ئابڵوقه‌ى زۆر توند و جیددى دژ به رژیمى ئێران له‌به‌رچاو گیراوه
ته‌له‌ویزیونى بی بی سی له ر٠اپۆرتێکى تایبه‌ت به کونفرانسى ئاسایشى مونیخ سه‌باره‌ت به قسه‌کانى جه‌و بایدێن جێگرى سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مریکا له باره‌ى رژیمى ئێران گووتى:
ده‌وڵه‌تى نوێى ئه‌مریکاش داواى له رژیمى ئێران کرد به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی خۆى ر٠اگرێ.
ئه‌و ر٠اپۆرتدهرى بی بی سی گووتى: جه‌و بایدێن جێگرى سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مریکا له قسه‌کانى له کونفرانسى ئاسایشى مونیخ دا رایگه‌یاند: ئه‌مریکا ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ رژیمى ئێران ووتووێژ بکا و ئیمتیازیش بدا به‌لام ئه‌و رژیمه ده‌بێ به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی خۆى ر٠اگرێ.
ئه‌و هه‌واڵده‌ره گووتى تا ئێستا ناتوانین بڵێین سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ده‌وڵه‌تى ئوباما له‌گه‌ڵ بووش چه‌نده جیاوازى هه‌یه. به‌لام له بیرمان نه‌چێ ئه‌گه‌ر چی رێبه‌رانى ئه‌مریکا گۆر٠اوون، به‌لام قاوانجه‌کانى ئه‌مریکا له سه‌رتاسه‌رى جیهان نهگۆر٠اوه.
هاوکات وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى بریتانیا ته‌ئکیدى کرده‌وه که ئه‌زموونى ئێمه له‌گه‌ڵ رژیمى ئێران نیشان ده‌دا که دانى ئیمتیاز به‌و رژیمه ئاکامى نه‌بووه.
دیوید میلیبه‌ند گووتى: ئه‌گه‌ر ده‌ستێک به‌ره‌و رژیمى ئێران درێژ کراوه‌ته‌وه نه‌یگرێ، ئابڵوقه‌ى توند و جیددى به سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێ.
له‌لایێکى دیکه‌وه \"وولفگانگ ئایشینگر\" به‌رێوه‌به‌رى سه‌ره‌کى کونفرانسى ئاسایشى مونیخ له قسه‌کانى عه‌لى لاریجانى، سه‌رۆکى مه‌جلیسى رژیم له‌و کونفرانسه‌دا، ناهومێدى دهربر٠ى.
ناوبراو گووتى: قسه‌کانى نوێنه‌رى رژیمى تاران نه‌ک هومێد به‌خش نه‌بوو، به‌ڵکوو هێندێ له به‌شدار بووانى به سه‌رچاوه‌ى موشکلات ناوبرد.