کلینتۆن ده‌ڵێ: بر٠یار له سه‌ر سپه‌رى مووشه‌کى پێوه‌ندى به هه‌ڵوێستى رژیمى ئێران هه‌یه
هیلارى کلینتۆن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا رایگه‌یاند: بر٠یارى کۆتایی سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ى سپه‌رى دیفاعى مووشه‌کى له روژهه‌لات و ناوه‌ندى ئوروپا به‌ستراوه‌ته‌وه به ر٠اگرتنى بهرزهفر٠ی ناوکه‌یی رژیمى ئێران.
ناوبراو که له‌گه‌ڵ کارل شوارتزنبرگ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى چیک له کونفرانسێکى هه‌واڵده‌ریدا قسه‌ى ده‌کرد، زیادى کرد: ئه‌وه یه‌کێک له‌و مه‌سه‌لانه‌یه که پێوه‌ندى به بر٠یارهکانى رژیمى ئێرانه‌وه هه‌یه.
به پێى ووته‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا دامه‌زرانى بنکه‌ى سپه‌رى دیفاعى مووشه‌کى له خاکى چیک و لێهستان بۆ به‌رنگار بوونه‌وه‌ى مووشه‌کى وه‌لاتانى یاخى وه‌ک رژیمى ئێرانه.
هه‌روه‌ها گووتى: ئه‌گه‌ر ئێمه له هه‌ڵسووکه‌وتى رژیمى ئێران له پێوه‌ند به به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی گۆر٠ان ببینین، ئه‌و کات به هه‌ل و مه‌رجى ئێستاى خۆماندا ده‌چیبنه‌وه.