بیره‌وه‌ری رۆژانی حه‌ماسه‌و فیداکاری پیشمه‌رگه‌کانی سازمانی خه‌بات،ی کوردستانی ئیران. به‌شی دووهه‌م .
که‌ریم فه‌یزیان، وڵاتی سوئێد.
خوێنه‌رانی خۆشه‌ویست، هاوڕێ و دڵسۆزانی رۆژانی پڕ له‌شانازی پێشمه‌رگایه‌تی!
ئه‌ویندارانی بزاڤی ره‌وای کوردستان! له به‌شی یه‌که‌مدا باسی ئه‌و حه‌ماسه و قاره‌مانیه‌تیانه‌م بۆ کردن که هێزی پۆڵاینی پێشمه‌رگه‌ی سازمانی خه‌بات،ی کوردستانی ئێران، له ناو قوڵایی ناوچه میلیتاریزه‌کراوه‌کانی کوردستان دا سه‌ره‌رای ده‌یان کێشه‌و گرفت و بێ ده‌ره‌تانی، به‌رێیانه‌وه‌بردن. ئێستاش فه‌رموون له گه‌ڵ به‌شی دووهه‌می باسه‌که‌مان.
دوای ئه‌وه‌ی هێزی پۆلایینی پیشمه‌رگه‌ی سازمانی خه‌بات ئه و زه‌ربه قورسه‌یان له به‌کرێگیراوانی رژیم له سه‌ر جاده‌ی بانه،سه‌رده‌شت له نێوان گونده‌کانی کۆخان،سه‌ییدسارم و کانی سوور دا و به بێ زیان کشابوونه‌وه بۆ چیاکانی پشتی میراوا و سه‌رقووڵ. دوای ئه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه وچانێکیان دا‌و حه‌سانه‌وه، له ئێواره دره‌نگانێکدا به عاده‌تی خۆمان داگه‌ڕاینه‌خووار بۆ ناو ئاواێیه‌کانی شه‌رگه‌و میراوای خووارو. دوو رۆژان له‌م ناوه‌دا ماینه‌وه. ئه‌و رۆژه‌ی ببووینه دوو ده‌سته‌و ده‌سته‌یه‌کمان له میراوای سه‌رو و ده‌سته‌که‌ی دیکه‌شمان له سه‌رقووڵ بووین.
له شاری بانه‌وه خه‌به‌رمان پێ گه‌ێیشت که رژیم هێزێکی زۆری تێکه‌ڵاو له جاشی خۆفرۆش،به‌سیج و پاسداری کۆ کردووه‌ته‌وه و له‌پادگانی سپا له شاره‌کی ته‌وحید له ده‌شتی خووار شاری بانه سه‌ر جاده‌ی سه‌رده‌شت مۆڵی داون و هێندێکیشی هێناوه‌ته گوندی شووێیه نزیک سه‌رقووڵ که ئه‌م به‌شه‌یانمان له ژێر چاوه‌دێریدا بو.
ئه‌م جموجووڵه‌ی رژێم و هێنانی هێزێکی زۆری تر له شاره‌کانی دێکه‌ی کوردستانه‌وه بۆ ئه‌وه به خه‌یاڵی خۆیان تۆله به‌که‌نه‌وه.زۆریش به بوونی هێزی پێشمه‌رگه له ناوچه‌که‌دا قه‌ڵس بوون. کار به ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی ئیران پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌یان بۆ هێزه بێ باوه‌ڕه‌کانی خۆیان کردبوو که پێشمه‌رگه نه‌ماوه‌و هه‌مویان ڕاونراون بۆ ئه‌ودیوی سنووره‌کان. بو ئه‌وه‌ی به‌لکۆ بتوانن وره و تینێک بێننه‌وه نێو دڵی هێزه به‌زێوه‌که‌یان.پێش ئه‌وه‌ی ڕۆژ ئاوا ببێ، هه‌ستمان پێ‌کرد که زیاتر له بیست ماشێن پر له جاش و پاسدار به‌ره‌و هه‌ژده‌دۆلان وزه‌رواو که‌وتوونه رێ که به خه‌یاڵی خاویان غافڵگیرمان که‌ن.
ئیمه‌ش که له شه‌ڕی پارتیزانێدا قاڵ ببوین و له درێژه‌ی خه‌باتی چه‌ند ساڵه‌ماند ئه‌زموونی زۆرمان کۆکردبۆوه، هێرشی دوژمن و هێرش بردنه سه‌ر دوژمن باش شاره‌زابووین، بۆیه ئه‌م جاره‌یان بڕیارماندا شه‌ڕی ره‌وانی له گه‌ڵ به‌کرێگیراوانی رژێم بکه‌ێن.هه‌ر بۆیه بێ ئه‌وه‌ی هێچ بڵله‌ژێین و خۆمان هێلاک که‌ێن،تا دره‌نگانێکی شه‌و له‌و دوو گونده ماێنه‌و و دوایه له بری ئه‌وه‌ی به‌رزاێیه‌کانی پشت ئه‌م ئاواێیانه بگرێن به به‌ر ئاوایی سه‌رقووڵ دا هاتینه خووار بۆ سه‌ر چۆمی شوی.له سه‌ر چۆمه‌که که‌مێک حه‌ساێنه‌وه،له‌و حه‌سانه‌وه‌دا برایه‌کی پێشمه‌رگه که هێلاک ببو خه‌وی لێ ده‌که‌وێ و هه‌ر له‌وێ به‌جێ ده‌مێنێ.دوای ماوه‌یه‌ک که خه‌به‌ری ئه‌بێته‌وه که‌سی له ده‌وور نه‌ماوه.ئه‌م پێشمه‌رگه قاره‌مانه بێ ئه‌وه‌ی نگه‌ران بێ له‌وه‌ی که بۆ به جێ یان هێشتووه. خۆی به ته‌نێا رێگای کووێستانه‌کانی پشتی ساوان و سه‌دبار ئه‌گرێته به‌ر تا له‌و کووێستانانــــه
تووشی برا پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێموکرات ده‌بێ و ماوه‌یه‌کی زۆر له گه‌ڵ ئه‌وان بوو تا له‌پشتی ده‌وسێنه یه‌کمان گرته‌وه. به‌لێ دوای ئه‌وه‌ی که ئه‌و پێشمه‌رگه‌مان به جێ هێشت له نزێک گوندی که‌وپێچه‌وه له جاده‌ی بانه سه‌رده‌شت په‌راێنه‌وه و هه‌ر له‌و به‌ر جاده‌که‌وه له به‌ێنی که‌وپێچی سه‌روو و گوندی سووێروێ له نێو نزارێکی پڕدا بوێنه سێ ده‌سته‌و ده‌سته‌یه‌کێشمان وه‌ک چاوه‌دێر نارده سه‌ر به‌نده‌نه‌که که پایه‌گایه‌کی کۆنی رژێمی لێ بوو که ئه‌یڕوانی به سه‌ر هه‌موو ناوچه‌که‌دا. له‌م شووێنه دوور و نزێک له یه‌ک دامه‌زراێن تا ڕۆژ بووه‌وه.له‌وێوه که رووانێمانه به‌نده‌نه‌کانی پشتی سه‌رقووڵ و میراوا تا ئه‌گاته به‌نده‌نه‌کانی پشتی نژۆ،هێزی دژمن هه‌مویان گرتوه و له چه‌ند شوێن ئاوریان کردبوه‌وه.له سه‌عات ده‌ێ به‌ێانیدا کێو مالێان ده‌ست پێ کرد‌و به‌نده‌ناو به‌نده‌ن ئه‌گه‌ران. ته‌قه‌یه‌کی زۆریان کرد بێ ئه‌وه هێچ یپێشمه‌رگه‌یه‌ک له‌و ناوه بێ. هه‌ر ئه‌و رۆژه سێ پێشمه‌رگه‌مان خۆیان ته‌سلیمی رژێم کردبۆوه.له به‌ر ئه‌وه‌ی توواناو تاقه‌ت و وره‌ی جه‌وله‌ێه‌کی وا که هه‌میشه یا به شه‌و یا به ڕۆژ ئه‌بوایه لانی که‌م حه‌وت ،هه‌شت سه‌عات بگره زیاتریش رێگامان ببڕیایه‌و زۆر جێ گۆرکه بکه‌ێن بۆ ئه‌وه‌ی به‌کرێگیراوانی رژێم نه‌توانن زه‌فه‌رمان پێ بێنن و بتوانێن هێزه‌که‌مان بپارێزێن، زۆور زه‌حمه‌ت بو! ئه‌وانه‌ی له‌م جه‌وله‌ێه‌دا به‌شدار بوون و ئیستا له ژیان دا ماون، ئه‌زانن که ئه‌م هێزه له پێشمه‌رگه‌کانی سازمانی خه‌بات چه‌نده خۆڕاگر‌و له خۆ بووردوو بوون!.
له راستی دائه‌م به‌سه‌رهاته هه‌ر به گێرانه‌وه‌و گۆوی لێ گرتن و خووێندنه‌وه ئاسانه.
ئه‌و فێداکارێیه‌ی له ماوه‌ی ئه‌م گه‌ران و هه‌ڵسوورانه‌دا له‌و هه‌ل و مه‌رجه حه‌ساس و حه‌سته‌مه‌دا کراوه، زۆر که‌م وێنه‌یه. به‌لێ: که ئه‌م سێ پێشمه‌رگه چوبونه‌وه به بێ ده‌نگ نه که‌سێان هێنایه سه‌رمان و نه هێچ گرفتێکیان بۆ ساز کردێن. من لێره‌وه به‌ش به حاڵی خۆم زۆر سپاسێان ده‌که‌م بۆ ئه‌و هه‌سته پاکه‌یان. هه‌ر چه‌ند ئه‌وان به جێیان هێشتبوین به‌ڵام نه چه‌ک و چۆڵ و نه‌هێچ که‌ل و په‌لێکی شۆرشیان نه‌فه‌وتاندبوو.هه‌ر له‌وێ له نزێک رفێقه پێشمه‌رگه‌کانی خۆیانه‌وه به جێیان هێشتبوون و چووبونه‌وه بۆ شاری بانه. هه‌ر چه‌ند ئه‌و کاته که ئه‌م سێ پێشمه‌رگه ڕۆێشتبوون زۆری ڕۆژ به‌ده‌مه‌وه مابوو.چون ئیمه به سێ ده‌سته و دوور له یه‌ک دامه‌زرابۆێن و نزارێکی زۆر پڕ بو کاتێک زانێمان که ڕۆژ ئه‌وه‌نده‌ی به به‌ره‌وه نه‌مابوو.ئه‌گه‌ر خه‌ێالی خه‌ێانه‌تیان هه‌باێه ڕه‌نگه ئیمه تووشی کاره‌ساتێکی ناخۆش بهاتینایه.
دووای ئه‌وه‌ی زانێمان ئه‌و سێ پێشمه‌رگه ڕۆێشتوون،هه‌ر چه‌ند که هاتێنه ئه‌م ناوچه چاوه‌دێرمان له به‌رزاییه‌کان دانابوو. دووایه به مه‌به‌ستی زه‌ربه لێدانێک له‌و هێزه‌ی به‌کرێگیراوان له کاتی گه‌رانه‌وه‌ێاندا دوو ده‌سته پێشمه‌رگه خۆێان ساز دا و به‌ره‌و که‌مینه‌کانی سه‌ر جاده‌ی بانه سه‌رده‌شت له‌جاده‌که نزێک بونه‌وه.
که که‌مێنه‌کان هه‌ستێیان به پێشمه‌رگه‌کان کرد .شوێنه‌کانێان به جێ هێشت و به‌ره‌و مۆلگه‌کانێان که‌وتنه‌ڕێ. پێشمه‌رگه خۆێان گه‌ێانده سه‌ر جاده‌که، به‌لام به داخه‌وه نێروه‌که به ڕێگای شووێدا به سه‌رشۆری به‌ره‌و بانه ڕۆێشتنه‌وه. پێشمه‌رگه‌کان که له سه‌ر جاده بوون چه‌ند ماشێنێکێان پشکنی و چه‌ند که‌سی گۆمان لێ کراو ده‌گر‌ن که له به‌ر داوای رانه‌نده‌ی ماشینه‌کان و باقی موسافێره‌کان دوای قسه بۆ کرده‌ن هه‌ر له‌وێ به‌رێان ئه‌ده‌ن.دوای ئه‌م بازدێده شوێنه‌که‌مان به جێ هێشت و به‌ره‌و گونده‌کانی سێچان و به‌رده‌ره‌ش که‌وتێنه ڕێ و لێره‌دا بووێنه دوو ده‌سته‌و
به سه‌ر ئه‌م دوو ئاواییه‌دا دابه‌ش بۆێن. دوای حه‌سانه‌وه‌و نان و چایی خوواردن و حه‌سانه‌وه‌ێکی باش و قسه‌و باسێکی زۆر له لاێه‌ن برایانی ته‌شکیلاته‌وه بۆ جه‌ماوه‌ری ئه‌م دوو گونده که بووه جێی خۆشحاڵی دانێشتووان، له به‌ره به‌یانی رۆژی دووایی دا ئه‌م گوندانه‌شمان جێ هێشت و چووێنه کۆخه‌کانی به‌ینی به‌رده‌ره‌ش و چه‌می چاوێان شه‌وو رۆژێک له‌م ناوه‌شدا ماێنه‌وه. لێره‌ش تووانێمان به‌شێکی به‌ر چاو له هه‌سته‌ی ته‌شکێلاتی ناو شار ببێنین و کار‌و ئه‌رکی سازمانیان پێ بسپێرین.
دوای ئه‌م چاوپیکه‌وتن و دێدار تازه کردنه‌وه به‌ره‌و گوندی شیوه‌ڵه ڕێ که‌وتێن .پێش ئه‌وه‌ی به‌گه‌ێنه شیوه‌ڵه له باسکێک که لکابوو به‌کێوی گرده‌گۆیله‌وه ماێنه‌وه و چاوه‌دێرمان نارده سه‌ر گرده‌گۆیل. گرده‌گۆێل،کێوێکی به‌رز و له هه‌مان کاتدا پان و به‌رین و جێگای باشی هه‌بوو بۆ به‌رگری. خۆمان له‌م مه‌ڵبه‌نده شاره‌زا بووین که چه‌ند شووێنێکی باشه بۆ مانه‌وه. لێره‌ش ماێنه‌وه تا سه‌عات سێی دوانێوه‌رۆ.هه‌ر چه‌ند لێره‌ش پێشمه‌رگه‌یه‌ک که دوو ساڵ پێش ئه‌م جه‌وله‌ێه له شه‌رێکدا له گه‌ڵ به‌کرێگیراوانی رژێمدا له پشتی سێو‌چی ناوچه‌ی بانه له لایه‌ن پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانی خه‌باته‌وه له گه‌ڵ چه‌ند جاشی خۆفرۆی تر به دێل ده‌یگر‌ن، ئه‌م پێشمه‌رگه له به‌ر ئه‌وه‌ی رژێم به زۆر چه‌کداری کردبوو، له لایه‌ن به‌شی قه‌زایی سازمانه‌وه لێی خۆش ببون.ئه‌م که‌سه به وێستی خۆی ببوه پێشمه‌رگه.له‌م شووێنه‌دا چه‌که‌که‌ی به‌جێ هێشتب و چووبوله ئارمرده خۆی ته‌سلێم رژێم کردبۆه‌وه. دوای ئه‌م پێشمه‌رگه،ئه‌وه‌نده‌ی پێ نه‌چوو که‌چاو‌دێره‌کانی سه‌ر گرده‌گۆێل ئاگادارێان کردینه‌وه له جموجووڵی به‌کریگێراوانی رژێم که هاتبوونه گوندی ئه‌تابه‌گ و یاڵه‌کانی ده‌وروپشتی . ئه‌م گوند و کۆخانه‌ی باسێان ده‌که‌م هه‌موی که‌وتۆته ناوچه‌ی بانه‌و سه‌ر به بانه‌ن.دوایه له‌سه‌ره خۆ داگه‌راین بۆ گۆندی شیوه‌ڵه.شیوه‌ڵه کۆنه هه‌واری خومانه‌و له گه‌ڵ خه‌ڵکی ئه‌م گوندانه وه‌ک خێزانی مالێکمان ڵی هاتبو.دوای به خێر هاتن و قسه‌و باسێکی زۆر، وچان و پشوێکی باشماندا.
لێره‌ش خه‌به‌رمان پێ گه‌یی که رژێم هێزێکی زۆری هێناوه‌ته ئارمرده. به راستی لێره‌ش نه‌مانتووانی تێر دڵی خۆمان له گه‌ڵ ئه‌و خه‌لکه شۆرشگێر‌و به وه‌فایه‌دا دانێشین.تا دره‌نگانێکی شه‌و ماێنه‌وه دوایه له به‌ێنی دوو ئاوایی تاژان و تاژه‌بانه‌وه که ئه‌مانوێست به‌ره‌و ناوچه‌ی ئارمرده برۆین، ڕی که‌وتین و زۆر به زه‌حمه‌ت توانیمان به ڕێگایه‌کدا که به نزێک مۆلگه‌یه‌کی داگێرکه‌راندا تێده‌په‌ڕی، خۆمان بگه‌یه‌نینه سه‌ر جاده‌ی تاژان بۆ تاژه‌بان.زۆر زه‌حمه‌ت بوو،سه‌رباری چه‌ک و چۆڵه‌و کۆڵه‌پشتی و فێشه‌کی زییادی که به کۆڵ خۆمانه‌وه بوو چه‌ند وڵاخێشمان پێ بوو بۆ گوواستنه‌وه‌ی چه‌کی قورس و هێندێک که‌لوپه‌لی زییاده، جا وه‌ره به شه‌وی تارێک به‌م هه‌موو شێوو دۆڵ و کێوو شاخه‌دا
ئه‌مانه‌شت ببێته سه‌ر بار.دوای ماوه‌یه‌ک ڕی پێوان گه‌ێشتینه سه‌ر جاده‌ی تاژان تاژه‌بان به ته‌ختی جاده‌که‌دا ڕێکه‌وتین به‌ره‌و تاژان زۆر نه‌رۆێشتبووین که هه‌ستمان پێ کرد که له لای تاژانه‌وه جه‌ماعه‌تێک به‌ره‌و لای ئیمه دێن ئیمه‌ش هه‌ر له قه‌راغ جاده‌که سه‌نگه‌رمان لێ گرتن و مه‌جبور ده‌نگمان دان له به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌ک پێشمه‌رگه‌ی لایه‌نێکی تر بن. هه‌ر له گه‌ڵ ده‌نگدانی ئیمه هێزی به‌زیوی دوژمن شڵه‌ژا و ده‌ستیان به ته‌قه کرد بێ ئه‌وه‌ی بزانن به کوێوه‌ی ده‌نێن.شێره کورانی خه‌بات تۆڵه ئه‌ستێنه‌رانی ڕێگای شه‌هێدان کاکه براێم تاژانی و کاک عه‌بدولا هه‌مزه لێیان ده‌ست هاتن و به ناو گوندی تاژاندا تا پشتی ئاوایی هه‌ڵیان برێن، که دواتر خه‌به‌رمان پیگه‌یشت چه‌ند جاشێک بریندار ببون وه زۆر به شپرزه‌یی خۆویان ده‌رباز کربوو.ئیمه‌ش درێژه‌مان به جه‌وله‌ی خۆمان دا‌و به په‌نا کۆخی شێخ عه‌لیدا به‌ره‌و میره‌وسوو له‌وێشه‌وه به به‌ر ئارمرده‌دا بۆ سه‌ر جاده‌ی ئارمرده وپه‌رێمانێ.له‌وێ له‌په‌نا جاده‌که له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌زۆر ماندو بوون، له‌م شووێنه خۆمان لێ به‌عه‌رزیدادا تا ڕوژی دۆوایه سه‌عات دووی
دواینیوه‌رۆ بۆی خه‌وتین. زه‌وی ڕاخه‌رو ئاسمانیش پێخه‌فمان بوو.له سه‌عات دوودا که چاوه‌دێره‌کانمان ده‌گۆری ماشینیک له ئاه‌مرده‌وه به‌ره‌و په‌ریمانێ هات پێشمه‌رگه‌کان رایانگرت. که خۆمان پێ ناسانده‌ن باوه‌ریان پێ نه‌ده‌کردین.له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر که‌مێک پێشتر پۆلیک چه‌کدار ڕایان گرتبون و خۆیان به پێشمه‌رگه‌ی خه‌بات ناساندبوو.دوایه مسافیره‌کان ناسیبویانن که ئه‌وانه خه‌باتی نێن و جاشن. ئه‌وه‌نده‌ی پێ نه‌چوو که له لای ئارمرده‌وه
جاش و پاسدار هێرشیان هینا . سه‌عات نزیکی چوواری دووانێوه‌رۆ بوو که ته‌قه له هه‌ر دوو لاوه ده‌ستی پێ کرد. شه‌ڕه‌که زۆر تووند نه‌بوو، جاشه‌کان نه‌یانده‌وێرا بێنه پێش ئیمه‌ش زۆر ماندو بوین که‌یفمان له شه‌ر نه‌بوو. وه‌ک له پێشداش باسم کرد تا بۆمانکرابا و بمانتوانێبا خۆمان له قه‌ره‌ی شه‌ڕ نه‌ده‌دا.به‌ڵام که شه‌ر درگای گرتی،چی ناکرێ ده‌بێ بیکه‌ی.له ئێواره‌دا دژمن نیرویه‌کی زۆری له بانه‌وه وه‌ک هێزی پشتیوان بۆ هات.به پاڵ پشتی تۆپی سه‌دوشه‌ش و کالیبرپه‌نجا، هێرشێکی دیکه‌یان هێنا.که ئه‌م جاره‌یان له گه‌ڵ به‌ر په‌رچ دانه‌وه‌ی توندی ڕێبوارانی رێگای شه‌هێدان، کاکه له‌تێف میره‌وسویی و، کاک مه‌حمود ئارمرده‌یی روبه‌ڕو بوونه‌وه و تارو ماریان کردن و تا نزێک ئارمرده راونران و هێنده‌ک چه‌ک و چۆلیان پێ به‌جێ هێشتن.دووایه که زانیان له به‌رانبه‌ر هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵۆکانی چیای باوه‌ڕ، رۆڵه‌کانی سازمانی خه‌بات دا خۆیان پێڕاناگیری، هه‌مو گوند و ده‌رو ده‌شتی ناوچه‌که‌یان کوێر کوێرانه دایه به‌ر ره‌هێڵه‌ی تۆپ و خومپاره، که به خۆشیه‌وه هێچ زه‌ره‌رو زێانێک به پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵکی ناوچه‌که نه‌گه‌یشت.دوای ئه‌م عه‌مه‌لیاته سه‌رکه‌وتووانه، به‌ره‌و گونده‌کانی سماقان و، سیسارک و، له‌وێشه‌وه هه‌ڵگه‌راێن بۆ کانی مامرو شاوه‌ران له نزیک قه‌لای خه‌بات کۆنه‌هه‌وارگه و مه‌کۆی دامه‌زراندنی سازمان. که ئه‌م قه‌لایه جێگا‌و پێگه‌ی راهێنان و بارهێنانی گه‌لێک له پێشمه‌رگه‌کان بوو. بڕیارماندا چه‌ند ڕۆژێک له‌و ناوه‌دا بمێنینه‌وه.زۆربه‌مان بیره‌وه‌ری زۆرمان له‌م مه‌لبه‌نده‌داهه‌بوو ویستمان بۆ جارێکی دیکه یادیان بکه‌ێنه‌و و له گه‌ڵ جه‌ماوه‌ری ئه‌م ناوچه‌یه که به‌ڕاستی سازمانی خه‌باتیان خۆش ده‌ویست و به درێژایی چه‌ندین ساڵ به دڵ و گێان وبه سه‌رو ماڵ خزمه‌تی خه‌باتیان کرد. به‌ڵام به داخه‌وه له سه‌عات ده‌ی شه‌ودا له لایه‌ن برایانی پێشمه‌رگه‌وه ئاگادار کراینه‌وه‌که هێزێکی زۆری رژێم له لای ئارمرده‌وه به رێگای مازووانبه‌ندا به‌ره‌و بله‌کێ‌و، بانووان به ڕێوه‌ن. ئه‌م مه‌ڵبه‌نده بناری سوورکێوه و،سوورکێویش زنجیره چێایه‌کی دوور‌و درێژه‌و ئه‌م شووێنه‌ی ئێمه‌ی لێ بوین به‌شی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بوو و هه‌موی سه‌ری سوورکێو مۆلگه‌ی به‌کرێگیراوانی ئێرانی لێ بوو.به دێوی باشووری کوردستانیشدا که ناوچه‌ی شیوه‌که‌ڵ بوو عه‌سکه‌ری عێراقی لێ بوو. به‌ینی ئه‌م دوو داگیرکه‌ره‌ش به‌مه‌ێدانی مین چێندرابوو، مه‌گه‌ر باڵنده به‌م شووێنه‌دا تێپه‌رێایه!
لێره کۆبونه‌وه‌یه‌کی سه‌ر پێیی پێشمه‌رکانه‌مان کرد‌و بۆ ئه‌وه‌ی کاتێکی حه‌سته‌م و چاره‌نوس ساز بوو، هه‌موی ناوچه‌که پڕ بوو له هێزی دژمن. شه‌ری ئێران ــ عێراق بوو .پێشمه‌رگه هه‌مووی ماندو شه‌که‌ت بوون. ئه‌گه‌ر شه‌ڕمان به‌کردایه شووێنی پاشه‌کشه بۆ هێچ لایه‌که‌وه نه‌بوو. له سه‌ر ئه‌مه‌شه‌وه تازه کۆمه‌لێک گه‌نجی ناوچه‌که هاتبوون ببوونه پێشمه‌رگه له به‌ر ئه‌وانیش زۆر ده‌ستمان نه‌ده‌چوه شه‌ڕ.تاریکه شه‌وێک بوو، چاو چاوی نه‌ده‌دی. له‌و تارێکه شه‌وه‌دا رێگا رۆێشتن و دوور که‌وتنه‌وه به‌و چه‌م و چۆڵ و شیوو دۆڵانه‌دا مه‌حاڵ بوو. بۆیه برێارماندا له چۆمی بله‌کێ بپه‌رینه‌وه‌و بچینه‌وه به‌ری ئارمرده نێو نزاره پڕه‌کانی بناری مازووانبه‌ن و کۆخی داوده.
سه‌عات دووی نێوه‌شه‌و شاوه‌ران و کانی مامرمان به‌جێ هێشت و سه‌ره‌وژێر بووێنه‌و‌بۆ سه‌ر چۆمه‌که‌و له‌وێشه‌وه به به‌ری ئارمرده هه‌ڵگه‌رڕاێن چووینه شووێنی مه‌به‌ستمان.لێره زۆر به‌وریاییه‌وه له سه‌ر هه‌ست له چه‌ند به‌رزاێیه‌ک چاوه‌دێرمان دانا که پێمان وابوو لای ئێمه‌شه‌وه هێرش دێنن. چاوه‌ڕی بووێن ڕۆژ بێته‌وه. که ڕۆژ بوه‌وه‌و هه‌تاو هه‌ڵات دێتمان که هه‌موو کێوی سوورکێو و زۆوربه‌ی به‌رزاییه‌کانی به‌ێنی بانووان و کانیمامرێشیان گرتووه. ئێمه له شووێنی خۆمان ماینه‌وه له ئێواره‌دا پێمان زانی که له لای ئێمه‌شه‌وه به‌کرێگیراوان هێرشیان هێناوه، به‌ڵام هه‌ستێان به بوونی ئێمه له‌و شووێنه نه‌کردبوو.له ئێوارێه‌کی دره‌نگدا که دژمن مه‌به‌ستی گڵاوی خۆی نه‌پێکابوو، چۆمی بله‌کێ‌و ناوچه‌که‌یان تۆپ باران کرد و پاشان به سه‌ر شۆڕیه‌وه به‌ره‌و شاری بانه گه‌رانه‌وه و ئێمه‌ش ئه‌و شه‌وه له کۆخه‌کانی مازووانبه‌ن ماێنه‌وه‌و ڕۆژی دوایی به‌ره‌و ناوچه‌ی پاش ئاربه‌با به‌ڕی که‌وتین و چوینه ئاوایی وشترمل . ئه‌وه‌ی لێره‌دا بۆتان باس ده‌کرێ بیێ که‌م و زییاد ئه‌وه‌ی به سه‌رمان هاتووه‌و کردومانه باس کراوه. له ماوه‌ی ئه‌م جه‌وله‌یه‌دا که‌م ڕۆژ بووه که له گه‌ڵ
به‌کرێگیراوانی رژێم ده‌رگیر نه‌بێن به تاییبه‌ت سێخوورێکی زۆری له ناوچه‌که‌دا دروست کردبوو، هه‌ر که هه‌ستێیان به بوونی پێشمه‌رگه کردبا خێرا رژێمیان ئاگادار ده‌کرده‌وه. به‌ڵێ که چووینه وشترمل سه‌عات ده‌ی به‌یانی بوو. لێره
پێشمه‌رگه‌کان به عاده‌تی پێشمه‌رگانه به سه‌ر ماله‌کاندا دابه‌ش بوون . ئه‌و ڕۆژه له‌وێ ماێنه‌وه له دووانێوه‌رۆدا
بوو که دوو نه‌فه‌ر له کادری ته‌شکێلاتی ناوشار که ڕۆژی پێشتر به په‌یامی رادیویی ئاگادار کرابونه‌وه که پێوه‌ندیمان پێوه به‌که‌ن هاتنه لامان .هه‌ر ئه‌م برایانه له جموجۆلی هێزه‌کانی رژێم به ئاگایان کردێن که زۆر به شێوه‌یه‌کی نائاسایی له ناو شاری بانه خه‌رێکی کۆکرنه‌وه‌ی جاشه خۆفرۆشه‌کانن.هه‌ر ئه‌و ڕۆژه له ئێوارێدا هه‌ستمان به هاتنی چه‌ند ماشێنێکی به‌کرێگیراوانی رژێم کرد که پڕ بوون له جاش و پاسدار و به‌ره‌و گوندی ناوه ئه‌هاتن.
بۆ شه‌وێش له وشترمل ماێنه‌وه که تارێک بو زێیاتر بۆمان ده‌رکه‌وت که رژێم له چه‌ند قۆلی که‌شه‌وه به ماشێن هێزه‌کانیان نزیک ئه‌کرده‌وه.تا سه‌عات سێی نیوه‌شه‌و له نێو ئاوایی ماینه‌وه دوایه ئاواێمان به جێ هێشت به مه‌به‌ستی به‌ری کلاوه‌ڵ بۆ ئه‌وه‌ی پلانی چه‌په‌ڵی دژمن پوچه‌ڵ که‌ێنه‌وه.که گه‌ێشتینه به‌ری کلاوه‌ڵ ده‌سته‌یه‌ک
پێشمه‌رگه‌مان نارده مۆلگه‌یه‌کی کۆنی ڕژێم که به سه‌ر کلاوه‌ڵ و ناوچه‌که‌دا ده‌ێرووانی، خۆشمان بوینه دوو ده‌سته‌و له نێو نزاره پڕه‌کاندا بۆی خه‌وتێن.له به‌ره به‌ێاندا که ئه‌بێنین داگیرکه‌ران هه‌مو به‌رزاییه‌کانی به‌ری وشترملیان گرتووه. له سه‌عات ده‌ی به‌یانیدا ده‌سته‌یه‌کمان هه‌ر له‌م شووێنه مایه‌وه و ئێمه‌ش جه‌ماعه‌تێک به نێو نزاره‌کاندا هه‌ڵکشاین بۆ نزێک چاوه‌دێره‌کانمان که له‌سه‌ر به‌نده‌نه‌کان بون. له‌وێ له‌م دیو کڵاوه‌ڵه‌وه کانی و ئاوێکی
خۆشی لێ بو، ئێمه‌ش له سه‌ر کانێه‌که ماینه‌وه. زۆر ده‌مێک بو برایانی پێشمه‌رگه گۆشتێان نه‌خوواردبوو، داوایان کرد که دوو نه‌فه‌رمان بچێ بو ئاوایی باشووان و له‌وێ دوو حه‌ێوان بکڕن و که‌مێک که‌لوپه‌لی تر بێنن و برێارماندا بۆ نێوه‌روجه‌ماعه‌ته‌که‌ی خووارێشمانه‌وه بانگ که‌ێن بۆ سه‌ره‌وه‌و هه‌موومان پێکه‌وه نانی نێوه‌رۆ بخۆێن. سه‌عات یازده‌ی پێش نێوه‌رۆ بوو که دوو پێشمه‌رگه‌که به‌ره‌و باشووان ڕی که‌وتن، باشووان که‌وتۆته ئه‌م دیو سارداوه‌وه نزێک بوو له خۆمان. پێشمه‌رگه‌کان زۆریان پێ چۆ نه‌هاتنه‌وه . که پێوه‌ندێمان پێوه کردن گووتیان وا نه‌فه‌رێکمان ناردوه بۆ ده‌شت که دوو حه‌ێوانمان بۆ بێنێته‌وه.
دوای ماوه‌یه‌ک لای باشووانه‌وه ته‌قه ده‌ستی پی کرد که ته‌قرێبه‌ن سه‌عات نزێک به یه‌کی دووانیوه‌رو ده‌بوو .
ته‌قه‌که زۆر گه‌رم بوو به .په‌له خۆمان گه‌یانده سه‌ر به‌رزاێیه‌ک که به سه‌ر باشوواندا دێرووانی. که به دوربێن روانێمانه شوینه‌که له ناو ئاویی باشوان له سه‌ر بانه‌کان و یاڵه‌کانی پشته‌وه‌ی جاش و،پاسدارێکی زۆری لێ بوو.زۆرمان هه‌ول دا له گه‌ڵ دوو پێشمه‌رگه‌کان ته‌ماسی بێسێم بگرێن، نه‌مانتووانی. به خێرایی خۆمان گه‌ێانده پشتی باشووان و هێزی قاره‌مانی پێشمه‌رگه به‌کرێگیراوانیان دایه به‌ر هه‌ڵمه‌تی چه‌که‌کانیان. تازه شه‌ر له به‌ری باشوان ده‌ستی پێ‌کردبوو، که له لای کڵاوه‌ڵیشه‌وه به‌کرێگیراوان هێرشیان هێنا. ئه‌و جه‌ماعه‌ته‌ی له شه‌وی پێشووه‌وه له‌و به‌رزاییه وه‌ک چاوه‌دێر دامان نابوون لێیان ده‌ست هاتن و له ماوه‌یه‌کی کوورتدا تووانیان به‌ر په‌رچی هێرشی دژمن بده‌نه‌وه‌و به‌ره‌و ناو دێی کڵاوه‌ڵ راویان نێن و هێندێک چه‌کو چۆڵه ی، وه‌ک ئارپی جی و هێندێک فێشه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیان پێ به جێ ده‌هێلن له‌گه‌ڵ چه‌ند جه‌نده‌کی پاسدار و ماشێنێکی سپای پاسداران به کالێبرپه‌نجایه‌که‌وه که به گووله‌ی پێشمه‌رگه‌کان له کار که‌وت بوو وبه دیوی کڵاوه‌ڵ دا هه‌ڵدێرابوو.لای باشوانیشه‌وه جاشه‌کان هه‌ڵبڕان به‌ره‌و سارداو.شه‌ڕ هه‌ر ده‌هاتو گه‌رمتر ده‌بو. تۆپخانه‌ی رژێم لای بۆیه‌نی خوواروه‌وه شووێنه‌که‌ی ئیمه‌یان تۆپباران ده‌کرد .له ئێواره‌دا دێسان له هه‌ر دوو لاوه هێرشیان هێنا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن که‌لاکه‌کانیان به‌رنه‌وه.هێزی پۆلایینی پێشمه‌رگه‌ی خه‌بات تۆڵه ئه‌ستێنه‌رانی شه‌هێد کاکه حسین وشترملی، هێرشی دژمنیان دوباره تێک شکاند، به‌ڵام به داخه‌وه پێشمه‌رگه‌یه‌کی قاره‌مان له سه‌ر به‌رزاییه‌کانی کڵاوه‌ڵ برێندار ده‌بێ. که به په‌له برا پێشمه‌رگه‌کان فریای ده‌کون و برێنه‌که‌ی بۆ ئه‌به‌ستن.هێزی دژمن به هێچ جۆر نه‌یانتووانی به‌رزاێیه‌کان وه‌گرن. تا تارێک بوو شه‌رمان کرد.دووایه برێنداره‌که‌مان هێناو هاتێنه‌وه سه‌ر کانێیه‌که ،له‌وی هێندێک ماێنه‌وه‌و چاوه‌ڕیی دوو پێشمه‌رگه‌کانمان کرد، نه ته‌ماسیان بوو نه هاتێشنه‌وه ئه‌م شوێنه.لێره‌دا بوێنه دوو ده‌سته جه‌ماعه‌تێکمان به‌ره‌و وڵیاواو ئێمه‌ش به‌ره‌و کڵاوه‌ڵ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌به‌رێک له دوو پێشمه‌رگه هه‌لبراوه‌که‌مان بزانێن به‌ڕێکه‌وتین.
تارێک بو به‌ره‌و کڵاوه‌ڵ که‌وتێنه ڕێ. چه‌ند که‌سێکمان وه‌ک هێزی پێشڕه‌و که نزێک ببونه‌وه له قه‌راغ ئاوایی کڵاوه‌ڵ هه‌ست به بوونی جاش و پاسدارێکی زۆور ده‌که‌ن له نێو گونده‌که. هه‌ر له‌وێ له جێی خۆمان گه‌راێنه‌وه‌و به‌ره‌و وڵیاوا چووێن بۆ ئه‌وه‌ی له گه‌ڵ جه‌ماعه‌ته‌که‌ی ترمان یه‌ک وه‌گرێن.
به‌سه‌رهاتی ئه‌و دوو پێشمه‌رگه‌و درێژه‌ی جه‌وله‌که‌تان به هێوای خودا له به‌شی سێهه‌مدا بۆ باس ئه‌که‌م. تا به‌شێکی تر‌و کاتێکی تر هه‌موو خۆێنه‌رانی به‌رێز به خودای گه‌وره ده‌سپێرم، هه‌ر شادبن.