باباشێخ حوسه‌ینی بۆ ڕێنێسانس: به‌شیک له هۆکاری ئینشعابه‌کان شاراوه‌یه و ناتوانین باسی بکه‌ین!
دیمانه
سکرتێری سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران باباشیخ حوسه‌ینی له دیدارێکیدا له‌گه‌ڵ ڕێنێسانس باس له‌وه ده‌کات که به‌شێک له هۆکاری له‌تبوونی حیزبه‌کانیڕۆژهه‌ڵات شاراوه‌یه به‌لام پێشی‌وایه که دێپلۆماسی و سیاسه‌تی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا، هیچ کاریگه‌ریی نییه له‌سه‌ر لێکدابڕانی حیزبه‌کان. هه‌روه‌ها باس له په‌یوه‌ندیی سازمانی خه‌بات ده‌کات له‌گه‌ڵ رێکخراوی موجاهیدینی خه‌ڵک.
ئا: ناوه‌ندی هه‌واڵ و سیاسه‌ت
له‌مێژه بارودۆخی سیاسیی ناوخۆی ئێران و به‌تایبه‌تی کێشه‌ی ناوکیی ئه‌و وڵاته بوونه بابه‌تی باس و په‌یوه‌ندییه‌کانیش له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا به‌ره‌و خراپبوون ده‌روات، به تایبه‌ت له دوای سه‌ردانه‌که‌ی دیک چه‌ینی بۆ هه‌رێمه‌که ئه‌و ئاڵۆزییه زیاتر بووه...
حوسه‌ینی: بێگومان کێشه‌ی ئه‌تۆمی ئێران بۆته کێشه‌یه‌کی جیهانی و جیاواز له ئه‌مریکا و وڵاتانی ئه‌وروپایی و وڵاتانی عه‌ره‌بی و که‌نداوی فارسیش، به‌ته‌واو کردنی پرۆژه‌ی بۆمبی ئه‌تۆمی ئێران نێگه‌رانن وئه‌م په‌یوه‌ندییه که ئێستا له نێوان وڵاتانی ئه‌وروپا وئه‌مریکاو وڵاتانی عه‌ره‌بیدا هه‌یه به شێکی سه‌ره‌کی ده‌گه‌ره‌ێته‌وه بۆدژ‌ایه‌تی هه‌وڵه‌کانی ڕێژێم بۆ دروستکردنی بۆمبی ئه‌تۆمی، سه‌ردانه‌که‌ی دیک چه‌ینیش بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و هه‌ندێک وڵاتانی عه‌ره‌بی بێگومان به‌شێک بوو له‌و هه‌ولانه‌ی ئه‌مریکا بۆ زیاتر په‌ره‌پێدانی هاوکاری له‌نێوان وڵاتانی ئه‌وروپاو که‌نداو، لێره‌دا ئه‌گه‌ر ڕژێمی ئێران پایبه‌ندی بڕیارنامه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان نه‌بێت و بڕیارنامه‌کانی شوورای ئه‌منیه‌ت جێبه‌جێ نه‌کات ئه‌و کێشه‌یه به‌ره‌و ئالۆز بوون وقۆولبونه‌وه ده‌روات و له ئاکامدا نزیک ده‌بێته‌وه له چاره‌سه‌ری به شێوازی نیزامی، هه‌ر چه‌نده به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی تا ئێستا له‌سه‌ر ئه‌وه کۆکن که درێژه بده‌ن به پرۆژه‌ی ئه‌تۆمی، وله‌و رۆژانه‌شدا چه‌ندین ده‌زگای سه‌نتریفیوژی تازه‌یان داناوه که به‌بێ راوه‌ستان کار ده‌که‌ن و وڵاتانی 5+1 که چه‌ند رۆژ به‌ر له‌ئێستا کۆبوونه‌وه‌یان کردوه له‌سه‌ر ئه‌و هه‌وڵانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی تا بتوانن بڕیاری تازه‌تر جێبه‌جێ بکه‌ن له‌سه‌ر ئێران.
ـ ئایا ئه‌مریکا به‌و بارودۆخه‌ی که ئێستا ئۆپۆزیسۆنی ئێران و کورد به‌تایبه‌تی هه‌یه‌تی، ده‌توانی بۆ گۆرانکاری له ئێران‌دا پشتیان پێ ببه‌ستیت؟
حوسه‌ینی: من پێموایه له‌و بارودۆخی ئێستادا ئه‌مریکا ناتوانی بۆ گۆرانکاری له سیسته‌می ئێران‌دا یان هه‌ر هێرشیکی نیزامی بۆ سه‌ر ئێران پشت به ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی ببه‌ستێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئۆپۆزیسیۆنی ئێران و حیزبه کورییه‌کان بتوانن به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتووو دروست بکه‌ن و لێک نزیک ببنه‌وه ئه‌و کات ئه‌مریکا ده‌توانی بۆ هه‌ر گۆرانکاری‌یه‌ک له ئێران‌دا پشت به‌و هێزه‌ی ئۆپۆزیسیۆن ببه‌ستیت. به‌ڵام مه‌سه‌له‌یه‌کی تر که جێگای باس و گفتۆگویه ئه‌وه‌یه که ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی به‌شێکی زۆریان باوه‌ریان به نزیکی و هاوکاری له ته‌ک ئه‌مریکادا نییه، به‌ڵام ئه‌وان خه‌بات ده‌که‌ن بۆ رووخانی ئه‌و ڕێژیمه، ئه‌وان خه‌بات ناکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مریکا رازی بێت لێیان. ئه‌ما ده‌کری به شێوازێکی تر ئه‌مریکا وه‌کو هه‌نگاوێ‌کی باش بۆ نزیکبوونه‌وه‌و هاوکاری له نێوان حیزبه‌کانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران و کوردستان هه‌نگاو هه‌لبگرێ و لێره‌دا من پێموایه ئه‌مریکا ده‌توانی ئه‌م هاوپه‌یمانییه دروست بکات، نه‌ک هێزه سیاسییه‌کان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌کار بێنیت.
ـ په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا چۆنه، ئایا یه‌کترتان دیوه؟
حوسه‌ینی: ئێمه وه‌کوو سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران تا ئێستا یه‌ک جار دانێشتنمان هه‌بووه له گه‌ڵ ئه‌مریکادا، و ئه‌وه‌یش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، به‌ڵام ئێستا هیچ هاوکاری و نزیکایه‌تییه‌کمان له ته‌ک ئه‌مریکادا نییه.
ـ ئێوه دوای کۆنگره‌ی سێهه‌م ناوی ڕێکخراوه‌که‌تان گۆڕی وایه؟
حوسه‌ینی: پێشتر ناومان سازمانی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی و ئیسلامی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانی ئێران بوو، یانی له ناوبه‌ر نه‌ته‌وایه‌تی و ئیسلامییه‌که‌شدا واویکی تێدا بوو که ئه‌وه زیاتر ئامانج و مه‌به‌سته‌کانی سازمانی خه‌بات ده‌رده‌خات که سازمانی خه‌بات زیاتر وه‌ک ڕێکخراوه‌یه‌کی نه‌ته‌وایه‌تی و ئیسلامی بوو، هه‌موومان ده‌زانین که ڕێژێمی ئاخۆندی له ژێر ناوی ئیسلام هێرشی ده‌کرده سه‌ر گه‌لی کورد و خه‌ڵکی کوردستانی به کافر ده‌زانی و له ساڵی 58 دا خۆمه‌ێنی فه‌رمانی جیهادی دا له دژی خه‌ڵکی کورد، له‌و قۆناغه‌دا بوونی سازمانێکی نه‌ته‌وه‌یی و ئیسلامی که هه‌م به ڕێژێمی بسه‌لمینی و هه‌م به وانه‌ی که به‌کڕێگیراوی ڕژێم بوون و فریوی ئه‌و ڕژێمه‌یان خوارد‌بوو و هێرشیان ده‌کرده سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان که خه‌ڵکی کورد کافره و ئه‌وه زه‌روور بوو که نه‌خێر خه‌ڵکی کورد کافر نینه و جووڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازی کوردیش ده‌توانی له‌سه‌ر بنه‌مای ئیسلامی نه‌ته‌وه‌یی دروست بکری. له لایه‌کی تره‌وه هێندیک له که‌سایه‌تی و ئه‌فراد نا‌ئومێد بوون له کارکردن له ناو حیزبه‌کانی تردا، بۆیه سازمانی خه‌بات وه‌کوو خه‌تێک که جیاواز بێت له هێزه سیاسیه‌کانی تر وه‌کو سازمانی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی و ئیسلامی له ساڵی 1980 له کوردستانی ئێران هاته مه‌یدان و ئێستا ده‌بینین به تایبه‌تی له سالی 2003 به‌دواوه مه‌سه‌له‌ی تیرۆریزمی جیهانی و سه‌رهه‌ڵدانی دیارده‌ی تیرۆر بۆته گه‌وره‌ترین کێشه که ئه‌مرو هه‌ره‌شه له دونیا ده‌کات، و به‌شێکی زۆری حیزبه ئیسلامیه‌کان ئه‌ورۆ تاوانبار ده‌کرین به هێزێکی تێروریستی، دیاره ئه‌وه دوور بوو له سازمانی خه‌بات چوونکه ڕێبازی فیکری ئێمه ئه‌وه نه‌بووهێزی خۆمانی بۆ سه‌ره‌ف بکه‌ین و بۆخه‌ڵکی روونبکه‌ینه‌وه که ئێمه چین. هه‌ر وه‌ک پێشترێش باسمان کرد ئێمه هێزێکی نه‌ته‌وه‌یی بووین و هه‌ر له‌وچوارچێوه‌یه‌دا به ئالوگۆر و خۆیندنه‌وه‌یه‌کی تازه‌تر بۆ ڕێباز و به‌رنامه و ستراتیژی سازمان هه‌م وه‌ک هێزێکی نه‌ته‌وه‌یی ده‌توانیین درێژه به خه‌باتی خۆمان بده‌ین و دیمۆکراتترو پێشکه‌وتووتر له رابردوو، بۆ نموونه ئێستا له سازمانی خه‌باتدا که‌سێکی مه‌سیحی و که‌سێکی یه‌هوودی و ئه‌هلی حه‌قیش ده‌توانن ببنه ئه‌ندامی سازمان خه‌بات، هه‌تا له به‌ریۆه‌به‌رایه‌تیدا ده‌توانن جێگا بگرن. ئێستا له سازمانی خه‌باتدا ژنان ڕۆڵێکی به‌رچاویان هه‌یه و هه‌تا له سه‌رکردایه‌تی سازماندا ئافره‌تمان هه‌یه، که‌وایه ئه‌و گورانکارییانه‌ی که و‌رده و‌رده له سازمانی خه‌باتدا کراون و به‌پێی ئه‌و هه‌ڵومه‌رجه‌ی که هاتۆته ئاراوه بۆ سازمانی خه‌بات، پێو‌یست بوو، نه‌ک سازمانی خه‌بات گۆرانکارییه‌کی زۆر زه‌ق وبنه‌ره‌تیی له خۆیدا پێک هێناوه.
ـ په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ حیزبه ئیسلامییه‌کانی باشووری کوردستان چۆنه؟
حوسه‌ینی: ئێمه په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ هه‌موو هێزه سیاسییه‌کانی کوردستانی عێراقدا هه‌یه به‌گشتی، دیاره له‌گه‌ڵ حیزبه ئیسلامییه‌کانی که ئێوه باسی ده‌که‌ن وه‌ک یه‌کگرتووو وکۆمه‌ڵی ئیسلامی‌دا په‌یوه‌نیمان هه‌ر به‌رده‌وامه و سه‌ردانی یه‌کتر ده‌که‌ین به‌ڵام له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامیی هیچ په‌یوه‌ندیکمان نییه.
ـ حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان یه‌ک له دوای یه‌ک له‌ت ده‌بن و کێشه‌کانیش هه‌ر ته‌واو نابن، به باوه‌ڕی ئێو کێشه‌که له چی دایه؟
حوسه‌ینی: بێگومان زۆر هۆکار هه‌ن بۆ دروستبوونی ئه‌م ئینشعابانه، به‌شێکی که ئێمه ده‌توانین لێره‌دا ده‌ست نیشانی بکه‌ین و به‌شێکی شاراوه‌یه که ناکرێ باسی بکه‌ین، به‌ڵام هۆکاری سه‌ره‌کی ده‌توانی ژیانی که‌مپ نشینی بێت، چون سه‌رده‌مانێک که هێزی پێشمه‌رگه له جموجۆلدا بوون و ئێستا هه‌موویان له ناو که‌مپدا نێشته‌جێ بوون و به‌شێکی زۆری له‌وانه کێشه‌یان بۆ دروست ده‌بێتØ› له‌و بۆشاییه‌دا که بۆیان دروست بووه و تا ئێستا نه‌یانتوانیوه ئه‌و بۆشاییه پڕ بکه‌نه‌وه وله فه‌زایه‌کی به‌و شێوه‌یه‌دا ته‌نیا قسه‌و باس دروست ده‌بێت، دیاره ئه‌گه‌ر پرۆژه‌یه‌ک نه‌بێت بۆ پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌م بۆشاییه که له ناو که‌مپدا هه‌یه تا که‌متر قسه‌و باس بێته ئاراوه. خاڵێکی تر که ده‌بێ باسی بکه‌م و زۆر گرنگه و له هه‌مان کاتێشدا ناخۆشه ئه‌ویش قه‌بوولنه‌کردنی یه‌کتری و به‌شێک خۆپه‌رستی و هه‌ستی خۆبه‌ز‌ڵزانیش ده‌ور ده‌بینێ له سه‌ر ئه‌و ئینشعابانه.
ـ باشه ناکرێ ده‌ستێکی ده‌ره‌کیش هه‌بێ؟
حوسه‌ینی: من ناتوانم بڵێم که راسته‌وخۆ ده‌ستی ده‌ره‌کی تێدایه، به‌ڵام به‌م شێوه‌ی که رژێمی ئاخوندی زۆری پێ خۆشه ناکۆکی و ئینشعاب له ناو هێزی ئۆپۆزیسیۆندا دروست بێت و له‌م راستایه‌دا هه‌نگاوی باشی بۆ هه‌ڵگرتووه تا بتوانێ ئه‌و کاره زوو جێبه‌جێ بکات.
ـ سیاسه‌ت و دێپلۆماسیی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران تا چه‌ند ده‌توانێ ده‌وری هه‌بووبێت له‌سه‌ر ئه‌و لێک‌دابڕان و پاسێڤ بوونه‌ی حیزبه کوردیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات؟
حوسه‌ینی: من پێموایه دێپلۆماسی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ئێران کاریگه‌ری نییه له‌سه‌ر ئۆپۆزیسیۆنه‌کانی ئێران، چوونکه حکومه‌تی هه‌رێم ناچاره که په‌یوه‌ندی هه‌بێت له‌گه‌ڵ ئێران‌دا، به تایبه‌ت له رووی بازرگانی و ئابووریØ› بۆیه ده‌بێت حیزبه‌کان خۆیان بپارێزن له دروستکردنی کێشه بۆ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و له‌و چۆارچێوه‌دا که‌مکردنه‌وه‌ی چالاکیی نیزامی بۆ سه‌ر ئێران وه‌ڵامێکه بۆ پاراستنی ده‌سکه‌وته‌کانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ن حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه.
ـ بێینه سه‌ر له‌تبوونی ڕێکخراوه‌که‌ی ئێوهØ› باشه ئه‌تۆ له‌تبوونی حیزبه‌کانی دیکه‌ت به‌شیکی بۆ خۆبه‌زلزانی و ... گێڕایه‌وه، ئایا ئه‌وه ئێوه‌ش ده‌گرێته‌وه؟
حوسه‌ینی: ئه‌وه‌ی له‌سازمانی خه‌باتدا روویدا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ڕابردوو، بۆ ساڵی 1366 و ئه‌و ئینشعابی که له ناو سازمانی خه‌باتیشدا روویدا هه‌ر به‌شێکی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ هه‌ستی خۆپه‌رستی و ته‌حموول نه‌کردنی یه‌کتر، ئه‌وه راستییه‌که که که‌س ناتۆانی ئێنکاری بکات، له ناو کوردا باوه که که‌متر یه‌کتر قه‌بوول بکه‌ن و زیاتر کێشه‌کان ئالۆز بکه‌نØ› دیاره هه‌مووی ئه‌م کێشانه ره‌نگه به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بکرین، به‌ڵام به‌داخه‌وه که له ناو کوردا کولتووری دیالۆگ و قسه‌کردن زۆر لاوازه بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان له ڕێگایه‌کی عه‌قڵانیه‌وه، ئه‌مه له ناو سازمانی خه‌باتدا روویدا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ مێژوویه‌کی کۆن و چه‌ندین ساڵ به‌سه‌ر ئه‌م کێشه‌یه‌دا تێپه‌ریوه وسازمانی خه‌بات ئێستا زۆر یه‌کگرتووویه و هه‌موو ئه‌و خوشک و برایانه‌ی که ئێستا له ناو ریزه‌کانی سازمانی خه‌باتدا کار ده‌که‌ن به رووحێکی زۆر شۆرشگێرانه‌وه درێژه به خه‌باتی خۆیان ده‌ده‌ن. لێره‌دا پێو‌یسته باسی ئه‌وه‌ش بکه‌م چونکه ئێوه ئه‌و باسه‌تان هێنا گۆریØ› ئێمه هیچ کێشه و ناکۆکیکمان له‌گه‌ڵ ئه‌و برادارانه‌ی که له سازمانی خه‌بات جیا بوونه‌ته‌وه و له ژێر هه‌ر ناوه‌یکدا که کار ده‌که‌ن نییه، ئێمه پێمان وایه ده‌بێ خۆمان چالاک بێن و جمووجۆلمان هه‌بێت و زۆر خۆمان سه‌رقالی ئه‌و کێشه لاوه‌کیانه نه‌که‌ین وهیچ کێشه‌یه‌کیشمان له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێکی سیاسی‌دا نییه.
ـ به‌وه‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و هه‌موو لێکدابڕانانه، چه‌نده دروسته باس له سه‌ر دروستکردنی پلاتفۆرمێکی هاوبه‌ش بۆ حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات بکرێØ› ئایا له‌و وه‌زعه‌دا ده‌تۆانری باسی لێک نزیک بوونه‌وه بکه‌ین؟
حوسه‌ینی: پێش دروست بوونی ئه‌م ئینشعابانه که‌مێک ئومێده‌واری هه‌بوو، به تایبه‌ت له‌م یه‌ک دووساله‌ی دواییدا به نۆێنه‌رایه‌تی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد چه‌ندین کۆبوونه‌وه کرا به سه‌رپه‌رشتی سامان شالی سه‌رۆکی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد له ئه‌مریکا، ئه‌و کات هیوایه‌ک هه‌بوو به‌ڵام له دوای ئه‌و جیابوونه‌وانه به‌داخه‌وه هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه به خه‌سار چوو، به‌پێچه‌وانه‌وه ناکۆکی و پارچه بوون له ناو هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتدا روی له زیادبوون کرد، هه‌روه‌ک ده‌یبینین کێشه‌کان گه‌وره‌تر بوونه و من به‌و وه‌زعه‌ی که ئێستا له ئارادایه هیچ ئومێدم به دروست بوونی به‌ره‌یه‌کی سیاسی یان هه‌ر جۆره پڵاتفۆرمێک نه‌ماوه.
ـ په‌یوه‌ندیتان له گه‌ڵ موجاهیدینی خه‌ڵک له چ ئاستێکدایه و له سه‌ر چ ئه‌ساسێکه؟
حوسه‌ینی: سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران وه‌ک هێزێکی سیاسی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌ر چه‌شنه دانووستانێک له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران ره‌ت ده‌کاته‌وه و پێموایه هه‌رچه‌شنه دانووستانێک له‌گه‌ڵ ئه‌و کۆماری ئیسلامی ئێر ان مه‌شروعیه‌ت دانه به‌و ڕێژێمه دیکتاتۆره. لێره‌دا ئه‌مه ده‌تۆانی ببێته خاڵی هاوبه‌ش له نیوان سازمانی خه‌بات و رێکخراوی موجاهیدینی خه‌ڵق که ئه‌وانیش پێیان وایه ته‌نیا ڕێگای گه‌یشتنی خه‌ڵک به ئازادی له ئێران‌دا روخانی ئه‌و سیسته‌مه‌یه، دیاره سازمانی موجاهیدینی خه‌ڵکی ئێران مافی ئۆتۆنۆمیی له چۆارچێوه‌ی ئێران‌دا بۆ کورد قه‌بوول کردووه و به کورتی ئه‌وه‌ی ده‌توانم لێره‌دا باسی بکه‌م وه‌ک خاڵێکی گرینگ، هاوبه‌شبوونمانه له خه‌بات له دژی کۆماری ئیسلامی ئێران و ره‌تکردنه‌وه‌ی هه‌ر جۆره دانووستانێک له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕژێمه.
ـ ئایا ی موجاهیدینی خه‌ڵک هاوکاریی لۆجیستێکی و ماددیتان ده‌کات؟
حوسه‌ینی: په‌یوه‌ندییه‌کانی ئێمه له‌گه‌ڵ موجاهیدینی خه‌ڵک زیاتر له چۆارچیوه‌ی سیاسی دایه، چونکه مه‌سه‌له‌که په‌یوه‌ندی به مه‌سه‌له‌ی سیاسییه‌وه هه‌یه، به تایبه‌تی ئێستا ئه‌وه‌ندی ئێمه ئاگادار بین بارودۆخی سازمانی موجاهیدینی خه‌ڵک له ئێراقدا باش نییه و ئه‌گه‌ر له ڕابردوودا هاوکارییان کردبین ئێستا چاوه‌ڕێی ئه‌وه ناکه‌ین که هاوکاریمان بکه‌ن.
ـ له‌سه‌ر دروستکردنی به‌ره‌یه‌کی هاوبه‌ش له گه‌ڵ سازمانی موجاهیدینی خه‌ڵک له‌و قۆناغه‌ی ئێستادا چی ده‌ڵێن؟
حوسوینی: بێگومان کاتی هاتووه که هه‌موو حیزبه سیاسییه‌کان به‌ره‌یه‌ک دروست بکه‌ن، به‌تایبه‌تی نالێم سازمانی موجاهیدینی خه‌ڵک به‌ڵام هه‌روه‌ک دیاره موجاهیدین وه‌ک ئۆپۆزیسیۆنێکی چالاک له دژی کۆماری ئیسلامی ئێران خه‌بات ده‌کات و کۆمه‌ڵگای جیهانیش حیسابی له سه‌ر ده‌کات و کۆماری ئیسلامیش هێزێکی زۆر مه‌سره‌ف ده‌کات بۆ لاوازکردنی ئه‌وان. ئه‌گه‌ر ئه‌و یه‌کێتی و هاوکارییه هه‌بێت شتێکی زۆر باشه و زه‌رووریشه. ده‌توانم بلێم دروستبوونی به‌ره‌یه‌کی سیاسی هاوبه‌ش له نێوان هێزه‌کان سه‌ره‌کیترین ڕێگایه بۆ رووخانی ئه‌و ڕێژیمه.
ـ بێینه سه‌ر تۆپپبارانه‌کانØ› کۆماری ئیسلامی، به به‌هانه‌ی هه‌بوونی پژاک له‌و ناوچانه، ماوه‌یه‌که ده‌ستی به تۆپباران کردووهØ› به‌ڵام چاودێران ئه‌وه به ده‌ستێوه‌ردان و هێرشکردنه سه‌ر ئێڕاق و باشووری کوردستان چاو لێده‌که‌ن ...
حوسه‌ینی: بێگومان هه‌مووی ئه‌و هه‌لوێستانه‌ی ڕژێمی کۆماری ئیسلامیی ئێران له به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی ئێراق و هه‌رێمی کوردستان به تایبه‌تی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که ڕژێم ران ده‌یه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی به ئه‌مریکا و حکومه‌تی ئێراق نیشان به‌دات، دیاره له‌م ناوه‌نده‌دا ئێران زۆر به ئاشکرا ده‌ست له کار‌و باری ئێراق وه‌رده‌دات ویارمه‌تی گروپه تیرۆریستیه‌کان ده‌کات له دژی ئه‌مریکا و ده‌سه‌ڵاتی خۆی نێشان ده‌داØ› هه‌رچه‌نده به ره‌سمی ته‌داخوول ناکات به‌ڵام ڕۆڵێ سه‌ره‌کی ده‌بینیت له سه‌ر مه‌سه‌له سیاسییه‌کان و هێزه سیاسییه‌کانØ› به تایبه‌تی گرووپه ئایینه‌یه‌کانی وه‌ک شیعه که زۆر له ژێر ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێراندانه، فه‌رمووده‌کانی رژێم جێبه‌جێ ده‌که‌ن. ئێران ده‌یه‌وێ به تۆپبارانکردنی ناوچه سنوورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و دروستکردنی کێشه و ئاژاوه له ناوچه جیاوازه‌کانی ئێراقدا کێشه بۆ ئه‌مریکا دروست بکات تا ده‌رفه‌تی دست نه‌که‌وێ بۆ هێرشکردنه سه‌ر ئێران، هه‌رچه‌نده ئێران ئه‌زموونی زۆره له ده‌ستێوردان له کاروباری ناوخۆی وڵاتانی وه‌ک ئه‌فغانستان، لوبنان، فه‌له‌ستین وعه‌ره‌بستان و به‌حرینداØ› هه‌مووی ئه‌وانه به‌شێکن له دروستکردنی کێشه بۆ ئه‌مریکا که رێژێمی کۆماری ئیسلامی وه‌ک پرۆژه کاری له سه‌ر ده‌کات.
ـ تاکتیکی شه‌ری چه‌کداری له دژی ۆماری ئیسلامیی ئێران، که ئێستا پژاک کاری پێیده‌کات، تا چه‌ند ده‌تۆانی وه‌ڵامده‌ره‌وه بێت؟
حوسه‌ینی: ئاشکرایه جووڵانه‌وه‌ی ئێمه جووڵانه‌وه‌یه‌کی ئازادیخوازییه و کاتێک که ڕژێمی کۆماری ئیسلامی دان به مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی گه‌لی کورددا نانێت، گه‌لی کورد به ناچاری هه‌موو ڕێگاکانی گرتۆته به‌ر، که یه‌کێک له‌م ڕێگایانه خه‌باتی چه‌کدارییه، له گه‌ڵ ئه‌وه‌یکه خه‌باتی سیاسی و ڕاگه‌یاندنی و دیپلۆماسیش هه‌یه، خه‌باتی چه‌کداریش یه‌کێکه له‌م ڕیگایانه بۆ گه‌یشتن به مافه‌کانمان و هه‌ر هێزێکی سیاسی ئه‌م شێوازه خه‌باته هه‌لبژێرێ ئێمه پێشتیوانی لێده‌که‌ین و پێمان باشه.
ـ په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ پژاک چۆنه؟
حوسه‌ینی: ئێمه هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی فه‌رمیمان له‌گه‌ڵ پژاکدا نییه، به‌ڵام له ده‌ره‌وه‌ی وڵات سه‌ردان و کۆبوونه‌وه له نێوان به‌پرسانی هه‌ردووکادا هه‌بووه و زیاتر له چوارچێوه‌ی موناسیبات و بۆنه‌کاندا بووه.