جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئافره ت له ڕوانگه ی نه ته وه دێرینه کان و ئیسلامدا

  ئافره ت له ڕوانگه ی نه ته وه دێرینه کان و ئیسلامدا

گۆران
به هۆی ده ست پێکردن و هاتنی عه سری شارستانیه توو عه وله مه ( سکۆلار ) وه زۆر له و بانگه وازو پروپاگه ندانه ی که به هۆی به ئیستیلاح ڕه وشه نبیر و عیلمانیو چه پڕه وو ئه حزابه کانیانه وه که بۆ بیرۆکه ی ئازادی ئافره تی ڕۆژئاوایی ده ی که ن له ئازادی ڕه های بێقه یدوو شه رت و دور له ویستی مرۆڤایه تی فه ردیو کۆمه ڵایه تی وه هه ر وه ها به هۆی یه کیه تی ئافره تان و ڕێکخراوه جه ماوه رییه کانیانه وه که له هه رێمی کوردستان هه یانه

و بۆ یاندابین کراوه سه ره ڕای ئه و بوواره ی بۆیان ڕه خساوه و شانبه شانی هاوتا ڕه گه زه نێرینه که ی خۆیان، وه ک بواری خوێندن ، بارهێنان و ژیانی ئابوری و کۆمه ڵایه تی و سیاسی و هه تا دوای .. بێ که م و زیاد له هیچ بووارێکدا دوا نه که وتون و وه له لایه ن هیچ تاقموو ده سه ڵات دارێک و بیرو باوه ڕێکه وه ، ئاینی و غه یره ئاینی ڕێگه یان لێ نه گیراوه و که سیش پێی نه وتون که به ری چاوتان برۆیه.

به ڵام به دا خه وه به هۆی ئه و جۆره داب و نه ریته ی که هاتۆته ناو کۆمه ڵی کورده واری یه وه، به هۆی عه شیره گه ری وده مارگیری تیره و هۆزی جیا جیا ی نێو خۆوو ده ره کی بۆته داب و نه ریتو لکاوه به ئاینی پیرۆزی ئیسلامه وه، کراوه ته چه کو وه سیله ی توندو تیژی و کوشتنو بڕینو کۆیله ی و ژێرده سته یی بێ به هایی چینی ئافره ت. وه ک ژن به ژن و گه وره به بچووک و شیربای وتاده گاته شتنه وه ی خه یانه ت مێردیو ئه موو ئه وو چیوو چی .. هه مو ئه مانه دورن له به هاو ڕێزو که رامه ت و گه وره ییه ک که خوداوه ند ناردوویه تی و دای به زاندووه به هۆی پێغه مبه ره وه بۆ مرۆفی ڕێزلێگیراو و بڵند کراوه له لایه ن خوداوه به سه ر , ئه توانم بڵێم ، به سه ر باقی درووست کراوه کانی که دا که وه ک خودا بۆخۆی فه رموویه تی.
جا با لێره دا هه ندێک باس له نه ته وه پێشینه کانیش بکه ینو بزانین چۆن بوون له گه ڵ ڕه گه زی مێینه دا و ڕه فتاریان چۆن بووه پێش هاتنی ئیسلامی پیرۆز. ئه سینییه کان که له سه رده می خۆیاند ا له هه موو نه ته وه کانی تر شارستانی تربوون ، ئافره تیان به که ل و په لێکی بێ بایه خ ده دایه قه ڵه م و وه ک شتوو مه ک له بازاڕدا ده یانفڕۆشتن، پێیان وابوو ئافره ت زاده ی شه یتانه و پیس و قێزلێکراوه، هه مو شتێکییان لێ قه ده غه کردبوون، ته نها ڕێگایان ده دانێ که منداڵان به خێوبکه ن و کارووباری ناوماڵ جێ به جێ بکه ن!!
له یاسا کۆنه کانی هیندیه کانیشدا هاتووه که تاعون و مردن و دۆزه خ و ژه هروو ماری ژه هراوی و ئاگر له ئافره ت باشتره. خۆ ئاینی جوله که کان له یاسای هیندیه کان سه باره ت به ئافره ت باشترو به ڕه حم تر نه بوو ئه وه تا له ئاینه که یاندا " که ده سکاریان کردووه " ده ڵێ له ناو دڵی خۆم دا بیرم کرده وه بۆ ئه وه ی بزانم و زانییاری
به ده ستبهێنم و به شوێن دانای و عه قڵ و ئاره زودا بسوڕێمه وه بۆ ئه وه ی بزانم شه ڕ نه زانییه و که وده نیو حه ماقه توو شێتییه، به ڵام من گه یشتمه ئه و باوه ڕه که ئافره ت له مردن تاڵتره، له ناو هه زار پیاودا پیاوێکی باش ده بینی ، به ڵام ژنی باش قه ت نابینی.
له ڕۆماش کۆڕو کۆمه ڵێکی گه ووره و به رفراوان به سترا و باس و لێکۆڵینه وه یان ده رباره ی ئافره ت ئه نجامدا له کۆتایدا هاتنه سه ر ئه وه که ئافره ت نه فسی نییه و بێ گیانو کییانه ئیعتیباری بون به مرۆفی بۆ ناکرێ له به ر ئه وه ڕۆژی قیامه ت زیندو ناکرێته وه ، هه روه ها ئافره ت پیسه و نابێ هه رگیز گۆشت بخوا، نابێ پێبکه نێت و نابێ قسه بکا !!! هه ر بۆ ئه وه ی نه هێڵن قسه بکات به قفڵێکی ئاسن ده مییان داده خستن، ته نانه ت له هه ر خێزان و مه ر ته به یه کدا بوایه. ده بینرا ده می قفڵ درابوو. ئه مه سه ره ڕای ئه و سزا به ده نیانه ی که له گه ڵ ئافره ت به به رده وامی ده یانکرد و ده یان چه وساندنه وه. زۆر یاسا وده ستور که دژ به ئافره ت له فه ڕه نسا به ستراوون که لێره دا پێویست ناکات باسیان لێوه بکه م، چونکه کورد وته نی " مشت نمونه ی خه ڕواره".
وه نه بێ عه ره بیش پێش هاتنی ئاینی ئیسلام له و قه وموو نه ته وانه باشتر بووبن، زۆر خراپتر بوون، کرداروو ڕه فتاریان ده رباره ی ئافره ت به عه یبو عارێلی گه وره یان ده زانی و سه یریان ده کردن به چاوێکی زۆر بێ ڕێزه وه. کچیان زینده به چاڵ ده کرد ... به ڵام کا‌تێک که ڕۆشنای ئاینی پیرۆزی ئیسلام هات و بانگی یه کسانی مافی هه ردوو ڕه گه زه که ی بڵاو کرده وه و ڕای گه یاند. ئافره تی له کوشتن و بڕین و کۆیله ی و زێنده به چاڵی کچان و به مرۆف نه بونی ڕزگارکرد. ئه وه ی درکاند که ئافره ت یه کێکه له و دووڕه گه زه ی که ژیان به وانه وه به نده و نیوه ی کۆمه ڵه و ئه گه ر ئه و نه بێ مرۆفیش نابێ. نه ک هه ر ئه وه نده، به ڵکو په روه ردگار ئه مه ی کردووه به نیعمه ت و منه ت به سه ر ئاده میزاده وه به گشتی وه ک له سوڕه ی " النیسائ "دا ئایه تی" 1 "ده فه رموێ " ئه ی نه وه ی ئاده م ، خۆتان له سزای سه ختی په روه ردگار بپارێزن به ته واوه تی به ندانه تی بکه ن، ئه و خو دایه ی ئێوه ی له یه ک گیان دروست کردووه " مه به ستی حه زره تی ئاده مه و خێزانی ئاده میش حه وایه که هه ر له و گیانه دروست کراوه"
. ئه مجارله م ژن و مێرده ژن و پیاو ی زۆری خستۆته وه، هه ر که س به وردی و به دیقه ت له م ئایه ته پیرۆزه وردوه بێت زۆر به چاکی ده زانێ که خودا وه ند چۆن مافی ژن و پیاوی ته ماشا کردووه و دابینی کردووه چونکه فه ر مویه تی له نه فسێکی واحیده، واتا ئه و نه فسه ی پیاوی لێدروست کراوه هه ر له وه ش ئافره ته که دروست کراوه. گه ر بێتو بچین سه یری ئایه ته کانی قورئان بکه ین ده بینین هه ر هه مومافه کان بۆ ئافره ت شان به شانی پیاوان ده سته به روو دابین کراوه و ته نانه ت له باره ی عه لاقه و په یوه ندی ژن و مێردیدا شوبهاندویه تی به جلکو لیباس بۆ یه کتری ، له سوره تی به قه ره دا ، ئایه تی 187 خودا وه ند ده فه رموێ " ها وسه رانتان لیباسن بۆ ئێوه ئێوه ش لیباسن بۆوان"
له ماناو گه وره ی ئه م ئایه ته دا زۆر شت له لایه ن په روه ردگاره وه به یان کراوه به ڵام من لێره دا بوو دووشت ئیشاره ده که م.
1- لیباس مرۆف ده پارێزێ له سه رماو گه رما .
2- مرۆف داده پۆشێت و عه یب و عاری ناهێڵێ به رچاوو ده م که وون.
جا که واته ژن و مێردایه تیو هاوسه رییه تی مانای وایه دورکه وتنه وه یه دوای هاوسه رگیری له هه مو خراپه و عه یبو عارێک که ببنه سه به بیی جیابوونه وه و دوبه ره کی پیا و ژنه که تا هه ن پێکه وه. ئه مه به کورتی.
با بێینه سه ر باسی که مێک له خو ڕه وشت و هه ڵسو که وتی مژده ده ر و په یام به ره که، حه زره تی محمد (دخ) له باره ی که سایه تیو قو رسایه تیو شه خسییه تی ئه و زاته مه زن و به ڕێزه. پرسیار له دایکی موسوڵمانان حه زره تی عائیشه کرا" ڕ خ" له وه ڵامدا فه رموی، خوو ڕه وشتی ئه و قوڕئانه، که به ڕێگادا ده ڕوات وه ک قوڕئان بڕوات وایه. واتا به شتێک وه ڵامی دانه وه که نه به زبان ده ووتریت و نه به پێنوس دێته سه ر په ر تووک. هه ر بۆیه خودا به پێغه مبه ری فه رمووه له قورئاندا" تۆ ئه ی محمد به ڕاستی له سه ر خوڕه وشتێکی زۆر گه وره و بڵندی " سه باره ت به ڕه فتاریش ده رباره ی ئافره ت هه موجارێک به خزمه ت کاره که ی ده فه ر موو کوره باشه که سه باره ت به ئه ندام شوشه کان ( مه به ستی ئافره تان ) بوو ، نه رموو نیان به ئازاریان مه ده، له باره ی لێدان له ئافره ت فه ر مویه تی " ئایا شه رم ناکات پیاو ێک له ژنه که ی بدا وه ک چۆن له کۆیله ده دا، ئاخۆ شه رم ناکاو حه یا نایگرێ به یانی له ژنه که ی ده داوو شه وێش له گه ڵی دروست ده بێ ؟" وه له و زاته وه نه بینراوه و نه گێڕدراوه ته وه که قه ت له خیزانی خۆی دابێ.
لێره دا به پێویستی ده زانم سه باره ت به فره ژنی ئه وه بلێم له ڕاستیدا ئه وه دابو نه ریتێکی پێش هاتنی ئیسلام بووه، هه ر که سێکیش سه یرێکی مێژووی میلله ت و نه ته وه کانی پێش ئیسلام بکات ئه و ڕاستییه ی بۆ ده رده که وێت. به ڵام که ئیسلام هات ویستی که می وه کات وه فه ر موی چونکه عه داله ت به ته واوی مومکین نابێت, بۆیه تاقه ژنه ی کرد به بناغه له ئیسلامدا، وه له به ر ئه وه ش تا له حاله تی ته نگه ژه ی فره ژنی دا رو له ڕه فیقه
( سامبۆ) نه کرێت. وه ک ئه وه ی ئێستاکه باوه له هه نده ران. جا وه ک باسم کرد ئه و داب و نه ریتانه ی که به ناحه ق لکاندویانن به ئاینی پیرۆزی ئیسلامه وه، ئیسلام لێی بێ به ریه و ده یانه وێ ئیسلامی له پێش چاوی خه ڵک و جه ماوه ر پێ ناشیرین و له که دار بکه ن. له لایه ن که سانی هه لپه رست و دوژمن به دینو مرۆفایه تی، ئه و بێخودا و کۆمنیستو چه
پره وانه ی که به زۆری ڕویان کردۆته هه نده رانو ئێستا که وه ختییان به هه لزانیوه به هۆی ئه و ها ت هاواره ی له باره ی ژنانه وه له هه رێمی کوردستان ژنان به زۆری کردویانه ته ها ت و ها وار و بۆیە ئه مانه ش جونه ته وه کوردستان و به ناوی ڕه وشه ن بیر ی گه ڵ و خه م خۆری گه ل خۆیان خزاندۆته ناو حکومه ت و جه ماوه ره وه ، ده یانه وێت له و فرسه ته که ڵک وه ربگرن و به هۆی ڕاگه یاندنه کانی وه ک که ناڵه ئاسمانییه کان و ڕادوێو ده زگاکانی ڕاگه یاندن به گشتی، که به ناوی ڕه وشه نبیر ی گه ل بۆ یان بڵاو ده که نه وه و قازانجیی به دژی ئیسلام و موسوڵمانان لێ وه ر ده گرن و بڵێن ئه مه یه ئیسلامه که ی ئێوه و ئه و داب و نه ریته نه گونجاوانه بخه نه پاڵ ئیسلام ، خه ڵکی ساده وساکار و پاک و ته میزی کوردستان که ساڵهای ساڵه به و دینه وه شانازی ده که ن بیان خه نه سه ر ڕێی چه وت و هه ڵه و گێژاوی به دبه ختی دینو دونیا و به ناوی ئازادی ڕه هاو بێ شه ر ت و مه رچ که گۆیا ئه وان له هه نده رانه وه به دیاری بۆیان بردونه وه ، جا تۆ بڵێی جی ؟؟!!‌. وه ره کچ و کور له هه نده ران که حه دی یاساییان بڕی چۆن به یه ک ده گه ن با بگه ن، کچیه تی له زۆر کاتدا ئه توانم بڵێم له یازده و دوازده ساڵیه وه ئیتر بونی نییه و قیمه تیشی نییه !! نێر و نێر هاوسه ر گیری ده که ن ، مێ و مێ هاوسه رگیری ده که ن ، کچ تا ده توانێ به ناوی هاوڕێ ( ڕه فیقه ) (سامبۆ) له گه ڵ کوڕدا ده گوزه رێنێت و هه یانه چه ند منداڵ له م و ئه و په یدا ده کات جا که گه یشته ته مه نی ده و رو به ری چل ساڵی له گه ڵ پیاوێکی هاوته مه نی خۆی ده چێ له کلیسا لای قه شه یان ئیداره ی حکومه ت ده ست به ژن و مێردایه تی و ها وسه ر گیری ده که ن، هیج به ر هه ڵستێکو عه یب و عارێک نییه، کچ و کوڕ به ڕه فیقه له بازارو دایره و باغ و سه ر ڕێگه و بانو سه یرانگاکان ده م له ده م و ده ست له مله. باری قه زایی بۆ نمونه کاریان به دزنیه جه ند جار دزی بکات ده گیرێ و به ره ڵا ده کرێت ، به ناوی مافی مرۆفه وه دیفاع له کابرای جینایه ت کار، هه بۆ کوژراوو و بڕاو هیچ ناکرێت و ئه وه نده ی هه قی تاوه نبار ده درێت یارمه تی تاوان لیکراو ناکرێت، من نامه وێت بچمه ناو ئه و باسه دورو درێزه وه لێره دا.
جا کاکی ڕۆشه نبیر بۆ هه ر ئه و شته خراپا نه ت بردۆته وه بۆ هه رێمی کوردستان، پیاو نابێت دوو ڕووبێت، جا داواکارم له خوشکو برای به ڕێزی کوردستان وتێکڕای جه ماوه ر که به دیدێکی ڕه و شه ن بیرانه وه به ته بعێکی سه لیمو عه قڵی سه لیمی خودا داوێتی سه رنجی ئه و قسانه ی ئه و براده ره ڕه و شه ن بیرانه بده ن و، فریوی فریوکارانه ی ووشه بریقه دارو ڕازاوانه ی ئه و جۆره که سانه نه خۆن وه خۆشتان حه که م بن وه بشزانن که ئه و داب و نه ریتانه ی که ئافره تی پێکراوه ته ژێر چه پۆک و کۆیله بۆ پیاوان ، هیج په یوه ندییه کیان به ئاینیو قورئا ن و خودا وه نییه. ئه وه ش بزانه مادام ئێمه خۆمان به دروست کراوی خودا ده زانین بێشک بێ ئه و ئاینه قه تعه ن هه موشتێکمان به تاڵه و له دنیاو قیامه ت بێ به هره ده بین.
سڵاو له تۆبێ پێکهاته ی ماڵم
ته ربنه ت ده ری ماڵ و خێزانم
خشته زیڕینه ی دوباڵه ی مرۆف
په ری ڕازاوه ی هاتوو له به هه شه ت

گۆران 2009.01.05

15 سال و 9 ماه و 1 روز و 9 ساعت و 15 دقیقه پیش از این

ئافره ت له ڕوانگه ی نه ته وه دێرینه کان و ئیسلامدا

ئافره ت له ڕوانگه ی نه ته وه دێرینه کان و ئیسلامدا


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن