یونس میرحسهینى له کاتێکدا مانى له خواردن گرتبوو له دادگا ئاماده بوو
رۆژى چوارشه‌ممه دادگایى یونس میرحسهینى خوێندکارى زانستگاى شیراز له دووهه‌مین رۆژى مانگرتنى ووشک دا به‌رێوه‌چوو
و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى دادگاییه‌که چه‌ندین سه‌عاتى پێ چوو، بێ ئاکام کۆتایی پێ هات.
ناوبراو ١٥ رۆژه گیراوه و له ١٢ رۆژ له‌وه پێش مانگرتنى خۆى ده‌ست پێ کردوه و له رۆژى سێ شه‌ممه‌وه مانگرتنه‌که‌ى له نار٠هزایهتى به نادیارى چاره‌نووسى پهروهندهکهى کرد به مانگرتنى ووشک.
به پێى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى ئه‌میرکه‌بیر، هه‌ل و مه‌رجى ئه‌و زیندانیه له خراپى دایه و ئه‌و مه‌سه‌له بۆته هۆى نیگه‌رانى خانه‌واده و خوێندکاره‌کانى زانکۆى شیراز.
هه‌روه‌ها له کاتێکدا که سه‌حه‌ر یه‌زدانى هاوسه‌رى یونس میرحسهینى، ٧ رۆژه له زینداندایه و له هه‌ل و مه‌رجى پهروهندهکهى هیچ زانیاریێک له ده‌ستدا نیه. ناوبراو له‌و ماوه‌ى دا که گیراوه ته‌نیا جارێک توانیویه‌تى پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ى بگرێ و هه‌وڵه‌کان بۆ بینینى تا ئێستا بێ ئاکام بووه.