غاڵب حسه‌ینى و عه‌بدولا خانى له‌لایه‌ن هێزه‌کانى رژیمه‌وه گیران
رۆژى شه‌ممه ٣ى رشه‌مه‌ى ١٣٨٧، دوو که‌س له چالاکانى کرێکارى به ناوه‌کانى عه‌بدولا خانى و غاڵب حسه‌ینى
له‌لایه‌ن دادگاى رژیمه‌وه به مه‌به‌ستى به‌رێوه‌بردنى حوکمى ده‌رچوو بانگکران و هه‌ر له‌وێدا گیران.
ئه‌و دوو ههڵسوور٠اوه کرێکاریه به هۆى به‌شدارى له رێ و ره‌سمى رۆژى ١١ى بانهمهر٠ى ١٣٨٧، رۆژى جیهانى کرێکار گیران و له ئاکامدا حوکمى ٦ مانگ زیندان و ٧٠ قه‌مچى بۆ غاڵب حسه‌ینى و ٩١ رۆژ زیندان و ٥٠ قه‌مچى بۆ عه‌بدولا خانى ده‌رچوو.
رۆژى شه‌ممه ٣ى ر٠هشهممه له لقى یه‌کى به‌رێوه‌بردنى حوکمه‌کان، حوکمه ده‌رچووه‌کان ر٠اگهیێندرا و هه‌ر له‌وێدا حوکمى قه‌مچی به‌رێوه‌چوو. ئه‌و دوو چالاکه له دواى به‌رێوه‌چوونى حوکمى قه‌مچى له دادگا گیراون و بر٠یار وایه بۆ به‌رێوه‌چوونى حوکمى زیندانه‌که‌یان بیانگوازنه‌وه بۆ گرتووخانه‌ى ناوه‌ندى شارى سنه.