جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

رێگاکانى لەناوبردنى ترۆریزم

رێگاکانى لەناوبردنى ترۆریزم
بابە شێخ حسینی

لە دواى کردەوە ترۆریستیەکانى 11ى سپتامبرى 2001 لە ئەمریکا ڕێگەى بەربەرەکانى ترۆریزمى جیهانى و هەوڵ بۆ لە ناوبردنى دەستەو تاقمە ترۆریستیەکان و سەرچاوەى مەعنەوى و دارایى یان، بووە کارى زۆربەى دەسەڵات و حکومەت و ناوەندە جیهانیەکان. لەو پێناوەدا، خەرجى زۆر کرا، تواناى زۆرو تەنانەت هێزى


سەربازیش بەکار هێندرا.ئەفغانستان مۆلگەى سەرەکى القاعیدە و تالیبان بە دواى هێرشى سەربازى و شەڕێکى خوێناوى لە لایەن هێزە فرەنەتەوەکان بە سەرۆکایەتى ئەمریکا، کەوتەبەر دەستى هێزە فرە نەتەوەکان و هاوپەیمانانى ئەفغانستانیان بە ناوى بەرەى شومال و بە دواى گیرانى ئەفغانستان هومێدەکانى ووڵاتانى ڕۆژئاوایى

لە دواى کردەوە ترۆریستیەکانى 11ى سپتامبرى 2001 لە ئەمریکا ڕێگەى بەربەرەکانى ترۆریزمى جیهانى و هەوڵ بۆ لە ناوبردنى دەستەو تاقمە ترۆریستیەکان و سەرچاوەى مەعنەوى و دارایى یان، بووە کارى زۆربەى دەسەڵات و حکومەت و ناوەندە جیهانیەکان. لەو پێناوەدا، خەرجى زۆر کرا، تواناى زۆرو تەنانەت هێزى سەربازیش بەکار هێندرا.ئەفغانستان مۆلگەى سەرەکى القاعیدە و تالیبان بە دواى هێرشى سەربازى و شەڕێکى خوێناوى لە لایەن هێزە فرەنەتەوەکان بە سەرۆکایەتى ئەمریکا، کەوتەبەر دەستى هێزە فرە نەتەوەکان و هاوپەیمانانى ئەفغانستانیان بە ناوى بەرەى شومال و بە دواى گیرانى ئەفغانستان هومێدەکانى ووڵاتانى ڕۆژئاوایى
لە دواى کردەوە ترۆریستیەکانى 11ى سپتامبرى 2001 لە ئەمریکا ڕێگەى بەربەرەکانى ترۆریزمى جیهانى و هەوڵ بۆ لە ناوبردنى دەستەو تاقمە ترۆریستیەکان و سەرچاوەى مەعنەوى و دارایى یان، بووە کارى زۆربەى دەسەڵات و حکومەت و ناوەندە جیهانیەکان. لەو پێناوەدا، خەرجى زۆر کرا، تواناى زۆرو تەنانەت هێزى سەربازیش بەکار هێندرا.ئەفغانستان مۆلگەى سەرەکى القاعیدە و تالیبان بە دواى هێرشى سەربازى و شەڕێکى خوێناوى لە لایەن هێزە فرەنەتەوەکان بە سەرۆکایەتى ئەمریکا، کەوتەبەر دەستى هێزە فرە نەتەوەکان و هاوپەیمانانى ئەفغانستانیان بە ناوى بەرەى شومال و بە دواى گیرانى ئەفغانستان هومێدەکانى ووڵاتانى ڕۆژئاوایى ، ئەوە بووکە ئیتر کۆتایى بە ترۆریزم دێ و ئیتر جیهان ئاسودە دەبێ. بەڵام بە تێ پەڕینى چەند مانگ بەسەر دەرپەڕاندنى تالیبان لە سەر دەسەڵاتى ئەفغانستان و ڕاونانى القاعیدە لە شارەکانى ئەفغانستان و پێگە سەرەکیەکانیان، سەرلەنوێ القاعیدە لە ئەفغانستان خۆى سازدایەوە و تالیبانیش بە شێوەى بەرچاو عەمەلیاتى لە دژى هێزە فرەڕەگەزەکان دەست پێ کرد و ئیستاش جەنگ لە زۆربەى ناوچەکانى ئەفغانستان بە بەربڵاوى دەستى پێ کردوە. خۆگرتنەوەى تالیبان و خۆسازدانەوەیان و کارایى جەنگیان لە ماوەى چەند مانگى ڕابردوودا ئەو بۆچونەى لەلاى هێندێک لە ناوەند جیهانیەکان هێناوەتە گوڕێ کە پێویستە لەگەڵ تالیبان ووتوێژ بکرێ. بە تایبەت لە دواى بە بارمتەگرتنى 22کەس لە هاو وەڵاتیانى کورەى باشوور لە لایەن تالیبانەوە و ووت وێژ لەگەڵ تالیبان بەمەبەستى ئازادکردنى بارمتەکان ناراستەوخۆ شەرعیەت درا بە تالیبان و بوونیان لە ئەفغانستان. بەو پێ یە ئەوە دەردەکەوێ کە تالیبان و القاعیدە بە بەکارهێنانى هێزى سەربازى لەناوچوونیان مەحاڵ نەبێ، زۆر زەحمەتە وەک ئیستا دەبیندرێ. جیاواز لە ئەفغانستان تاقمە تروریسیەکان لە ژمارەیێک لە وەڵاتانى خۆرهەڵاتى ناوەڕاست سەریان هەڵداوە و بە شێوەیێکى بەرچاو کردەوەى ترۆریستى لە دژى قازانج و مەسلەحەتەکانى دەسەڵاتە ناوچەییەکان و دەسەلاتە جیهانیەکان ئەنجام دەدەن و تەنانەت بۆ گەورە کردنەوەى خۆیان و زیاتر زۆر هێنان بۆ دەسەڵاتەکان و نا ئەمن کردنى وەڵات لە هیچ نەوعە کردەوەیەکى قێزەون و مرۆڤـ کوژیێک دەست ناگێڕنەوە.
لە عێراق و ئەلجەزایر و ژمارەیێکى دیکە لە وەڵاتە عەرەبیەکان تروریستان بە پشت بەستن بە پڕوپاگەندەى جۆراو جۆر و لە ژێر ناوى جیهاد لە دژى کفرو دژایەتى ئەمریکا گەشە دەستێنن و بوونە کێشەیێکى گەورە بۆ وەڵاتەکەیان و ناوچەکە. لێرەدا ئەو پرسیارە دێتە گۆڕێ کە ئایا تاقمەو دەستە ترۆریستیەکان بە بەکار هێنانى هێزى سەربازى و لە ناودەچن؟ بێ گومان وەڵامى ئەو پرسیارە لە ساڵى 2001 بە دواوە دەرکەوتووە، ئەویش دەستەو تاقمە ترۆریستیەکان بە هێزى سەربازى و هێرشى فرۆکەى جەنگى زەعیف دەبن بەڵام لە ناوناچن. بەکارهێنانى هێزى سەربازى ڕێگەى سەرەکى لە ناوبردنى تاقمە و دەستە تروریستیەکان نیە بە تەنیا، بۆ لە ناوبردنى چاکتروایە سەرچاوە مەعنەوی و پشتیوانەکانیان بدۆزرێنەوە و لە ناوبچن. دەبێ سەرچاوەى ترۆریست و هۆکانى پەرەگرتنى بدۆزرێتەوە لێ یان بدرێ بە هەموو شێوەکان و لە هەمان کاتیشدا ڕێگەى تێ گەیاندن و حەوانەوە لەگەڵ دەستەو تاقمە میانەڕەوەکان و جیاکردنوەى تەڕو ووشک یەکێکى دیکە لە کارەکان. نابێ لە شەڕى دژە ترۆردا ئەوەى گوتى موسڵمانم بە ترۆریست بژمێردرێ و ئەوەى گوتى ڕۆژئاوا هەڵەى هەیە بخرێتە خانەى ترۆریستانەوە. بێ گومان ئەونەوعە هەڵوێستە دەبێتە هۆى تێک چوونى زیاترى وەزع و بە ئاکام نەگەیشتنى جەنگى دژى ترۆر. لە جەنگى دژى ترۆردا، زۆر جار لەجیات ئەوەى سەرچاوە سەرەکیەکەى بدرێتە بەر پەلامار و بەشێوەى کاریگەر ڕووبەڕوى ببنەوە، خۆ خەریک دەکرێ بەدەستە و تاقمى بچوک و کەم هێز و لاوەکیەوە کە هیچ ئەنجامێک وەدەست ناێێ. بۆ نمونە ڕژیمى ئێران بە ئاشکرا و تەنانەت بەپێى ڕاگەیاندنەکانى خۆى و ئەوگشتە بەڵگانەى دەست کەوتوون، سەرچاوەى سەرەکى ترۆریزم و پشتیوانى القاعیدە و تالیبان و حیزب واللە و جیهادى ئیسلامى و هەر دەستەیێکى دیکەى تروریستى دەکاو لەبەرانبەردا کۆمەڵگەى جیهانى و هێزە سەربازییەکانیان، شەڕى دژە ترۆریان لە جەنگ و ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ دەستەو تاقمى بچوک و بێ ناونیشان دا بێ ئاکام کردوە. ئەوە ئاشکرایە و هیچ باسێکى دیکە هەڵناگرێ کە ڕژیمى ئێران و دەسەڵاتدارانى سەرچاوەو ماکەى ترۆریستى جیهانین و تەنانەت مەزهەب و فکریش ڕێگەیان لێ ناگرێ بۆ یارمەتى دان و پشتیوانى کردنى تاقمە و دەستە ترۆریسیەکان.ئاشکرایە کاتێک جەنگى دژە ترۆر ئامانجەکانى دەپێکێ کە سەرچاوە سەرەکیەکانى لەناوبچن و هەروەها ئاڵوگۆڕیش لە شێوەى ئەو جەنگەدا وەدى بێ. بەڵگەش بۆ ئەو ڕاستیە ئەو پشیوانیەى ئێستا لە ڕومادى و ئوستانى (الانبار) لە عێراق بۆ هاتنەدى دیمکراسى و دەسەڵاتى قانوونى دەکرێ، دەگەڕێتەوە بۆ شێوەى هەلس و کەوتى هێزە فرەنەتەوەکان و لەگەڵ خەڵکى ناوچەکە و جیاکردنەوەى ترۆریستان و ناسینى کەسایەتیەکان و پێوەندى گرتنى دروست. بێ گومان کارێکى هەڵەیە ئەوەى کە هەمووبەیەک چاو تەماشا بکرێن و بەیەک شێوە هەڵسووکەوتیان لە گەڵدا بکرێ. ئەو کاتە ترۆریست لە ناودەچێ کە هێزو بیرو بۆچوونە میانەڕەوەکان کە موخالفى ترۆریست و ڕەشەکوژین بەهێز بکرێن، نەک لەوانیش بدرێ، یان پەراوێز بخرێن. ترۆریست کێشەیێکى جیهانیەو بەڵایێکە، کەیەخەى هەمووانى گرتوەو دەبێ وابکرێ، هەرکەس لە حاست ئەو ئەرکە گرینگە ، بەرپرسایەتى خۆى پێ بدرێ ئەرک وەئەستۆ بگرێ.

16 سال و 3 ماه و 12 روز و 8 ساعت و 12 دقیقه پیش از این

رێگاکانى لەناوبردنى ترۆریزم

رێگاکانى لەناوبردنى ترۆریزم


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن