جه‌و بایدن ده‌ڵێ: رژیمى تاران ده‌بێ هه‌ڵسوکه‌وتى خۆى بگۆر٠ێ
به پێى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه له مونیخ، جێگرى سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مریکا رۆژى شه‌ممه ١٩ى رێبه‌ندانى ١٣٨٧ ووریایی دا به رژیمى ئێران که ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێ له سه‌ر هه‌ڵسوکه‌وتى ئێستا له‌گه‌ڵ گۆشه‌گیری زیاتر به‌ره‌وروو ده‌بێ.
ناوبراو که له کۆبوونه‌وه‌ى ئاسایشى مونیخ قسه‌ى ده‌کرد، گووتى: ئێمه ئاماده‌ى ووتووێژین له‌گه‌ڵ رژیمى ئێران، به‌لام ئه‌وان ده‌بێ هه‌ڵسووکه‌وتى خۆیان بگۆر٠ن.
جێگرى سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مریکا گووتى: رژیمى تاران له‌و دوو رێگه یه‌کیان ده‌بێ هه‌ڵبژێرێ: یا هه‌ڵسووکه‌وتى خۆى بگۆر٠ێ، یانى ده‌ست له گه‌لاڵه‌ى ناوکه‌یی و پشتیوانى ترۆریزم هه‌ڵگرێ و له به‌رانبه‌ردا ئیمتیازى ده‌درێتێ و یان که به‌رده‌وام ده‌بێ له سه‌ر هه‌ڵسووکه‌وتى ئێستاى و به‌ره‌ورووى فشارى زیاتر و گۆشه‌گیرى ده‌بێته‌وه.