جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

هه‌ر٠ه‌شه‌ له‌ رژیمى ئێران له‌ سه‌روبه‌ندى هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئیسرائیل

هه‌ر٠ه‌شه‌ له‌ رژیمى ئێران له‌ سه‌روبه‌ندى هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئیسرائیل

ئه‌هود ئولمێرت له‌ سه‌روبه‌ندى هه‌ڵبژاردنه‌کانى پارله‌مانى ئیسرائیل، رایگه‌یاند:

به‌بێ له‌ به‌رچاوگرتنى ئه‌وه‌ى که‌ کێ له‌ ئیسرائیل دا ده‌سه‌لاتى به‌ ده‌سته‌وه‌ بێ، ئه‌و وه‌لاته‌ رێگه‌ به‌ رژیمى ئێران نادا، ده‌ستى به‌ چه‌ک و چۆڵى ناوکه‌یی بگا.
ئولمێرت که‌ له‌ مانگى سیپتامبرى ر٠ابردوو به‌ وه‌کاله‌ت سه‌رۆک وه‌زیرى ئیسرائیلى تا کاتى به‌رێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنه‌کانى رۆژى سێ شه‌ممه‌ ١٠ ى فوریه‌ له‌ ئه‌ستۆیه‌، بر٠یار وایه‌ دوا پێک هێنانى ده‌وڵه‌تى نوێ له‌ پۆسته‌که‌ى خۆى لاچێ.
بنیامین نه‌تانیاهوو رێبه‌رى حیزبی لیکود، که‌ له‌ لێکۆڵینه‌وه‌کاندا ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا له‌ پێشه‌، ناوبراو گووتوویه‌تى: ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ هه‌یه‌ ئیسرائیل بۆ له‌ ناوبردنى بنکه‌ ناوکه‌ییه‌کان هێرش بکاته‌ سه‌ر رژیم.
ده‌فته‌رى ئولمێرت گووتوویه‌تى: سه‌رۆک وه‌زیرى ئیسرائیل له‌ چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌یئه‌تێکى فه‌رانسه‌یی ته‌ئکیدى کردۆته‌وه‌ که‌ ئیسرائیل، ئێرانێکى ئه‌تۆمى قه‌بووڵ ناکا و له‌و باره‌وه‌ ده‌وڵه‌ت و ئوپزسیۆن فه‌رقیان نیه‌ و ده‌وڵه‌تى داهاتووى ئیسرائیلیش هه‌مان سیاسه‌تى ده‌بێ.

15 سال و 9 ماه و 12 روز و 11 ساعت و 13 دقیقه پیش از این

هه‌ر٠ه‌شه‌ له‌ رژیمى ئێران له‌ سه‌روبه‌ندى هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئیسرائیل

هه‌ر٠ه‌شه‌ له‌ رژیمى ئێران له‌ سه‌روبه‌ندى هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئیسرائیل


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن