بەبۆنەى لە دایک بوونى عیسا مەسیح و ساڵى نوێى زایینى (2008)
بابەشێخ حسینى
بەبۆنەى لە دایک بوونى عیسا مەسیح و ساڵى نوێى زایینى (2008)
هاونیشتمانانى مەسیحى کوردستان و ئێران!
پڕ بە دڵ پیرۆزباییتان پێشکەش دەکەم بە بۆنەى یادى لە دایک بوونى حەزرەتى عیسا مەسیح علیە السلام پێغەمبەرى ئاشتى و ساڵى نوێى زایینى 2008.
هیوادارم بە هاوکارى مەسیحیانى بەرێز لە کوردستان و ئێران و تێکڕاى جەماوەرى ئێران و کوردستان، کۆتایی بە دەسەڵاتى سەراپا ستەم و بێدادى ئاخوندەکان بێ و چین وتوێژەکانى جەماوەر و خاوەن باوەڕانى دین و مەزهەبەکان لە ئێران و کوردستان لە سایەى ئازادى و دەسەڵاتێکى دیموکراتیک و پارڵەمانى، بتوانن بە ماف و ئاواتەکانیان شاد بن.
بێ گومان سەرکەوتن لە بەرانبەر ستەم و بێدادى دەسەڵاتى ئاخوندان، بەندە بەهاوکارى و تەبایی و خەبات و کۆڵنەدانى تێکڕایی شکى تێدا نیە، رۆژێک دێ هەموو شاهیدى رووخانى رژیمى سەرەرۆى ئاخوندى و هاتنەدیی ئازادى دەبین.
لەگەڵ پیرۆزبایی گەرمى دووبارەم و هومێد بە شادى و ئازادى
بابەشێخ حسینى
سکرتێرى گشتى
سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران
25/12/2007
4ى بەفرانبارى 1386ی کۆچى خۆرى