دوشنبه 

5 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

باباشێخ حوسێنی‌:"سازمانی‌ خه‌باتی‌ کوردستان که‌متر له‌ حیزبی‌ دێموکرات و کۆمه‌ڵه‌ نیه‌"

باباشێخ حوسێنی‌:
له‌‌ڕۆژنامه‌کانه‌وه‌

(بۆرۆژهه‌ڵات) ـ تایبه‌ت: باباشێخ حوسێنی‌ سکرتێری‌ سازمانی‌ خه‌باتی‌ کوردستانی‌ ئێران له‌ لێدوانێکی‌ تایبه‌ت به‌ (بۆرۆژهه‌لات) به‌ ئاماژه‌ به‌ ئینشعابی‌ هه‌ر دوو حیزبه‌که‌ی‌(دێموکرات‌و کۆمه‌له‌) کوردستانی‌ ئێران ده‌لێ‌:" ئینشعابی حیزبی دیموکرات و کۆمه‌ڵه‌، له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌ حه‌سته‌م و چاره‌نووسسازه‌دا که‌ گه‌لی کورد و جوڵانه‌وه‌که‌ی پێدا تێپه‌‌ڕ ده‌بێ و رێژیمی ئێران له‌ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ تووشی ده‌یان کێشه‌ بۆته‌وه‌، گه‌لێک زیانباره‌"

ئه‌و دواتر وتی‌:" ئه‌و لێکترازان و پشێوییانه‌، زیانی گه‌وره‌ به‌ کورد ده‌گه‌ێنێ و ته‌نیا رژیمی ده‌سه‌ڵاتداری ئاخوندی قازانجی لێ ده‌بینێ"
ئه‌و له‌ وه‌لامی‌ ئه‌و پرسیاره‌ که‌ چ جیاوازییه‌ک له‌ نێوان ئینشعابی‌ حیزبی‌ دێموکرات‌و کۆمه‌له‌ ده‌بینێ‌؟ وتی‌:" گرینگ نیه‌ بزاندرێ چ جیاوازیێک له‌ ئینشعابه‌کان دا هه‌یه‌، گرینگ ئه‌وه‌یه‌ بزانین که‌ ئه‌و ئینشعابانه‌ چه‌نده‌یان کاریگه‌ری خراپ و نه‌گه‌تیف له‌ سه‌ر کورد و جوڵانه‌وه‌که‌ی هه‌یه‌، به‌تایبه‌ت تاوانبارکردنی یه‌کترو ئه‌و ناوزراندنانه‌ که‌ هه‌ر کام له‌ به‌رانبه‌ر لایه‌نی به‌رانبه‌ردا ده‌که‌ن ناشیرینه‌و زیانباره‌"
ئه‌و ده‌لێ‌:" حه‌قی خه‌ڵکی‌ بپرسێ، ئه‌و به‌رپرس و سه‌رکردانه‌ی قه‌راره‌ رێنوێنیان بکه‌ن بۆ ئازادی، بۆ ده‌بێ به‌و شێوه‌ به‌رخورد له‌گه‌ڵ یه‌ک بکه‌ن، زۆران ده‌پرسن ده‌بێ له‌ داهاتوودا دوای رووخانی رژیم چ وه‌زعێک له‌ ناوخۆدا دروست بکه‌ن؟"
بابا شێخ حوسینی‌ له‌ وه‌لامی‌ پرسیارێکی‌ دیکه‌ وه‌ک ئینشعاب له‌ ناو حیزبه‌ ناسراوو گه‌وره‌کانی‌ کوردستانی‌ ئێران ڕیگا ناکاته‌وه‌ بۆ ناسینی‌ زیاتری‌ حیزبه‌ چووکه‌کان؟ ده‌لێ‌:"
نازانم مه‌به‌ستت له‌ حیزبه‌ چوکه‌کان کامانه‌ن، سازمانی‌ خه‌بات که‌متر له‌ حیزبی‌ دیموکرات و کۆمه‌ڵه‌ نیه‌، سازمانی خه‌بات به‌ فه‌عالییه‌ت و کاری سیاسی خۆی له‌ کوردستان دا چۆته‌ پێش و هه‌روه‌ها به‌ره‌و پێشتر ده‌‌ڕوات و هیچ حیزب و سازمانێک به‌ که‌م ناگرێ. کار و هه‌ڵسوڕانی‌ سازمانی‌ خه‌بات له‌ ماوه‌ی‌ 27 ساڵی‌ ڕابردودا ئه‌وه‌ راستیه‌ی سه‌لماندوه‌، شه‌هید کرانی سێ ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی له‌ مه‌یدانه‌کانی نه‌به‌ردا، شه‌هید کرانی چه‌ند ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و ده‌یان کادری لێهاتوو، سه‌پاندنی ئاته‌شبه‌س به‌ سه‌ر خومه‌ینی دا به‌ زه‌ربه‌تی که‌م وێنه‌ی پێشمه‌رگه‌کان، له‌ شاری بانه‌، له‌ ساڵی 1358، ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی هه‌موویان له‌ جه‌رگه‌ی سازمانی خه‌بات دا بوون. له‌ هه‌مان کاتیشدا هه‌موو ده‌زانن سازمانی‌ خه‌بات له‌ ورمێ‌ تا کرماشان و ئیلام ئه‌ندام و لایه‌نگری‌ هه‌یه‌و هه‌ڵسوڕانی‌ هه‌یه‌ سازمانی خه‌بات هێزێکی سه‌ربه‌خۆیه‌و به‌ بێ پشتیوانی هه‌ر لایه‌ن و ده‌سه‌ڵاتێک درێژه‌ به‌ کاری ده‌دا و سه‌ربه‌خۆیانه‌ هه‌ڵوێست ده‌گرێ. ڕونکردنه‌وه‌م بۆ خوێنه‌رانی به‌‌ڕێزی سایته‌که‌تان، ئه‌وه‌ به‌ هه‌ڵه‌ ده‌بینم هه‌رکه‌س و لایه‌نێک سازمانی‌ خه‌بات له‌ ڕیزی‌ لایه‌نه‌ بچوکه‌کان بژمێرێ ئه‌و بۆچونه‌ نه‌خوێندنه‌وه‌ی واقعیانه‌ی، سازمانی‌ خه‌بات و هه‌ڵویسته‌ لێبڕاوه‌کانی‌ له‌ مه‌‌ڕ ڕوداوه‌ سیاسیه‌کان و ته‌مه‌نێک فیداکاری‌ و خۆڕاگری‌ له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و هێزو لایه‌نانه‌ی‌ که‌ سه‌رده‌مانێک هه‌وڵیان توانه‌وه‌ی‌ بوو".
ناوبراو دواتر له‌ وه‌ڵامی‌ ئه‌و پرسیاره‌ که‌ پێت وانیه‌ کاتی‌ ئه‌وه‌ هاتووه‌ حیزبه‌ چووکه‌کان یه‌ک بگرن به‌ سه‌رنجدان به‌وه‌ی‌ که‌ حیزبه‌ گه‌وره‌ و ناسراوه‌کان له‌ وه‌رزی‌ ئینشعابی‌ خۆیان ده‌ژین؟ هه‌ر چه‌ند له‌ وه‌ڵام دا وتی‌:" ئه‌وه‌ش که‌ ئاخۆ حیزبه‌ بچوکه‌کان هه‌وڵ‌ ده‌ده‌ن، یه‌ک بگرن و که‌ڵک له‌و جیابونه‌وانه‌ی که‌ له‌ حیزبی‌ دیموکرات و کۆمه‌ڵه‌ رووی داوه‌ وه‌ربگرن ده‌بێ‌ له‌ حیزبه‌ بچووکه‌کان بپرسن"، ده‌لێ‌:" یه‌کگرتن و هاوکاری‌ له‌ نێوان هێزو لایه‌نه‌کانی‌ کوردستانی‌ به‌ ئه‌رکێکی‌ گرینگ و چاره‌نووس ساز ده‌زانم به‌بێ‌ جیاوازی‌. سازمانی‌ خه‌بات له‌ کۆنه‌وه‌ هه‌ڵوێستی‌ خۆی‌ له‌و پێوه‌ندیه‌دا به‌ راشکاوی راگه‌یاندوه‌".

16 سال و 3 ماه و 15 روز و 9 ساعت و 56 دقیقه پیش از این

باباشێخ حوسێنی‌:"سازمانی‌ خه‌باتی‌ کوردستان که‌متر له‌ حیزبی‌ دێموکرات و کۆمه‌ڵه‌ نیه‌"

باباشێخ حوسێنی‌:"سازمانی‌ خه‌باتی‌ کوردستان که‌متر له‌ حیزبی‌ دێموکرات و کۆمه‌ڵه‌ نیه‌"


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن