دوشنبه 

5 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

هه‌ر٠ه‌شه‌ى بریتانیا به‌ زیاد کردنى ئابڵوقه‌کان دژ به‌ رژیمى ئێران

هه‌ر٠ه‌شه‌ى بریتانیا به‌ زیاد کردنى ئابڵوقه‌کان دژ به‌ رژیمى ئێران

به‌شى ئینگلیسى هه‌واڵده‌رى ئاڵمان هه‌واڵى دا، دیوید میلیبه‌ند وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى بریتانیا هه‌ر٠ه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى کرد که‌ ئابڵوقه‌کانى سه‌ر گه‌لاڵه‌ى ناوکه‌یی رژیمى ئێران زیاد ده‌کرێ.

ناوبراو له‌ په‌راوێزى ٥٥مین کۆبوونه‌وه‌ى ئاسایشى مونیخ ووریایی دا که‌ ئه‌گه‌ر رژیمى ئێران پێ داگرێ له‌ به‌رابه‌ر داواکانى کۆمه‌ڵگاى نێونه‌ته‌وه‌یی، ئابڵوقه‌ى توندتر و زیادترى به‌ سه‌ردا ده‌سه‌پێ.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى بریتانیا پێشتر له‌ ووتووێژ له‌گه‌ڵ ته‌له‌ویزیونى بی بی سی ووتبووى کۆمه‌ڵگه‌ى جیهانى سه‌باره‌ت به‌ گه‌لاڵه‌ى ناوکه‌یی، متمانه‌ى به‌ رژیمى ئێران نیه‌.
دیوید میلیبه‌ند گووتى: رژیمى ئێران بر٠یارنامه‌کانى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش و ناوه‌ندى نێونه‌ته‌وه‌یی ووزه‌ى ناوکه‌یی پشت گوێ خستووه‌ په‌ره‌ به‌ به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی خۆى ده‌دا. کارێک که‌ به‌ پێچه‌وانه‌ى بر٠یارنامه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانه‌.
ناوبراو گووتى: پرسیارى من له‌ به‌رپرسانى رژیمى تاران ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن ته‌نیا ئامانجى ئاشتیخوازانه‌ى هه‌یه‌ ئه‌ى بۆ له‌ یه‌ک دامه‌زراوه‌ى ناوکه‌یی دا ئورانیۆمى پالاوته‌ کراو به‌ کار ناهێندرێ. ئێوه‌ هیچ وه‌لامێکتان بۆ ئه‌وه‌ نیه‌.

15 سال و 9 ماه و 17 روز و 6 ساعت و 2 دقیقه پیش از این

هه‌ر٠ه‌شه‌ى بریتانیا به‌ زیاد کردنى ئابڵوقه‌کان دژ به‌ رژیمى ئێران

هه‌ر٠ه‌شه‌ى بریتانیا به‌ زیاد کردنى ئابڵوقه‌کان دژ به‌ رژیمى ئێران


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن