جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

له‌ مانگى رێبه‌ندان دا زیاتر له‌ ٤٦٠  بزوتنه‌وه‌ى نار٠ه‌زایه‌تى له‌ دژى رژیمى ئێران به‌رێوه‌چووه‌

له‌ مانگى رێبه‌ندان دا زیاتر له‌ ٤٦٠  بزوتنه‌وه‌ى نار٠ه‌زایه‌تى له‌ دژى رژیمى ئێران به‌رێوه‌چووه‌

به‌ پێى ئاماره‌کان، چینه‌ جیاجیاکانى خه‌ڵک له‌ مانگى رێبه‌نداندا زیاتر له‌ ٤٦٠  بزوتنه‌وه‌ى نار٠ه‌زایه‌تیان دژ به‌ رژیمى ئێران و سیاسه‌ته‌ دژه‌ خه‌ڵکیه‌کانى به‌رێوه‌بردوه‌.

له‌ رێبه‌ندانى ئه‌و ساڵ له‌ کاتێکدا که‌ رژیمى ئێران زیاتر له‌ ٦٠  که‌سى له‌ سێداره‌ داوه‌ و حوکمى ئێعدامى ٣٠  که‌سى دیکه‌ى ده‌رکردوه‌ و له‌ کاتێکدا به‌ هه‌زاران بابه‌تى گرتن له‌ تاران و باقى شاره‌کانى وه‌لات به‌رێوه‌چووه‌، خه‌ڵکى ئێران زیاتر له‌ ٤٦٠  جار مانگرتن و نار٠ه‌زایه‌تى و کۆبوونه‌وه‌یان له‌ دژى حکومه‌تى ئاخوندى به‌رێوه‌به‌ردوه‌و چه‌ند جار له‌گه‌ڵ هێزه‌ سه‌رکوتگه‌ره‌ کانى رژیم دا تێکگیراون.
زانستگاکان زیاتر له‌ ٨٠  نار٠ه‌زایه‌تى دژ به‌ سیاسه‌تى سه‌رکوت و ده‌مکوت،ناوه‌ندى سه‌ره‌کى نار٠ه‌زایه‌تى رژیمى ئێران بوو. ئه‌و نار٠ه‌زایه‌تیانه‌ له‌ هه‌ل و مه‌رجێکدا به‌رێوه‌چوون که‌ وه‌زاره‌تى ئیتلاعاتى رژیم به‌ گرتن و شکه‌نجه‌ى خوێندکارانى چالاک له‌ هه‌وڵدا بوو، رێگه‌ له‌ په‌ره‌سه‌ندنى خوێندکاران بگرێ.
له‌ کارخانه‌ و ناوه‌نده‌کانى کرێکاریش شاهیدى ٧٥ بابه‌ت نار٠ه‌زایه‌تى و مانگرتن بووین. نار٠ه‌زایه‌تى کرێکاران بۆ دانى حه‌قده‌سته‌کانیان و باقى مافه‌ کانى دیکه‌یان بووه‌ که‌ دوا که‌وتووه‌. له‌ نار٠ه‌زایه‌تیه‌کانى مانگى رێبه‌ندان دا ١٥ بابه‌ت تێگیرانى خه‌ڵکى ئێران له‌گه‌ڵ هێزه‌ سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیم تۆمار کراوه‌. یه‌کێک له‌و تێکگیرانانه‌ له‌ به‌رانبه‌ر سینه‌ما ئیستقلال رووى دا که‌ هێزه‌ سه‌رکوتگه‌ره‌کان گازى فرمێسک ر٠ێژیان به‌کارهێناو ده‌سته‌یێک له‌ لاوانیان گرت.
هه‌روه‌ها له‌و مانگه‌دا له‌ گرتووخانه‌کانیش له‌ نار٠ه‌زایه‌تى به‌ سه‌رکوت، شکه‌نجه‌ و حوکمى ئێعدامى چالاکانى سیاسى له‌ زیندانه‌کانى رژیم دا، مانیان له‌ خواردن گرت.

15 سال و 8 ماه و 30 روز و 10 ساعت و 3 دقیقه پیش از این

له‌ مانگى رێبه‌ندان دا زیاتر له‌ ٤٦٠  بزوتنه‌وه‌ى نار٠ه‌زایه‌تى له‌ دژى رژیمى ئێران به‌رێوه‌چووه‌

له‌ مانگى رێبه‌ندان دا زیاتر له‌ ٤٦٠  بزوتنه‌وه‌ى نار٠ه‌زایه‌تى له‌ دژى رژیمى ئێران به‌رێوه‌چووه‌


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن