نار٠هزایهتى و نیگه‌رانى رێکخراوى لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌باره‌ت به به‌رده‌وامى پێشێلکارى مافى مرۆڤ له‌لایه‌ن رژیمى ئێرانه‌وه
رێکخراوى لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی جارێکى دیکه به ده‌ر کردنى ر٠اگهیێندراوێک سه‌باره‌ت به به‌رده‌وامى پێشێلکارى مافى مرۆڤ له‌لایه‌ن رژیمى ئاخوندیه‌وه، نار٠هزایهتى و نیگه‌رانیى دهربر٠ى.
رێکخراوى لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی له به‌شێکى ئه‌و ر٠اگهیێندراوهدا ره‌خنه‌ى گرت له گرتنى کوێرکوێرانه، زۆر بوونى ئێعدامه‌کان، شکه‌نجه، سه‌پاندنى سیاسه‌تى جیاوازى دژ به که‌مینه نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بیه‌کان و نه‌بوونى سزا بۆ به‌رێوه‌به‌رانى پێشێلکاریه‌کانى مافى مرۆڤ له رژیمى ئێران.
لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی داواى لێکۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به کوشتارى زیندانیانى سیاسى هاوینى ساڵى ١٣٦٧ و ناساندن و دادگایی کردنى به‌رێوه‌به‌رانى ئه‌و جینایه‌ته و هه‌روه‌ها داواى ئازاد کردنى ئه‌و که‌سانه‌ى له به‌ر مه‌سه‌له‌ى بیر و ر٠ا، سیاسى، نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بى له زیندان دان کردوه.