سارکوزى روسیه‌ى بۆ ئابڵوقه‌ى رژیمى ئێران هاندا
هه‌واڵده‌رى ریانووستى، نیکولا سارکوزى سه‌رۆک کۆمارى فه‌رانسه بانگهێشتى روسیه‌ى کردوه که بچێته ریزى ئه‌و وه‌لاتانه‌ى که ئابڵوقه
و فشاره‌کانى سه‌ر رژیمى ئێران زیاد ده‌که‌ن، که به ر٠اى ناوبراو سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌له ئابڵوقه‌کان ته‌نیا رێگه‌چاره‌ن.
ناوبراو که له ٤٥مین کونفرانسى ئاسایشى مونیخ قسه‌ى ده‌کرد، رایگه‌یاند: ئێمه پێویستمان به هاوکارى روسیه‌یه که ئابڵوقه‌کانى سه‌ر رژیمى ئێران کاردانه‌وه‌ى هه‌بێ. ئێمه ته‌نیا یه‌ک رێگه‌مان هه‌یه ئه‌ویش زیاد کردنى ئابڵوقه‌کان و روسیه‌ش په‌یوه‌ست بێ به‌و ره‌وته‌وه.
سارکوزى گووتى: روسیه ئه‌بێ دیارى بکا که چ جێگه‌یێکى هه‌بێ. ئه‌گه‌ر خوازیارى ئاشتیه ده‌بێ بی سه‌لمێنێ و له پێوه‌ند به رژیمى ئێران ده‌بێ هاوکاریمان بکا.