نه‌سیم سولتان به‌گى بۆ دادگاى رژیم بانگکرا
چالاکانى مافى مرۆڤ و دیموکراسى له ئێران، به پێى ئه‌و ر٠اپۆرتانهى گه‌یشتوون،
نه‌سیم سولتان به‌گى خوێندکارى رشته‌ى پێوه‌ندیه‌کانى زانکۆى عه‌لامه‌ى ته‌باته‌بایی و یه‌کێک له خوێندکاره ئازادیخوازه‌کان، بۆ لقى ١٥ى دادگاى رژیم بانگکرا.
بر٠یار وایه ناوبراو ٣ى ر٠هشهممهى ١٣٨٧ له لقى ١٥ى دادگاى رژیم له‌لایه‌ن قازى سه‌له‌واتیه‌وه لێکۆڵینه‌وه‌ى لێ بکرێ. ئه‌و تاوانانه‌ى خراوه‌ته پاڵ ناوبراو بریتین له: هه‌وڵدان دژ به ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی رژیم و به‌شدارى له کۆبوونه‌وه‌کانى زانستگا.
نه‌سیم سوڵتان به‌گى ١٢ى ر٠هزبهرى ١٣٨٦ له‌لایه‌ن هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیم له یه‌کێک له شه‌قامه‌کانى تاران ر٠فێندرا و گوازرایه‌وه بۆ به‌ندى ٢٠ ٩ى زیندانى ئه‌وین. ناوبراو ٥٥ رۆژ له زیندانه تاکه‌که‌سیه‌کانى به‌ندى ٢٠ ٩ دا له ژێر توندترین شکه‌نجه‌ى رۆحى و جه‌سته‌یی دا بوو و به هۆى نار٠هزایهتى به‌ربلاوى رێکخراوه‌کانى پارێزه‌رى مافى مرۆڤ به دانى زه‌مانه‌تى قورس ئازاد کرا.
خانمى سوڵتان به‌گى له چه‌ند تێرم خوێندن بێ به‌ش کرا و هه‌روه‌ها له کۆبوونه‌وه‌ى نار٠هزایهتى ژنان سه‌باره‌ت به قانوونى جیاوازى دانان، ٢٢ى جۆزه‌ردانى ١٣٨٦ گیرا و بۆ ماوه‌ى ٨ رۆژ له زیندانه تاکه‌که‌سیه‌کانى به‌ندى ٢٠ ٩دا زیندانى کرا بوو.