جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

چالاکێکى مافى مرۆڤ درا به‌ زیندانى ناوه‌ندى شارى سنه‌

چالاکێکى مافى مرۆڤ درا به‌ زیندانى ناوه‌ندى شارى سنه‌

چالاکانى مافى مرۆڤ، جه‌وادى عه‌ایزاده‌ چالاکى مافى مرۆڤ له‌ دواى ٢١ رۆژ زیندان له‌ زیندانى ئیتلاعاتى رژیم له‌ سنه‌، درا به‌ قه‌ره‌نتینه‌ى زیندانى ناوه‌ندى شارى سنه‌.

ئه‌و چالاکه‌ى مافى مرۆڤ و بێ به‌ش له‌ خوێندن، له‌ دواى قسه‌کردن له‌ رێ و ره‌سمى ساڵیادى ئیبراهیم لوتفولاهى له‌ سه‌ر گۆر٠ى ئه‌و مه‌رحومه‌، له‌لایه‌ن هێزه‌ سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیمى ئێرانه‌وه‌ گیرا و ٢١ رۆژى له‌ گرتووخانه‌کانى ئه‌و هێزانه‌دا برده‌سه‌ر. ناوبراو له‌ ماوه‌ى گرتنه‌که‌یدا که‌وتۆته‌ به‌ر ئازار و لێدانى ئه‌و هێزانه‌ و بێ رێزیێکى زۆرى پێ کراوه‌.
ناوبراو به‌ تۆمه‌تى هه‌ڵسوور٠ان دژ به‌ ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی رژیم به‌ شێوه‌ى پروپاگه‌نده‌ دژر به‌ رژیم و وه‌رێخستنى ناوه‌ندى ناقانوونى گیراوه‌، به‌لام ناوبراو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى ره‌د کردۆته‌وه‌ و دیفاعى له‌ ته‌واوى کاره‌کانى خۆى کردوه‌ شکاتى له‌ ده‌زگاى دادوه‌رى رژیمى ئێران کردوه‌.

15 سال و 9 ماه و 16 روز و 10 ساعت و 6 دقیقه پیش از این

چالاکێکى مافى مرۆڤ درا به‌ زیندانى ناوه‌ندى شارى سنه‌

چالاکێکى مافى مرۆڤ درا به‌ زیندانى ناوه‌ندى شارى سنه‌


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن