خوێندکارێکى هه‌مه‌دانى گیرا
به پێى هه‌واڵ، ئیداره‌ى ئیتلاعاتى رژیم له هه‌مه‌دان فه‌رمانى گرتنى کاوه ره‌زایی ده‌رکردوه و هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کان ماڵه‌که‌یان پشکنیوه و ده‌ستیان گرتووه به سه‌ر هێندێ له که‌ل و په‌له‌کانى دا.
کاوه ره‌زایی له خوێندکاره چالاکه‌کانى ئه‌نجومه‌نى ئیسلامى زانستگاى هه‌مه‌دان بووه که له‌گه‌ڵ ناوه‌نده‌کانى ژنان و مافى مرۆڤیش هاوکارى کردوه و گرتنى ناوبراو له به‌رده‌وامى فشاره‌کانى ئه‌م دواییانه بۆ سه‌ر چالاکانى خوێندکارى زانستگاى هه‌مه‌دان دایه.
به پێى ر٠اپۆرتى هه‌واڵده‌رى ئه‌میرکه‌بیر، ئه‌و فشارانه له دواى به‌رێوه‌چوونى رێ و ره‌سمى ١٦ى سه‌رماوه‌زى ئه‌م ساڵ له زانستگاى هه‌مه‌دان، که هێزه‌کانى رژیم هێرشیان برده سه‌ریان، زیادى کردوه.
له دواى رێ و ره‌سمى ١٦ى سه‌رماوه‌ز له زانستگاى هه‌مه‌دان، ده‌سته‌یێک له چالاکانى خوێندکارى بۆ کۆمیته‌ى ئینزباتى بانگکران.