گیرانى ژماره‌یێک له رۆژنامه‌نووسانى وه‌رزشى
رۆژنامه‌ى ئیعتیمادى میللى، رۆژى سێ شهممه٢٩ى رێبه‌ندانى ١٣٨٧، ژماره‌یێک له رۆژنامه‌نووسانى رۆژنامهوهرزشیهکان له شوێنى کاره‌کانیان دا گیران.
به پێى هه‌واڵ، (ن الف) سه‌رنووسه‌رى یه‌کێک له رۆژنامه ورزشیه‌کان له‌گه‌ڵ (م ه) و (ح ق) دوو نووسه‌رى دیکه له‌لایه‌ن که‌سانى نه‌ناسراوه‌وه گوازرانه‌وه بۆ شوێنێکى نادیار.
جوێ له‌و سێ رۆژنامه‌نووسه، سه‌رچاوه ئاگاداره‌کان له گیرانى (غ گ) یه‌کێک له چالاکانى بازارى هێنان و بردنى فوتباڵ، هه‌واڵیان داوه. شک و گوومانه‌کان بۆ ئه‌وه‌ن که ئه‌و گرتنانه پێوه‌ندى هه‌یه به‌و قسانه‌ى له‌باره‌ى ده‌ورى رۆژنامه وه‌رزشیه‌کان سه‌باره‌ت به دهلاڵیهکانى بازارى فوتبالهوه ده‌کرێن.
ماوه‌یێک له‌وه پێش یه‌کێک له رۆژنامه نووسه وه‌رزشیه‌کان به‌و هۆیه‌وه گیرا.