به‌رێوه‌چوونی مه‌ڕاسمی زمانی دایکی له زانکۆی تاران
کۆمه‌لێک له خوێندکارانی کوردی زانکۆکانی تاران، رێکه‌وتی 5/12/1387 بۆ رێزگرتن له رۆژی زمانی دایکی (واته 21 ی فوریه) کاتژمێری 13:00 له‌به‌ر کولێژی ئه‌دبیاتی زانکۆی تاران کۆبونه و له‌م مه‌راسمه‌دا که پتر له 200 که‌س به‌شدار بوون.

دواتر یه‌کێک له خوێندکاران وتارێکی پێشکه‌ش کرد که له‌ودا ئاماژه‌ی به تواندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه که‌مینه‌کانی ئێران کرد که له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاتی سیاسیه‌وه به‌رێوه ده‌چێ و ئه‌م سیاسه‌ته‌ی گه‌ڕاندوه بۆ سه‌رده‌می ڕه‌زا شای په‌هله‌وی که تا ئێستاش به‌رده‌وامه. ئه‌و سیاسه‌ته‌ی به سیاسه‌تی تواندنه‌وه به شێوازی ناسیونالیستی فه‌رانسه‌وی زانی و ئاماژه‌ی به‌وه کرد تا کاتێک کیشه‌ی زمانی دایکی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه به‌شێوازێکی دێموکراتیک چاره‌سه‌ر نه‌کرێت پرۆژه‌ی دێموکراسیخوازی له ئێران ناته‌واوه .
دواتر یه‌کێکی تر له خوێندکاران وتارێکی تری پێشکه‌ش کرد به دوو زمانی ئینگلیسی و کوردی و ئاماژه‌ی به‌وه کرد که زمان ته‌نیا وه‌کوو شتێکی کولتووری به‌رچاو ناگێردرێت، به‌ڵکوو زمانی به‌ده‌سه‌ڵات له قه‌ڵه‌مدا و وتی کێشه‌ی زمانی ئه‌بێ به‌هۆی چه‌وسانده‌وه‌ی سیاسی، کولتووری ، ئابووری هه‌روه‌ها باسێکی زانستی له‌سه‌ر زمان و زمان‌ناسی کرد.
له کۆتایی چالاکییه‌که‌دا به‌یانیه‌ی به‌رێوه‌به‌رانی مه‌ڕاسمه‌که خوێندراهیوه.