ر٠اپۆرتێک له‌باره‌ى شکه‌نجه‌ى سێ که‌س به تۆمه‌تى ئاسایشى له ئیداره‌ى ئیتلاعاتى رژیمى ئێران‌دا
کۆمه‌ڵى چالاکانى مافى مرۆڤ له ئێران، دوو هاووه‌لاتى کورد و که‌سێکى عێراقى ماوه‌ى ٩٢ رۆژ له گرتووخانه‌ى ئیداره‌ى ئیتلاعاتى رژیم له سنه له ژێر شکه‌نجه و بێ رێزى یان برده سه‌ر، ئه‌و که‌سانه له دواى گواستنه‌وه‌یان بۆ زیندان گشتى هه‌روا بێ به‌شن له خزمه‌تگوزارى پزیشکى.
جه‌مشید ره‌فیق دووست پاڵێوراوى ده‌وره‌ى هه‌شته‌مى مه‌جلیسى رژیم له مه‌ریوان، فه‌وقه لیسانسى حیسابدارى و به‌رپرسى سه‌هامى عه‌داڵه‌تى ئوستانى کوردستان، مامۆستاى زانستگا یه‌کێک له گیراوه‌کانى ئه‌و په‌روه‌نده‌یه.
جه‌میل جه‌ماڵ سه‌عید خه‌ڵکى ناحیه‌ى خورماڵى سه‌ر به هه‌ڵبجه و هاوسه‌ره‌که‌ى که خه‌ڵکى کوردستانى ئێرانه له کاتى گیرانى ناوبراودا له یه‌کێک له دێ کانى مه‌ریوان بووه و ئه‌ویش ده‌گیرێ و له شوێنێکى نادیار شکه‌نجه‌یێکى زۆر دراوه.
جه‌مال سه‌عید له‌لایه‌ن هێزه‌کانى رژیمه‌وه ههر٠هشهى ته‌عه‌داى جێنسى لێ کراوه و به به‌رده‌وامى هه‌ڵسووکه‌وت و بێ رێزیێکى زۆرى پێ ده‌کرێ به شێوه‌یێک له‌شى به ئاوى گه‌رم سوتێندراوه.
عه‌بدولا مه‌ردوخى خه‌ڵکى مه‌ریوان یه‌کێکى دیکه له گیراوه‌کانى ئه‌و په‌روه‌نده و به به‌رده‌وامى له ژێر شکه‌نجه و بێ رێزی دا بووه. خانه‌واده‌ى ئه‌و تۆمه‌تبارانه له ماوه‌ى ٩٢ رۆژى گرتنى کور٠هکانیان له چاره‌نووسیان بێ ئاگا بوون.
هه‌روه‌ها له دواى ئه‌وه‌ى ١٧ى رێبه‌ندان گوازراونه‌ته‌وه بۆ زیندانى ناوه‌ندى شارى سنه به‌لام تا ئێستاش بێ به‌شکراون له خزمه‌تگوزارى پزیشکى.
شایانى باسه، تاوانى ئه‌و که‌سانه کار له دژى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی رژیم به شێوه‌ى جاسوسى ر٠اگهیێندراوه.