خوێندکارێکى کورد جارێکى دیکه له‌لایه‌ن دادگاى رژیمه‌وه بانگکرا
سۆهراب که‌ریمى خوێندکارى کارناسى به‌رزى زانستى سیاسى زانستگاى تاران که ساڵى ر٠ابردوو ٧٦ رۆژ له به‌ندى ٢٠ ٩ى زیندانى ئه‌وین دا بوو و به زه‌مانه‌تى ١٥٠ ملوێن تمه‌ن ئازاد بوو،
بۆ جارى دووهه‌م له ماوه‌ى چه‌ند مانگى ر٠ابردوودا له‌لایه‌ن دادگاى رژیمه‌وه بانگکرا.
رۆژى سێ شه‌ممه ٢٩ى رێبه‌ندانى ١٣٨٧، لقى سێهه‌مى دادگاى رژیم داواى له سۆهراب که‌ریمى کردوه که له ماوه‌ى یه‌ک حه‌وتوودا له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌که‌ى خۆى به لقى سێى دادگاى رژیم له تاران بناسێنێ.
شایانى باسه سۆهرابى که‌ریمى له چالاکانى بزوتنه‌وه‌ى خوێندکارى، هاوکارى بلاوکراوه خوێندکاریه کوردیه‌کان و ئه‌ندامى رێکخراوى مافى مرۆڤى کوردستانه و له دواى ئازاد بوونى له زیندانى ئه‌وین له به‌فرانبارى ساڵى ر٠ابردوودا، به تۆمه‌تى پروپاگه‌نده دژ به رژیم و کار له دژى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی رژیم و پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ هێزه نه‌یاره‌کانى رژیم، له تاران دادگایی کرابوو.