دوشنبه 

5 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

حوکمى زیندان و قه‌مچى بۆ وه‌رزێرانى ناوچه‌ى ورمێ

حوکمى زیندان و قه‌مچى بۆ وه‌رزێرانى ناوچه‌ى ورمێ

به‌ پێى هه‌واڵ، ٢٥ که‌س له‌ وه‌رزێرانى سوننى مه‌زهه‌بى خه‌ڵکى دێى \"قیزیل خه‌نیه‌\" (خانقاه‌ سرخ) له‌ ورمێ که‌ به‌ هۆى نار٠ه‌زایه‌تى

له‌ گۆر٠انى رێگه‌ى ئاوه‌ ژێرزه‌مینیه‌کانى له‌و دێ یه‌ گیراون و حوکمى زیندان و ته‌بعید و قه‌مچیان به‌ سه‌ردا سه‌پاوه‌.
ده‌زگاى دادوه‌رى رژیم تاوانى ئه‌و که‌سانه‌ى تێکدانى نه‌زمى گشتى و مل نه‌دان به‌ داواى هێزه‌کانى رژیم راگه‌یاندوه‌.
رۆژى ٢٤ى به‌فرانبارى ١٣٨٧ سه‌دان که‌س له‌ وه‌رزێرانى دێى قیزیل خه‌نیه‌ به‌ مه‌به‌ستى رێگه‌گرتن له‌ گۆرانى رێگه‌ى سه‌رچاوه‌ى ئاوى ژێر زه‌وى دێ که‌یان، بۆ به‌کار هێنانى پیشه‌سازى، کۆبوونه‌وه‌یێکى ئاشتیخوازانه‌یان له‌ سه‌ر رێگه‌ى ورمێ ـ سه‌ڵماس گرت له‌گه‌ڵ هێرشى هێزه‌ سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیم و ته‌قه‌ و هاویشتنى گازى فرمێسک رێژ به‌ره‌وروو بوون.
دێى قیزیل خه‌نیه‌ سه‌ر به‌ به‌خشى نازلوى ورمێ یه‌ و نزیک به‌ ٢٠ ٠  که‌سى تێدا ده‌ژی و دانیشتوانى ئه‌و دێ یه‌ به‌ زۆرى تورکمه‌نى سوونى مه‌زهه‌بن.

15 سال و 9 ماه و 14 روز و 9 ساعت و 42 دقیقه پیش از این

حوکمى زیندان و قه‌مچى بۆ وه‌رزێرانى ناوچه‌ى ورمێ

حوکمى زیندان و قه‌مچى بۆ وه‌رزێرانى ناوچه‌ى ورمێ


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن