هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیمى ئێران له یه‌کێک له دێ کانى مه‌ریوان هێرشیان برده سه‌ر کاسبکاران
هێزه‌کانى رژیمى ئێران که له سنه‌وه نێردرابوون له دێى دگاگاى سه‌ر به شارى مه‌ریوان هێرشیان بردۆته سه‌ر کاسبکاران و ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر که‌ل و په‌له‌کانیان دا.
له‌و کرده‌وه‌ى هێزه‌کانى رژیم، که‌ل و په‌لى کاسبکاره‌کان که گازوئیل و پارچه بووه ده‌ستى به سه‌رداگیراوه و گوازراوه‌ته‌وه بۆ شارۆچکه‌ى سهولاواى سنه و به کاسبکاره‌کان گووتراوه که جه‌ریمه ده‌کرێن.
شایانى باسه، هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیمى ئێران به به‌رده‌وامى له شاره سنووریه‌کانى کوردستاندا هێرش ده‌به‌نه سه‌ر کاسبکاران و که‌ل و په‌له‌کانیان یان ده‌سووتێنرێ یا ده‌ستى به سه‌ردا ده‌گیرێ.