێ که ئه‌و سته‌مانه‌ى له به‌رانبه‌رکورد ده‌کرێ و ژن و منداڵى کورد ده‌کوژرێ, ئه‌و هه‌ڵوێسته در٠ندانهی رژیمى ئاخوندى ئێران که ئێستا به‌رانبه‌ر به گه‌لی کورد و تێکر٠اى خه‌ڵکى ئێران ده‌ینوێنێ, مه‌حکوم بکه‌ن و به ناره‌واى بزانن, هه‌روه‌ک چۆن رژیمى سه‌دام حسێن, زیاتر له ١٨٢٠ ٠ ٠ کوردى ئه‌نفاڵ و بێسه‌رئشوێن کرد و له ماوه‌یێکى که‌مدا ٥٠ ٠ ٠ ژن و منداڵ و مرۆڤى کوردى له شارى هه‌ڵه‌بجه به گازى شیمیایی خنکاند .
به‌ڵێ ئه‌وه‌ى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان ده‌یڵێ ته‌نیا بۆ مه‌سره‌فی ناوخۆیی و خۆ شیرین کردنه له لاى راى گشتى و هیچ بنه‌مایێکى راستى تێدا نیه. بۆیه ده‌بێ به ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان بڵه‌ین ئه‌وه‌ى تۆ ده‌یکه‌ى سیاسه‌تى یه‌ک بان و دوو هه‌وایه و له داهاتوودا رووى راسته‌قینه‌تان بۆ هه‌موو که‌س ده‌رده‌که‌وێ.