له ١٠ ٠ ٠ که‌س ئێرانى ١ که‌س تووشى سه‌ره‌تان بووه
سه‌لامه‌ت نیوز، له ساڵدا ٧٠ هه‌زار که‌س به ئامارى سه‌ره‌تان زیاد ده‌کا. یانى له هه‌ر ١٠ ٠ ٠ که‌س یه‌ک که‌س تووشى سه‌ره‌تان بووه.
دوکتور ئیرچ حهریرچى گووتى: به‌و هه‌نگاوانه‌ى که وه‌زاره‌تى بێهداشت هه‌ڵى گرتووه زیاتر له ٨٥ له سه‌دى تووشبوان به سه‌ره‌تان له ئێران‌دا تۆمار کراون که زۆرترین جۆرى سه‌ره‌تان له ئێران‌دا سه‌ره‌تانى مه‌عیده‌یه و زۆرترین سه‌ره‌تان له ژنانیش دا سه‌ره‌تانى مه‌مکه.
ناوبراو زیادى کرد که به پێى لێکۆڵینه‌وه‌کان ٤٠ له سه‌دى سه‌ره‌تانه‌کان ده‌توانرێ پێشى پێ بگیردرێ که ئه‌و پێشگیریانه به دوو شێوه‌ى یه‌که‌م و دووهه‌م ئه‌نجام ده‌درێ. له پێشگیرى یه‌که‌م به لابردنى هۆکانى سه‌رهه‌ڵدانى سه‌ره‌تان وه‌ک سیگار و خواردنى چه‌ور و هه‌ڵسوورانى که‌م رێگه بگیردرێ له تووش بوون به‌و نه‌خۆشیه و له رێگه‌ى دووهه‌مدا به بێژنگ له به‌ره‌و سه‌رچوونى نه‌خۆشیه‌که رێگه ده‌گیرێ.
هه‌روه‌ها گووتى یه‌کێک له موشکیلاتى ده‌رمان کردنى سه‌ره‌تاندا هه‌یه، ئه‌وه‌یه که نه‌خۆش ده‌رنگ سه‌ردانى پزیشک ده‌کا که ئه‌وه ده‌بێته هۆى په‌ره‌گرتنى نه‌خۆشى، سه‌ختتر بوونى چاره‌سه‌رى نه‌خۆشى و زۆرجار له ده‌ست چوونى کات بۆ ده‌رمان.