داگرتنى بارى ئه‌و که‌شتیه‌ى شکى هه‌ڵگرتنى چه‌ک و چۆڵى لێ ده‌کرا
ده‌وڵه‌تى قبرس له ر٠اگهیێندراوێکدا رایگه‌یاند: بارى که‌شتى \"مونچه گورسک\" که گوومانى هه‌ڵگرتنى چه‌ک و چۆڵى دروست کراوى رژیمى ئێرانى لێ ده‌کرێ، داگرتووه و گواستوویانه‌ته‌وه بۆ ئه‌نبارێک.
کاستاس پاپاکاستاس وه‌زیرى دیفاعى قبرس له‌و باره‌وه گووتى: زیاتر له ٩٠ کانتینێر له بارى ئه‌و که‌شتیه مه‌وادى خاوه که بۆ دروست کردنى چه‌ک و چۆڵ به‌کار دێت، له دواى داگرتن له ئه‌نبارێکى هێزى ده‌ریایی هه‌ڵده‌گیرێن.
له هه‌مانکاتدا ناوبراو روونى نه‌کرده‌وه ئه‌و مه‌واده تا که‌ى له‌و وه‌لاته ده‌مێنێته‌وه. به‌رپرسانى قبرسی پێشتر بارى ئه‌و که‌شتیه‌یان به پێشێلکارى بر٠یارنامهکانى رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ناوبردبوو.