جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

په یامی به رێز کاک بابه شێخ حسینی سکرتێری گشتی به بۆ نه ی 27 هه مین ساڵرۆژی سازمانی خه بات

په یامی به رێز کاک بابه شێخ حسینی سکرتێری گشتی به بۆ نه ی 27 هه مین ساڵرۆژی سازمانی خه بات
گۆشه‌ی سه‌رۆکی گشتی

ئامادە بووانى بەرێز، سڵاوى گەرمتان پێش کەش زۆر بەخێر بێن بۆ کۆڕ و جێژنی پێنجی خەرمانان بیست و حەوتەمین ساڵرۆژی پێک هاتنی سازمانی خەبات کە کۆڕ و جێژنی هەموانە.

سپاسی ئامادەبووانى بەرێز، نوێنەرى هێز و لایەنە تێکۆشەرەکانى کوردستان دەکەم کە بە تەشریف هێنان تان، کۆر و ئاهە نگى دامەزرانى سازمانى خەباتى کوردستانى ئێرانتان رێز لێ ناوە هەروەها سپاسى خوشک و برایانى بەرێزم لەزۆربەى شار و دێ کانى کوردستانى ئێران دەکەم کە بەم بۆنەوە ئاهەنگیان گێڕاوە.
خوشحاڵم بەوەى کە لە27 مین ساڵرۆژى دامەزراندنى سازمانى خەباتى کوردستانى ئێران گەرمترین پیرۆزبایی بە جەماوەرى ستەم لێکراوى کورد لەکوردستانى ئێران، ئەندامان و لایەنگرانى سازمان، کەس و کارى شەهیدە سەربەرزەکان و پێشمەرگە دلێرەکانى سازمانى خەبات پێش کەش بکەم لە هەمان کاتدا پیرۆزبایی گەرم بە ئافرەتانی تێکۆشەری ریزەکانی سازمانی خەبات پێش کەش دەکەم بە بۆنەی ساڵرۆژی پێک هاتنی کۆمیتە تێکۆشەرەکەیان، کومیتەى ئافرەتانى سازمان کە لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا لە پێناو وەدی هاتنی داوا رەواکانی ئافرەتان و ئەو ستەم و بێ عداڵەتیانەی لە ئافرەتان دەکرێ، بە پێی توانا هەوڵیان داوە. بەو هومێدەی ئافرەتانی کوردستان و ئێران و تێکڕای چین و توێژەکانی مرۆڤایەتی لە دەست ئازار و ستەم رزگاریان بێ.
ئەمرۆ لەشارى هەولێر پێتەختى حکوومەتى هەرێمى کوردستان یادى 27 ساڵەى دامەزرانى سازمانى خەباتى کوردستانى ئێران جێژن دەگرین. یادى سازمانێکى سیاسی کە لەماوەى 27 ساڵ تەمەنیدا، خزمەت بە گەلى کورد و تێکۆشان لەپێناو ئامانجەکانى ئەرکى سەرەکى و ریشەیی بووە و قازانج و مەسلەحەتى تەشکیلاتى خۆى لەهەموو بۆنەیێک و لەهەر هەل و مەرجێکدا، لە پێناو قازانجی گەلى کورد و ویستەکانى دا وەلاناوە. سازمانى خەباتى کوردستانى ئێران شێلگێرانە بۆ ئاگادار کردنەوەى هاونیشتمانانى کورد لە کوردستانى ئێران و ناساندنى سیماى ڕەشى رژیمى ملهوڕى ئاخوندى بە موبارزە و هەڵسوورانێکى خۆماڵیانە کارى کردوە.
سازمانى خەبات بۆ دابین کردنى مافە بنچینەییەکانى هاونیشتمانانى کوردستان بە تێکراى ئایین و رەگەز و بیروبووچوونەکانەوە کاری کردوە و دڵسۆزانە درێژەى پێ داوە و لە بەرانبەر سەرەرۆییەکانى رژیمى ئاخوندى و هێرشە نارەواکانى بۆ سەر گەلى کورد و ئازادیخوازان، لەماوەى 27 ساڵ دا، دیفاعی کردوە. لەو چەندین ساڵەدا هەڵسوران و کاروچالاکى پێشمەرگەکانى سازمان لە ئوسووڵە ئیسلامى و مرۆڤایەتیەکان و قانوونە پەسەندکراوەکانى جیهانى لە کاتى جەنگ دا لاى نەداوە. ئەسیری هێزەکانی رژیم کە لە مەیدانى جەنگ دا بە دیل گیراون لە سازمانى خەبات دا بێ رێزییان پێ نەکراوە و مافەکانیان لەبەرچاو گیراوە، تەنانەت یەک دانە ئەسیری پاسدار و سەربازی رژیمی ئێعدام نەکراون.
لەبەرانبەر دا رژیمى سەرەرۆى ئاخوندى، پێشمەرگە ئەسیرەکانى سازمانى خەبات چ ئەوانەی لە شەڕدا دیل کرابن وە چ ئەوانەی بە پیلانی کەسانی سەروە رژیم ئەسیر کرابن دوای ئازار و شکەنجە ئێعدام کردوە.
ئامادەبوانى هێژا!
سازمانى خەباتى کوردستانى ئێران لەبەرانبەر دەسەڵاتى نامەشروعى ئاخوندەکان دا لێبڕاوانە کارى کردووە و تێکۆشاوە و هەڵوێست و چالاکیەکانى بۆتە هۆى ئەوە دەسەڵاتدارانى رژیمى ئێران، بە بەردەوامى پیلانى لەدژ بگێڕن کە هەر چەند پیلانەکان هێندێک جار بوونەتە هۆى زەربەت دان لەسازمانى خەبات، بەڵام لەگەڵ زیانەکانی لەهەمان کاتیشدا خۆراگرى و موقاوەمەتى خەباتیەکانى زیاتر کردوە.
سازمانى خەباتى کوردستان بە بەردەوامى داواى کردوە با هێزە نیشتیمانپەروەرەکان لە پێناو گەلى کورد و ئامانجەکانى، ریزەکانمان یەک بخەین تا بە کارى هاوبەش رووبەروى دەسەڵاتى ئاخوندەکان ببینەوە، بەڵام لە ڕابردوودا ئەو ئەرکە گرینگە لەبەر هەر هۆیێک بوو نەهاتە دیى و بە داخەوە لەئێستاشدا دەبینین لێک ترازان و ناکۆکى و جیابوونەوە لەریزى هێزە سیاسیەکاندا واى کردووە ئەو مەبەستە گرینگە زیاتر دوور بکەوێتەوە. ئەو رووداوە زیانبارانە لە ریزی هێزە سیاسیەکان دا وای کردوە دژمنان دڵخۆش بن و دۆستانیش نیگەرانى ئەو هەل و مەرجە خەماوەیی و نالەبارانە بن. داخدارتر و تاڵ تر ئەوەیە ئاسۆیێکی روون نییە کە ئاخۆ کەى دەردە کورد کە نەخۆشی و دیاردەى لێک هەڵبڕان و لێک جیابوونەوە کۆتایی پێ دێ. خودا بکا هەموو بیر بکەینەوە و قازانج و مەسڵەحەتەکانى خەڵکى کوردستان لەسەرووى قازانجە شەخسى و سازمانى و حیزبیەکانەوە دابنێین.
بەرێزان بۆ سازمان خەباتى کوردستانى ئێران جێگەى سەربەرزییە کە دژایەتی ی لەگەڵ هیچ کام لە هێزەکانى پارچەکانى کوردستان نەکردووە، وە بە بەردەوامى هاوکارى خەڵکى پارچەکانى دیکەى کوردستان بەتایبەت کوردستانى عێراق و هێز و لایەنەکانى ئەو بەشەى کوردستان بووە. لەو شوێنانەى بنکەکانى سازمانى خەباتى لێ بوو بێ، هاوکاریی بەرینى سازمان بە خەڵکى ئەو ناوچانە بەردەوام بووە وە ئەو راستیە کەم کەس هەیە نەیزانێ.
خوشک و برایانى بەرێز
سازمانى خەباتى کوردستانى ئێران، هەروەک لەیەکەم رۆژى پێک هاتنیەوە، ئامانجى رزگارى گەلى کورد و رووخانى رژیمى ئاخوندى بووە و هەرنەوعە وتووێژ و دانیشتنێکى لەگەڵ ئەو رژیمە نامەشروعە بە بێ ئاکام زانیوە. لەدواى کونگرەى سێهەمیش، ئاڵ و گۆرە بنەڕەتیەکان لەسیاسەت و هەڵوێستەکانى سازماندا دیارە و سازمانى خەبات باوەرى وایە رژیمى ئێستاى ئێران دژ بە هەموو ئووسولێکى ئیسلامى و ئینسانى و دیموکراسیە و ئومێدێک بەچاک بوون و ئاڵ و گۆر پەیدا بوون لە هەڵوێست و سیاسەتى دیکتاتۆرانەى ئەو رژیمە دا وەدى ناێی وە تەنیا رێکە چارە رووخان و لەناوچوونیەتى و هاتنەدى دەسەڵاتێکى دیموکرات و نیشتیمانیە کە مافى تێکرای چین و توێژەکانى خەڵکى کوردستان و ئێران لەبەرچاو بگرێ.
سازمانى خەباتى کوردستانى ئێران لەدواى کونگرەى سێهەمى خۆی بە جیددى و کاریگەرتر لە پێناو ئازادى بۆ تێکراى چین و توێژەکانى خەڵکى کوردستان بە بیروبۆچوونە جیاجیاکانیەوە تێ دەکۆشێ.
هەموو دانیشتوانی کوردستان بەبێ جیاوازی و بە بوونی هەر بیر و بۆچوون، ئایین و مەزهەبێک دەتوانن ئەندامی سازمانی خەبات بن و لە رێبەرایەتی و بەرێوەبردنی سازماندا بەشداری بکەن.
جارێکی دیکە و بەم بۆنە پیرۆزەوە سپاسی بێ پایان دەنێرم بۆ خەڵکی تێکۆشەر و نەبەزی کوردستان کە کەم رۆژ هەیە لەبەرانبەر ئەو رژیمە ملهورە دا نارەزایەتى و مانگرتن ئەنجام نەدەن و لە پێناو ئازادیدا تێ نەکۆشن، هەر بۆیە پێویستە هەنگاوەکان و چالاکیەکان بۆ تەبایی و یەکێتى لەپێناو رووخانى ئەو رژیمە و وەدى هێنانى ئازادى خێراتر بکەین و هەوڵی جیددی بدەین بۆ ئەوەی گەلی کورد و گەلانی ئێران بە رزگاری و ئازادی بگەن.
لەگەڵ سپاسی دووبارە بۆ ئامادە بوونى ئێوەى بەرێز و پیرۆز بایی گەرم بۆ رێبوارانی رێگەی ئازادى و رێگەى سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران.

16 سال و 3 ماه و 12 روز و 8 ساعت و 27 دقیقه پیش از این

په یامی به رێز کاک بابه شێخ حسینی سکرتێری گشتی به بۆ نه ی 27 هه مین ساڵرۆژی سازمانی خه بات

په یامی به رێز کاک بابه شێخ حسینی سکرتێری گشتی به بۆ نه ی 27 هه مین ساڵرۆژی سازمانی خه بات


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن