ووریایی ئاڵمان سه‌باره‌ت به ئابڵوقه‌ى زیاتر دژ به رژیمى ئێران
به پێى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه له مونیخ، سه‌درى ئه‌عزه‌مى ئاڵمان رۆژى شه‌ممه ١٩ى رێبه‌ندانى ١٣٨٧ رایگه‌یاند:
ئه‌گه‌ر دیپلۆماسى سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌رى گه‌لاڵه‌ى ناوکه‌یی رژیم شکست بێنێ، ئابڵوقه‌ى زیاتر ده‌خرێته سه‌ر رژیمى ئێران.
ئابگلا مێرکێل که له کۆبوونه‌وه‌ى ئاسایشى مونیخ قسه‌ى ده‌کرد، گووتى: ئێمه ده‌مانه‌وێ له‌گه‌ڵ رژیمى ئێران ووتووێژ بکه‌ین، ده‌وڵه‌تى نوێى ئه‌مریکاش ئاماده‌ى هاوکاریه له‌و باره‌وه، به‌لام ئه‌گه‌ر به‌ره‌و پێش نه‌چین له‌و باره‌وه، ئابڵوقه‌کان توندتر ده‌کرێن.
ناوبراو له قسه‌کانى دا گه‌لاڵه‌ى ناوکه‌یی رژیمى به ههر٠شه بۆ سه‌ر ئاشتى جیهانى زانى و گووتى: ئه‌وه ئه‌رکى هه‌موومانه که رێگه نه‌دین ئه‌و رژیمه ده‌ستى به چه‌کى ناوکه‌یی بگا.