جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

٢٢ ى رێبه‌ندان رۆژی سه‌رکه‌وتنى خه‌ڵکى ئێران به‌ سه‌ر ده‌سه‌لاتى پاشایه‌تى

٢٢ ى رێبه‌ندان رۆژی سه‌رکه‌وتنى خه‌ڵکى ئێران به‌ سه‌ر ده‌سه‌لاتى پاشایه‌تى

٢٢ ى رێبه‌ندان یادى, فیدکارى و قاره‌مانى که‌م وێنه‌ى تێکر٠ای چینه‌ جیاجیاکانى خه‌ڵکى ئێرانه‌. یادى سه‌رکه‌وتن به‌ سه‌ر سته‌م و بێعه‌داڵه‌تى و سه‌رکه‌وتن به‌ سه‌ر ده‌سه‌لاتى ملهۆر٠ی پاشایه‌تى له‌ ئێرانه‌.

گه‌لانى ماف زه‌وتکراوى ئێران له‌ به‌رانبه‌ر سته‌م و بێعه‌داڵه‌تى ده‌سه‌لاتى شایه‌تى ده‌ستیان دایه‌ خه‌بات چونکه‌ هیوا بر٠او ببون به‌وه‌ى ماف و ئازادى یه‌کانیان دابین بکرێ, بێ هیوا ببون به‌وه‌ى که‌ سه‌رمایه‌ى نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیان چى تر به‌ تالان نه‌ر٠وا و نه‌چێته‌ گیرفانى کاربه‌ده‌ستانى نه‌زان و سته‌مگه‌رى پاشایه‌تى.
به‌ڵێ راپه‌رینى به‌ شکۆ و که‌م وێنه‌ى خه‌ڵکى ئێران له‌ دواى قوربانى زۆر و ره‌نجى به‌رده‌وام له‌ ٢٢ ى رێبه‌ندانى ساڵى ١٣٥٧ ى کۆچی خۆرى سه‌رکه‌وت و به‌و راپه‌رینه‌ که‌م وێنه‌یه‌ له‌ مێژووى خه‌ڵکى ئێراندا ده‌سه‌لاتى پاشایه‌تى له‌ به‌ریه‌ک هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ و دوایی به‌ حوکمى ناره‌وا هێنا. به‌ڵێ یادى ٢٢ ى رێبه‌ندان له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ى پیرۆزه‌ و بیره‌وه‌ى کۆتایی سته‌مى ده‌سه‌لاتى پاشایه‌تیه‌, له‌ هه‌مان کاتدا سه‌ره‌تایێکى تاڵ و ره‌شه‌ له‌ مێژووى ئێراندا, چونکه‌ له‌ دواى سه‌رکه‌وتن به‌ سه‌ر دیکتاتۆریه‌تى پاشایه‌تیدا, جارێکى دیکه‌ ده‌سه‌لاتى دیکتاتۆرى و تاکه‌ فه‌ردى باڵی به‌ سه‌ر ئێراندا کێشا و خومه‌ینى به‌ هاوکارى ئاخونده‌کان به‌رى ره‌نج و خوێنى هه‌زاران لاوى ئازادیخوازى ئێرانیان به‌ فێرۆ داو حکومه‌تێکى سته‌مگه‌ر و دواکه‌وتوویان دامه‌زراند که‌ ده‌یان جار له‌ ده‌سه‌لاتى پاشایه‌تى سته‌مگه‌ر و دژى ئینسانى تر بوو.
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لاتى پاشایه‌تى به‌ زاهیر هێندێک هه‌ڵوێستى دیمۆکراتیکانه‌ى ده‌گرت له‌ هه‌مان کاتدا وه‌زعى ژیانى خه‌ڵک به‌ره‌و باشتر ده‌برد,به‌لام ده‌سه‌لاتى دواکه‌وتووى ویلایه‌تى فقیه‌ بێجگه‌ له‌ سته‌م و بێعه‌داڵه‌تى, بێکارى, گرانى, فه‌ساد, په‌ره‌ پێدانى ترۆریست و دواکه‌وتوویی هیچ خیرێکى بۆ خه‌ڵکى ئێران نه‌هێناوه‌.
ئه‌وه‌ى ده‌تواندرێ له‌ بیره‌وه‌رى ٣٠  ساڵه‌ى ده‌سه‌لاتى ئاخوندان بخرێته‌ به‌رچاو, مه‌رگ, شه‌ر٠,وێرانى, فه‌ساد و ئیعتیاد, فه‌حشا و ده‌یان دیارده‌ى دزیو و ناله‌بارى کۆمه‌لایه‌تى و سیاسی و ئابوریه‌ که‌ له‌ به‌رچاون و ده‌بیندرێن. به‌ بوونى ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ ملهۆر٠ و نه‌زانه‌یه‌ که‌ خه‌ڵکى ئێران, که‌متر له‌ بیره‌وه‌رى سه‌رکه‌وتنى راپه‌رینى جه‌ماوه‌رى ساڵى ١٣٥٧ به‌ سه‌ر رژیمى پاشایه‌تیدا شادى ده‌گێر٠ن.
جێگه‌ى خۆیه‌تى جه‌ماوه‌رى ئێران و هێزه‌ ئازادیخوازه‌کان بۆ هاتنه‌دى ئاواته‌ له‌ مێژینه‌کانیان که‌ ئازادى و ده‌سته‌به‌ر کرانى مافى به‌رامبه‌ره‌ تێ بکۆشین, تا به‌ یه‌کجارى کۆتایی به‌ سته‌م و بێعه‌داڵه‌تى له‌ ئێراندا بێ و به‌رى ره‌نج و فیدکارى ده‌یان ساڵه‌ى نه‌ته‌وه‌ جیاجیاکانى ئێران به‌ رووخانى رژیمى نیگریسی ئاخوندى و دامه‌زرانى ده‌سه‌لاتێکى دیمۆکراتیک و پارلمانى بێته‌ دى و گه‌لانى ئێران شادى یه‌کجارى بگێر٠ن.

سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران
کومیته‌ى ناوه‌ندى


15 سال و 9 ماه و 12 روز و 15 ساعت و 38 دقیقه پیش از این

٢٢ ى رێبه‌ندان رۆژی سه‌رکه‌وتنى خه‌ڵکى ئێران به‌ سه‌ر ده‌سه‌لاتى پاشایه‌تى

٢٢ ى رێبه‌ندان رۆژی سه‌رکه‌وتنى خه‌ڵکى ئێران به‌ سه‌ر ده‌سه‌لاتى پاشایه‌تى


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن