جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سنووره‌کانى وێبلاگ نووسین و بلاوکراوه‌کان له‌ کرماشان

سنووره‌کانى وێبلاگ نووسین و بلاوکراوه‌کان له‌ کرماشان

رادوێ ئاڵمان، فشار بۆ سه‌ر رۆژنامه‌نووسان و وێبلاگ نوسانى کرماشان زیادى کردوه‌. وێبلاگه‌ ره‌خنه‌گره‌کان زوو داده‌خرێن و ر٠اگه‌یێنه‌کانى له‌و شێوه‌ ووریایی یان پێ ده‌درێ.

دوو بلاوکراوه‌ى \"نداى جامعه‌\" و \"نواى وقت\" له‌ ماوه‌ى یه‌ک مانگدا دوو جار ووریایی یان پێ دراوه‌.
کرماشان حه‌وته‌مین شارى گه‌وره‌ى ئێرانه‌ و نزیک به‌ ٨٠ ٠  هه‌زار که‌سى تێدا ده‌ژی. نه‌بوونى سه‌رمایه‌گوزارى پیشه‌سازى و ژێرخانى، هه‌ژارى، بێکارى و کۆمه‌ڵێک کێشه‌ى فه‌رهه‌نگى بۆته‌ هۆى به‌ره‌وسه‌رچوونى خه‌ساره‌ کۆمه‌لایه‌تیه‌کان له‌کرمانشان و شاره‌کانى ترى پارێزگاکه‌. پارێزگاى کرمانشان له‌بارى سه‌رژمێرى زیندانیان، له‌ریزى ١٠  پارێزگاى یه‌که‌مى ئێرانه‌. سه‌رژمێرى خۆکوژیش له‌کرمانشان له‌سه‌ره‌وه‌یه‌. کرمانشانیه‌کانیش له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندن و ئاسانکارى پێوه‌ندییه‌کانى ئینته‌رنێتى، روویان هێناوه‌ته‌ دروست کردنى وێبلاگ و ماڵپه‌رى هه‌واڵده‌رى و خه‌ریکى بلاوکردنه‌وه‌ى کێشه‌ کۆمه‌لایه‌تى و فه‌رهه‌نگیه‌کانى شار و پارێزگاکه‌یانن. فه‌رزاد پورمورادى، رۆژنامه‌وان و وێبلاگنوسی کرمانشانى به‌ دوویچه‌ویله‌ ده‌ڵێ که‌ روهێنان بۆ لاى وێبلاگ و سایت له‌و شاره‌دا له‌و یه‌ک دوو ساڵه‌ى رابردوودا زیاتر له‌جاران بووه‌.به‌ پێى ووته‌ى ئه‌و رۆژنامه‌وانه‌، وێبلاگنووسانى کۆمه‌لایه‌تى کرمانشان به‌ دوو جۆر دابه‌ش ده‌بن. ده‌سته‌یێک که‌ کێشه‌ کۆمه‌لایه‌تیه‌کان ده‌ده‌نه‌ به‌رلێکۆڵینه‌وه‌ و ره‌خنه‌گرتن و ده‌سته‌که‌ى تریش له‌ نوێنه‌رانى مه‌جلیس و به‌رپرسانى به‌رێوه‌به‌رى نزیکن.فه‌رزاد پوورکه‌ریمى باس له‌ فیلته‌رکرانى وێبلاگێک به‌ناوى \"بێستون\" و گیرانى وێبلاگ نووسێک به‌ناوى \"ئومێد وه‌لى زاده‌\" له‌شارى جوانرۆ ده‌کا. وێبلاگى بێستون، ره‌خنه‌ى له‌ هه‌ڵسوکه‌وتى یه‌کێک له‌نوێنه‌رانى مه‌جلیس کردووه‌. بلاوکراوه‌ى \" نه‌واى وه‌قت\" ماوه‌ێک له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن ئیرشادى ئوستان، وریاکراوه‌ته‌وه‌. نیگه‌رانى رۆژنامه‌وانانى سه‌ربه‌خۆى کرمانشانى له‌وه‌یه‌ که‌ ئیرشاد ده‌توانێ به‌گه‌یشتنى وریاکردنه‌وه‌کان بۆ ٨٠  جار، بلاوکراوه‌یێک دابخات. فه‌رزاد پورمورادى، نمونه‌ى ترى فشار بۆسه‌ر بلاوکراوه‌کانى سه‌ربه‌خۆ و ره‌خنه‌گرى کرمانشانى به‌ یارمه‌تى نه‌دانى ئیرشاد به‌ ئه‌وان ده‌زانێ. به‌پێى وته‌ى پورمورادى، هه‌رشه‌ش مانگ جارێک یا هه‌موو ساڵێک، ئیرشاد قه‌رز یان ئیمکاناتى تر ده‌خاته‌ به‌رده‌ست بلاوکراوه‌کان، به‌لام ئه‌و رۆژنامانه‌ى که‌ به‌ مه‌سائیلى کۆمه‌لایه‌تى یان سیاسی، روانگه‌یێکى وردبینانه‌ و ره‌خنه‌گرانه‌یان هه‌یه‌، له‌و یارمه‌تیانه‌ بێبه‌شن.

15 سال و 9 ماه و 6 روز و 8 ساعت و 37 دقیقه پیش از این

سنووره‌کانى وێبلاگ نووسین و بلاوکراوه‌کان له‌ کرماشان

سنووره‌کانى وێبلاگ نووسین و بلاوکراوه‌کان له‌ کرماشان


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن