رۆژنامه‌نووسێکى دیکه رێگه‌ى چوونه‌ده‌ره‌وه‌ى پێ نه‌دراوه
سه‌رله به‌یانى رۆژى سێ شه‌ممه‌٢٩ى رێبه‌ندان، مه‌به‌ستى بوو بۆ قسه‌کردن له سمینارێک‌دا سه‌ردانى ئیسپانیا بکا، له فرۆکه‌خانه‌ى نێونه‌ته‌وه‌یی تاران رێگه‌ى لێ گیرا.
رێگه‌نه‌دان به عه‌بدوالره‌زا تاجیک له کاتێکدا بوو که مۆرى چووه‌ن ده‌ره‌وه له پلاسپۆرته‌که‌ى درابوو و ناوبراو ئاماده بوو سوار فرۆکه بێ. سمینارى (ئێرانى ٣٠ ساڵ له دواى ئینقلاب)، ٣٠ رێبه‌ندان و یه‌کى ر٠هشهمهى ١٣٨٧ له (ناوه‌ندى سێ فه‌رهه‌نگى مه‌دیترانه‌یی)، له ئیسپانیا به‌رێوه‌ده‌چێ.
ناوبراو به‌رێوه‌به‌رى به‌شى سیاسى رۆژنامه‌ى شه‌رق بووه و هه‌روه‌ها هێندێ جار به‌رێوه‌به‌رى به‌شى سیاسى رۆژنامه‌ى ئیعتیماد و کارگوزاران و هه‌واڵده‌رى ئیلناى له ئه‌ستۆ بووه.
پاسپۆرتى ناوبراو له دواى مۆرى قه‌ده‌غه کراو ده‌ستى به سه‌ردا گیراو و تاجیک ده‌بێ سه‌ردانى دادگاى رژیم بکا.