دوشنبه 

5 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ر٠اپۆرتى رێکخراوى لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی: ئێران: زیاد کردنى سه‌رکوت له‌گه‌ڵ نزیک بوونه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کان

ر٠اپۆرتى رێکخراوى لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی: ئێران: زیاد کردنى سه‌رکوت له‌گه‌ڵ نزیک بوونه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کان

رێکخراوى لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ ر٠اپۆرتى خۆیدا باسى پێشێلکارى مافى مرۆڤ له‌لایه‌ن رژیمى ئاخوندى ئێران کردوه‌ و نووسیویه‌تى: له‌ سێ مانگى ر٠ابردوودا لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی ر٠اپۆرتگه‌لێکى له‌ باره‌ى شه‌پۆلى گرتنه‌کان و ئازار و شکه‌نجه‌ى پێ گه‌یشتووه‌.

له‌ رۆژى ١٦ى ژانویه‌ى ٢٠ ٠ ٩، هێزه‌ سه‌رکوتگه‌ره‌کان نزیک به‌ ١٨ که‌س له‌ که‌س و کارى ئه‌ندامانى سازمانى موجاهیدینى خه‌ڵکى ئێران که‌ ئێستا دانیشتووى شارى ئه‌شره‌ف له‌ عێراق دان، گرتووه‌ و زۆربه‌ى ئه‌و که‌سانه‌ ژنانى ته‌مه‌ن ٦٠  تا ٨٥ ساڵ بوون.
ئه‌و خانه‌وادانه‌ له‌ فرۆکه‌خانه‌ى تاران و که‌مێ پێش ئه‌وه‌ى به‌ مه‌به‌ستى چوونه‌ عێراق، ئێران به‌ جێ بێڵن بۆ بینینى که‌سه‌کانیان، گیران و گوازرانه‌وه‌ بۆ به‌ندى ٢٠ ٩ى زیندانى ئه‌وینى تاران. ئیجاره‌ى پێوه‌ندى به‌ ئه‌ندامانى خانه‌واده‌یان پێ نه‌دراوه‌ و بێ به‌شن له‌ پارێزه‌ریش. له‌ ناو گیراوه‌کاندا جه‌میله‌ محه‌ممه‌دزاده‌ى ٨٥ سالان که‌ مه‌به‌ستى بینینى کور٠ه‌که‌ى بووه‌، به‌رچاو ده‌که‌وێ. ر٠اپۆرته‌کانى رۆژى ٢٩ى ژانویه‌ باس له‌وه‌ ده‌کا که‌ سێ که‌س له‌و خانه‌وادانه‌ پیاوێک به‌ ناوى به‌هرامى، هاوسه‌ره‌که‌ى کوبرا بادى رودى و کچه‌که‌یان عاتفه‌ به‌هرامى گوازراونه‌ته‌وه‌ بۆ گرتووخانه‌ى ره‌جایی شارى که‌ره‌ج که‌ به‌ زیندانى (گه‌وهه‌رده‌شتیش ناسراوه‌). گرتنى کوێرکوێرانه‌ هه‌روه‌ها که‌مینه‌ نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بیه‌کان، خوێندکاران، یه‌کیه‌تیه‌کانى کرێکاران و چالاکانى ژنانیشى گرتۆته‌وه‌.
لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ گرتن یا هه‌نگاوى سه‌رکوتگه‌رانه‌ که‌ له‌ گه‌ڵ ٢٢٠  که‌س کراوه‌، ئاگاداره‌. زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى گیراون له‌ مه‌ترسى شکه‌نجه‌ و بێ رێزى پێ کردن دان. باقى ئه‌و که‌سانه‌ى له‌ پێش ئه‌و ماوه‌ گیراون حوکمى ئێعدامیان به‌ سه‌ردا سه‌پاوه‌. ئه‌و رێکخراوه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌ داوا له‌ رژیمى ئێران ده‌کا که‌ کۆتایی بێنن به‌ کرده‌وه‌ سه‌رکوتگه‌ریه‌کانیان و ئازادى بیر و باوه‌ر٠ و کۆبوونه‌وه‌کان به‌ ره‌سمى بناسن. ئه‌و رێ و شوێنه‌ نار٠وونانه‌ى له‌ قانوونى رژیمدا هه‌یه‌ بۆ سه‌پاندنى ئه‌و شێوه‌ هه‌ڵسووکه‌وتانه‌ به‌ کار ده‌هێنرێن و پێویسته‌ لابرێن یا به‌ پێى قانوونه‌ مرۆڤ دۆسته‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان چاوى پێدا بخشێندرێته‌وه‌. لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ ئیدامه‌دا باسى له‌ سنووردانان بۆ ئازادى بیرور٠ا، هه‌ل و مه‌رجى به‌هائیه‌کان، په‌یره‌وانى ته‌سوف و مه‌سیحیه‌ت له‌ ئێران کردوه‌ و ئه‌و سنوور و فشارانه‌ى خراوه‌ته‌ سه‌ریان باس کراوه‌.
له‌ به‌شێکى دیکه‌ى ئه‌و ر٠اپۆرته‌دا تایبه‌ت کراوه‌ به‌ سه‌رکوتى که‌مینه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و له‌و باره‌وه‌ هاتووه‌: که‌مینه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کان له‌ ئێران، به‌ره‌ور٠ووى چه‌وساندنه‌وه‌ له‌ کرده‌وه‌ و قانوون دا بوون. زۆرێک مه‌جبوور کراون ماڵ و زێدى خۆیان به‌ جێ بهێڵن و سه‌باره‌ت به‌ مافه‌ بنچینه‌ییه‌کانى وه‌ک به‌ کارهێنانى زمان و داب و نه‌ریت، به‌ربه‌ستیان بۆ دانراوه‌.
به‌شێکى دیکه‌ى ئه‌و ر٠اپۆرته‌ تایبه‌ته‌ به‌ هه‌ل و مه‌رجى ژنان له‌ رژیمى ئێران و ئه‌و فشارانه‌ى له‌ رێگه‌ى گرتن یا ئه‌و قه‌ده‌غه‌کردنانه‌ى بۆیان دانراوه‌.
هه‌روه‌ها له‌ باره‌ى گرتن و بانگکرانى خوێندکارانه‌وه‌ نووسیویه‌تى: یه‌کێک له‌ گه‌وره‌ترین کۆبوونه‌وه‌ى خوێندکارى له‌ ٦ى دیسامبرى ٢٠ ٠ ٨ به‌ بۆنه‌ى رۆژى خوێندکار له‌ زانستگاى شیراز به‌رێوه‌چوو. له‌ ٧ى دیسامبر ١٠  که‌س له‌و خوێندکارانه‌ بۆ حه‌راسه‌ت بانگکران و هه‌ر٠ه‌شه‌یان لێکرا. و له‌ دواى ئه‌وه‌ سه‌دان که‌س له‌ خوێندکارانى ئه‌و زانکۆیه‌ له‌ رۆژى ٨ى دیسامبردا، نار٠ه‌زایه‌تیان له‌ سیاسه‌ته‌کانى رژیم ده‌ربر٠ى.
ر٠اپۆرته‌که‌ى لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ لێکدانه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌و هه‌نگاوانه‌ى له‌لایه‌ن رژیمى ئێرانه‌وه‌ دژ به‌ ناوه‌نده‌کانى کرێکارى ئه‌نجام دراوه‌، کۆتایی پێ دێت. له‌و به‌شه‌دا هاتووه‌: دامه‌زراوه‌ کرێکاریه‌کان که‌ له‌ دواى ئینقلابی ١٣٥٧ چالاکیان قه‌ده‌غه‌ کرا، تا ئێستاش قه‌ده‌غه‌یه‌ و ئه‌وانه‌ى که‌ هه‌وڵى دامه‌زرانى ئه‌و ناوه‌ندانه‌ ده‌که‌ن به‌ره‌ور٠ووى گرتن ده‌بنه‌وه‌.
ئه‌و رێکخراوه‌ له‌ ر٠اپۆرته‌که‌یدا ئه‌و داوایانه‌ى باس کردوه‌: ئه‌و گیراوانه‌ى به‌ هۆى ده‌ربر٠ینى عه‌قیده‌ گیراون ئازاد بکرێن. هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى قه‌ده‌غه‌کردنى سه‌فه‌ر له‌ سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ى به‌ هۆى ئازادى بیرور٠ا، پێکهێنانى کۆر٠ و کۆمه‌ڵ سنووردارکردنى کاره‌کانیان له‌سه‌ریان هه‌ڵگیرێ.
سووک کردنى حوکمى ئێعدام و هه‌روه‌ها دانانى ماوه‌ى قانوونى بۆ ئه‌و جۆره‌ حوکمانه‌ وه‌ک یه‌که‌م هه‌نگاو بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى سزاى ئێعدام.
پێداچوونه‌وه‌ به‌و قانوونانه‌ى که‌ رێگه‌ى تێدابه‌ بۆ سه‌رکوتى ئازادى بیرور٠ا و عه‌قیده‌ و کۆبوونه‌وه‌کان و هه‌روه‌ها نه‌هێشتنى چه‌وساندنه‌وه‌ى ژنان و که‌مینه‌ نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بیه‌کان
دانى ئیجازه‌ى هه‌ڵسوور٠ان به‌ ناوه‌ند و که‌سانێک که‌ کار بۆ ئازادى بیرور٠ا، ده‌ربر٠ینى عه‌قیده‌ و به‌رێوه‌بردنى کۆر و کۆمه‌ڵ ده‌که‌ن.

15 سال و 9 ماه و 7 روز و 6 ساعت و 53 دقیقه پیش از این

ر٠اپۆرتى رێکخراوى لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی: ئێران: زیاد کردنى سه‌رکوت له‌گه‌ڵ نزیک بوونه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کان

ر٠اپۆرتى رێکخراوى لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی: ئێران: زیاد کردنى سه‌رکوت له‌گه‌ڵ نزیک بوونه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کان


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن