له ساڵیادى گرتنى عه‌بدولائوجه‌لان دا پۆلیسى تورکیه له‌گه‌ڵ کورده‌کانى تورکیه تێکگیرا
له رێ و ره‌سمى ساڵیادى گرتنى عه‌بدولا ئوجا‌لان رێبه‌رى پارتى کرێکارانى کوردستانى تورکیه، پۆلیسى ئه‌و وه‌لاته له‌گه‌ڵ نارازیاتى کورد دا تێکگیران.
ئه‌و رێ و ره‌سمه رۆژى یه‌کشه‌ممه ٢٧ى رێبه‌ندان له دیاربه‌کر که گه‌وره‌ترین شارى باکوورى کوردستانه، له تێکگیرانى پۆلیس و نار٠ازیانى کورد به‌لانى که‌مه‌وه ٥٠ که‌س گیران و زیاتر له ٢٠ که‌س له‌وانه چه‌ند پۆلیس بریندار بوون.
به پێى ر٠اپۆرتهکان هه‌روه‌ها له ئوستانه‌کانى حه‌کارى، شیرناخ و شارى مێرسین له که‌ناره‌کانى مه‌دیته‌رانه نار٠هزایهتیهکان تێکگیرانى لێ که‌وتۆته‌وه.
عه‌بدولا ئوجا‌لان رێبه‌رى پارتى کرێکارانى کوردستان (پ ک ک) له دواى چه‌ندین ساڵ خه‌بات و تێکۆشانى چه‌کدارى بۆ وه‌دیهێنانى مافى نه‌ته‌وه‌یی له کوردستانى تورکیه، له ساڵى ٢٠ ٠ ٢ى زایینى حوکمى زیندانى هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پا.