بەبۆنەی هاتنى جێژنى رەمەزان، گەرمترین پیرۆزبایی تان پێش کەش دەکەم
بابەشێخ حسینی
هاونیشتمانانى بەرێز
ئەندامان و لایەنگرانى دڵسۆزى سازمانى خەیات ی کوردستانی ئێران.
بەبۆنەی هاتنى جێژنى رەمەزان، گەرمترین پیرۆزبایی تان پێش کەش دەکەم.
جێژنى رەمەزان لە دوای مانگێک خۆراگری لە بەرانبەر برسیەتى و تونیەتی و مانگێک عیبادەتى بەردەوام، و جێ بە جێ کردنى ئەرکە ئیسلامیەکان، مژدە بەخشی سەرکەوتنە لە تێکڕای بارەکانى ژیان بۆ مرۆڤە خاوەن باوەر و خۆراگرەکان و تێکۆشەرانى رێگەی ئازادى، پێشمەرگە قارمانەکان و زیندانیانى سیاسی و جەماوەری کوردستان بە تێکڕا.
بەم بۆنەوە پیرۆزبایی گەرم بە کەس و کاری شەهیدانی سەربەرزی سازمانی خەبات، ئەندامان و لایەنگرە دڵسۆزەکان لە ناو خۆی کوردستانی ئێران و لە دەرەوەی کوردستانی ئێران پێشکەش دەکەم، هومێدوارم، بە فیداکاری و کاری بەردەوام و برایەتى بتوانین جوڵانەوەی ئازادیخوازی گەلەکەمان بەرەو پێش بەرین و هەروەها سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران، رێبازی خاوێن و نیشتمانیی بەرەو گەشە سەندن و سەرکەوتنی زیاتر رێنونى بکەین.
لەگەڵ پیرۆزبایی دووبارەم
بابەشێخ حسینی
سکرتێری گشتی
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
19ی رەزبەری