کرۆکر ده‌ڵێ: رژیمى ئێران به‌رده‌وامه له پشتیوانى کردنى تاقمه چه‌کداره شیعه‌کان
سه‌فیرى ئه‌مریکا له به‌غدا ده‌ڵێ: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى له عێراقدا توندوتیژى که‌م بۆته‌وه، به‌لام رژیمى ئێران به‌رده‌وامه له ته‌یارکردن و بارهێنانى تاقمه چه‌کداره شیعه‌کان.
رایان کرۆکر که له کۆتاییه‌کانى مانگى فوریه له دواى دوو ساڵ پۆسته‌که‌ى خۆى وه‌ک سه‌فیرى ئه‌مریکا له عێراق ته‌حویل ده‌داته‌وه، گووتى: له ووتووێژهکانى له‌گه‌ڵ دیپلۆماته‌کانى رژیم سه‌باره‌ت به عێراق به هیچ ئاکامێک نه‌گه‌یشتووه.
ناوبراو له ووتووێژ له‌گه‌ڵ تهلهویزیونى العه‌ره‌بیه به تاوانبار کردنى هێندێ له توندره‌وه شیعه‌کان به ترۆریست، گووتى: ئێمه پێمان وایه ئه‌وان له‌لایه‌ن رژیمى ئێرانه‌وه پشتیوانى ده‌کرێن.
ناوبراو زیادى کرد: ئێمه له‌م باره‌دا به‌ڵگه‌ى زۆرمان هه‌یه، ئه‌و مووشه‌کانه‌ى که بۆ ئێمه و هێزه عێراقیه‌کان ده‌هاوێژرێن دروست کراوى رژیمى ئێرانن.