جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

له‌ ساڵى ٢٠ ٠ ٨ دا به‌لانى که‌مه‌وه‌ ٣٥٠  ئێعدام به‌رێوه‌ چووه‌

له‌ ساڵى ٢٠ ٠ ٨ دا به‌لانى که‌مه‌وه‌ ٣٥٠  ئێعدام به‌رێوه‌ چووه‌

ماڵپه‌رى مافى مرۆڤى ئێران ئامارى ئێعدام کراوه‌کانى ساڵى ٢٠ ٠ ٨ له‌ ئێرانى ژێرچه‌پۆکى ئاخوندى، ٣٥٠  که‌س راگه‌یاند. به‌ پێى ئه‌و ر٠اپۆرته‌ ئه‌و ئامارانه‌ له‌ ر٠اگه‌یێنه‌ ره‌سمیه‌کانى رژیم وه‌رگیراوه‌.

ئه‌و ر٠اپۆرته‌ ئێعدامه‌کانى که‌ به‌رێوه‌چووه‌ له‌ ١ى ژانویه‌ى ٢٠ ٠ ٨ تا ٣١ دیسامبرى ٢٠ ٠ ٨ى تێداهاتووه‌ و ده‌نووسێ: به‌ هیچ شێوه‌یێک ئه‌و ئاماره‌ ته‌واوى ئێعدامه‌کانى رژیمى تێدا نه‌هاتووه‌، به‌ پێى ووته‌ى به‌رپرسێکى رژیم هێندێ له‌ ئێعدامه‌کانى رژیم هیچ کات ر٠انه‌گه‌ییندراون. ئه‌و به‌رپرسه‌ له‌ ووتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌رى جمهورى ئیسلامى له‌ باره‌ى ئێعدامى جاسوس گووتى: ئێمه‌ به‌ زۆر جاسووسه‌کان ئێعدام ناکه‌ین و ئه‌گه‌ر ئێعدامیان که‌ین، رایناگه‌یێنین. ئه‌وه‌ ده‌رخه‌رى ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئامارێک له‌ ر٠اگه‌یێنه‌کانى رژیم بلاو ده‌کرێته‌وه‌ راست نیه‌.
سه‌رچاوه‌کانى ئامار ٢٨٢ بابه‌ت له‌و ئاماره‌ى بلاو کراوه‌ته‌وه‌، هه‌واڵ و ر٠اپۆرتگه‌لێکه‌ که‌ له‌ ر٠اگه‌یێنه‌ ره‌سمیه‌کانى رژیمه‌وه‌ بلاو کراوه‌ته‌وه‌ و ٧٠  بابه‌تى دیکه‌ له‌و ٣٥٠  ئێعدامه‌، ئه‌گه‌ر چى سه‌رچاوه‌کان ته‌ئیدى ده‌که‌ن به‌لام له‌ ر٠اگه‌یێنه‌کانى رژیمدا بلاو نه‌کراونه‌ته‌وه‌ و له‌و باره‌وه‌ لێکۆڵینه‌وه‌ى له‌ سه‌ره‌.
به‌ پێى ئه‌و ر٠اپۆرته‌ تاران به‌ ٩٥ ئێعدام زۆرترین ئامارى ئێعدامى له‌ نێوان ئوستانه‌کانى دیکه‌ى هه‌یه‌. دواى تاران زاهیدان به‌ ٣٢ ئێعدام، ئیسفه‌هان به‌ ٢٣، قوم به‌ ١٩ و مه‌شهه‌د به‌ ١٢ ئێعدام، زۆرترین ژماره‌ى ئێعدامیان هه‌یه‌.
له‌و ٢٨٢ ئێعدامه‌ى که‌ له‌ ر٠اگه‌یێنه‌کانى رژیم وه‌رگیراوه‌ ناوى چوار ژنى تێدایه‌ که‌ هه‌موویان له‌ زیندانى ئه‌وین له‌ سێداره‌ دراون.
له‌ ئێعدامى لاوانیش دا ناوى ٧ که‌سى تێدایه‌ که‌ له‌ شاره‌کانى ئیسفه‌هان، سنه‌، شیراز و بوشێهرله‌ سێداره‌ دراون.
ئاخرین ئاماری سالانه‌ که‌ له‌ باره‌ى ئێعدامه‌کانى رژیم له‌لایه‌ن رێکخراوى لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی ر٠اگه‌یێندراوه‌ له‌ ساڵى ٢٠ ٠ ٧ دابووه‌ که‌ ٣١٧ ئێعدام بوو. ئه‌و رێکخراوه‌ تا ئێستا ئامارى سالانه‌ى ئێعدامى (٢٠ ٠ ٨)ى بلاو نه‌کردۆته‌وه‌.

15 سال و 9 ماه و 4 روز و 9 ساعت و 40 دقیقه پیش از این

له‌ ساڵى ٢٠ ٠ ٨ دا به‌لانى که‌مه‌وه‌ ٣٥٠  ئێعدام به‌رێوه‌ چووه‌

له‌ ساڵى ٢٠ ٠ ٨ دا به‌لانى که‌مه‌وه‌ ٣٥٠  ئێعدام به‌رێوه‌ چووه‌


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن