سێ زیندانى سیاسى بۆ گوازرانه‌وه بۆ زیندانى سنه
چالاکانى مافى مرۆڤ له ئێران، دوو که‌سى کوردى کوردستانى ئێران و که‌سێکى خه‌ڵکى کوردستانى عێراق له دواى تێپه‌راندنى سێ مانگ
له زیندانه تاقه‌ت پروکێنهکانى ئیداره‌ى ئیتلاعاتى رژیم، دران به زیندانى ناوه‌ندى شارى سنه.
جه‌مشید ره‌فیق دوست خه‌ڵکى مه‌ریوان، عه‌بدولا مهردوخى خه‌ڵکى مه‌ریوان و جه‌ماڵ سه‌عید خه‌ڵکى هه‌ڵبجه‌ى کوردستانى عێراق، ١٥ى خهزهڵوهرى ر٠ابردوو به تۆمه‌تى چالاکى دژ به ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی رژیم و جاسوسى گیران و دران به ئیداره‌ى ئیتلاعاتى شارى سنه.
ئه‌و که‌سانه ٩٢ رۆژیان له هه‌ل و مه‌رجێکدا له زیندانى ئه‌منیه‌تى برده‌سه‌ر که خانه‌واده‌کانیان هیچ زانیاریێکیان له سه‌ریان نه‌بوو. هه‌روه‌ها له زینداندا ره‌فتارى خراپیان له‌گه‌ڵ کراوه و شکه‌نجه کراون به شێوه‌یێک که تا ئێستاش جێگه‌ى لێدان به سه‌ر له‌شیانه‌وه دیاره به تایبه‌ت جه‌مال سه‌عید ده‌ستێکى شکاوه.
ئه‌و که‌سانه رۆژى چوارشه‌ممه ١٦ى رێبه‌ندانى ١٣٨٧ گوازرانه‌وه بۆ زیندانى ناوه‌ندى شارى سنه.